هێرشی ئاسمانی لە چەمچەماڵ؛ کەسێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون – نوێکرایەوە
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەچەمچەماڵ هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک. بەپێی زانیارییەکان لەو هێرشەدا کەسێک کوژراوە و دوو کەسیش برینداربوون.
سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەچەمچەماڵ هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک. بەپێی زانیارییەکان لەو هێرشەدا کەسێک کوژراوە و دوو کەسیش برینداربوون.
لە نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر-ی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج. بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتوون، لەو هێرشەدا کەسێک کوژراوە و ٢ کەسی دیکەش برینداربوون. بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی.
تا ئێستا ئەنجامدەری هێرشەکە دیار نییە.
هـ . ب