قەسەدە: دەوڵەتی تورک دەیەوێت چەتەکان بۆ باشوری کوردستان ڕەوانە بکات
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی قەسەدە رایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت چەتەکان بۆ باشوری کوردستان و یەمەن ڕەوانە بکات.
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی قەسەدە رایگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت چەتەکان بۆ باشوری کوردستان و یەمەن ڕەوانە بکات.
لە راگەیەنراوی قەسەدەدا هاتووە، " میتی تورک گروپی چەتەکانی سوپای بە ناوی نیشتیمانی سوریا، جارێکی دیکە ئەرکدار دەکات بۆ ئەوەی بۆ ئەرکی سەربازی لە دەرەوەی خاکی سوریا ئامادە ببن."
بەپێی راگەیەنراوەکە، سوپای داگیرکەری تورک ناوی ئەو ئەرکەی کردووە بە ' ئەرکی سێیەمین.' ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە ئەرکی چەتەکانی بە پێی ڕێنماییەکانی میت. ئەرکی 'یەکەمین ' لە لیبیا بوو و 'ئەرکی دووەمین' لە ئازەربایجان' بوو.
قەسەدە دەڵێت، " بەپێی پەیمانەکان، کە قەسەدە کۆپیەکی بەدەست گەیشتووە. راگەیەنراوە کە هەر چەتەیەکی سوریا لە نێو ' سوپای نیشتیمانی سوریا' دا 'ئەرکی سێیەمین' وەربگرێت، مانگانە ٢ هەزار و ٥٠٠ دۆلار وەردەگرێت و کاتێک کە بریندار بوو یان بکوژرێت، پارەیەکی دیکەش دەدرێت."
قەسەدە وتی، " بەپێی سەرچاوە خۆجییەکان، میت و سەرچەتەکانی گروپە تیرۆریستیەکان لە 'ئەرکی سێیەمین' دا دوو رێگەیان لە بەرانبەر چەتەکان داناوە. بەشێکیان بەرەو یەمەن بڕۆن و ئەرکە شاراوەکانی میتی کە ٢٠٢٠دا تەواو بکەن کە پێشتر ١٥٠ چەتە بۆ ئەوێ ڕەوانەکرابوون. بەشێکی دیکەش ڕەوانەی باشوری کوردستان دەکرێن کە لەگەڵ سوپای داگیرکەری تورک لەدژی گەریلاکانی پەکەکە شەڕ بکەن."
بەپێی راگەیەنراوەکە، چاوەڕێ دەکرێت ئەو چەتانە لە بارەگایەکی شاری کلس پەروەردە بکرێن و لە راستیدا بەشێک لە چەتەکانی ئەحرای شەرقیە، سوڵتان موراد و سولەیمان شا گەیشتوونەیە ئەوێ. بەڵام جەبهە شامیە قبوڵی نەکردووە کە بەشێکی دیکەی چەتەکان ڕەوانە بکاتەوە.
لە کۆتاییدا قەسەدە وتی، " دوای ٣ ساڵ لە بەشداری شەڕی لیبیا و شەڕی دژی ئەرمینیا، میتی تورک ئەرکدارکردنی چەتەکانی سوریا کۆتایی پێنەهێناوە و بۆ بەردەوامیدان بە شەڕە چاوەڕوانکراوەکانی دەرەوە، بەکاریان دەهێنێت."
ف.ق