راگه‌یه‌نراوێكی راستكردنه‌وه‌ له‌ هه‌په‌گه‌وه‌

ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌ په‌یوه‌ست به‌ راگه‌یه‌نراوی ١٧ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ راستكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌. هه‌په‌گه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌، "هاوڕێمان مه‌روان باز كه‌ ئێمه‌ به‌ شه‌هید رامانگه‌یاندبوو، شه‌هید نه‌بووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیه‌تی".

ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ په‌یوه‌ست به‌ راگه‌یه‌نراوی ١٧ ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ راگه‌یه‌نراوێكی راستكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه‌. هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، كه‌ مه‌روان باز (شێخموس ئاككۆیون) شه‌هید نه‌بووه‌ و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیه‌تی.

هه‌په‌گه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئه‌مه‌ی باس كردووه‌:

"ئێمه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوی ١٧ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ دا زانیاری ئه‌وه‌مان بڵاوكردبووه‌وه‌، كه‌ هاوڕێمان مه‌روان باز (شێخموس ئاككویون) له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له‌ ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ له‌ گۆڕه‌پانی زاپ شه‌هید بووه‌. هاوڕێمان مه‌روان شه‌هید نه‌بووه‌، له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌یه‌تی. ئێمه‌ ئه‌و زانیارییه‌ هه‌ڵه‌یه‌ راست ده‌كه‌ینه‌وه‌، داوای لێبوردن له‌ بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێمان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین".

هـ . ب