رووفاتی ٣٩ قوربانی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە

رووفات و ئێسک و پروسکی ٣٩ قوربانی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە کۆمەڵکوژکرابوون، گەیشە شەنگال و رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.

لەماوەی رباردوودا گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شەنگال هەڵدرابوونەوە و بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی قوربانیان پشکنینی دی ئێن ئەی ئەنجامدرابوو.

دوێنێ دەزگای پزیشکی دادی بەغدا داوای لە بنەماڵەی قوربانیانی فەرمان کردبوو کە بچن و رووفاتی ٣٩ قوربانی گۆڕە بەکۆمەلەکان وەربگرنەوە کە ناسنامەکانیان دەستنیشان کراوە.

رووفاتی ئەو ٣٩ قوربانیەی جینۆساید کە ناسنامەیان یەکلا بووەتەوە، لە بەغداوە گەیشتە شەنگال.

رووفاتەکان بە مەراسیمێک و بە بەشداری سەدان کەس لە بازگەی ئوم شبابیک لە نێوان تەلەعفەر و شەنگال بە گوێرەی داب و نەریتی ئێزدییەکان وەرگیرانەوە.

رووفاتەکان دواتر رادەستی بنەماڵەکانیان کران و هەر بنەماڵەیەک رووفاتەکان لە گۆڕستانەکانی خۆیان لە شەنگال بە خاکدەسپێرن.

جێی باسە دەزگای پزیشکی دادی بەغدا لە راگەیەندراوەکەیدا داوای لە بنەماڵەکانی قوربانیانی جینۆساید کردبوو کە بۆخۆیان تابوت دابین بکەن، ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتبووەوە.

ئەو قوربانیانەی جینۆساید، کە لەسەر دەستی چەتەکانی داعش کۆمەڵکوژکرابوون و دوای پشکنین ناسنامەکانیان یەکلایی کرابووەوە بەم جۆرەیە:

١-ئەیاد نایف خەڵەف

٢-عزەت حەجی خەڵەف

٣-خەڵەف محەمەد مەحمود

٤- عزەت ئەلیاس یوسف

٥- سەیدۆ خەڵەف رەشۆ

٦-زەهرێ براهیم عوسمان

٧- ئەنوەر نایف عەلی عوسمان

٨-عەلی حەجی عەدۆ

٩- خاتون موراد ساڵح

١٠- ئەیران فارس بەدەل

١١کەژێ ئەلیاس عەڤداڵ

١٢- هورێ هەرموش قاسم

١٣- کۆچەر خەڵەف حەمۆ

١٤- حەیدەر قاسم بازۆ

١٥- موراد فارس خەڵەف

١٦- عەتۆ کەمۆ جردۆ

١٧- عەلی جەمیل خەڵەف

١٨-خودێداد حەسەن حسۆ

١٩- میرزا کرتۆ عیدۆ

٢٠- عەلی ئەلیاس یوسف

٢١- فەرحان حەجی موراد یوسف

٢٢- سادق سەیفۆ عەمر

٢٣- موراد موسا خەڵەف

٢٤- مسکین موسا خەڵەف

٢٥- قاسم خودێداد خنێ

٢٦- نەواف سەعید خەڵەف

٢٧- چوکۆ عەلی قولۆ

٢٨- بەرەکات حەسۆ مشکۆ

٢٩- گاریس یوسف براهیم

٣٠- یوسف براهیم گاریس

٣١- هەیفا سلم کرێت

٣٢- سەعدون مچۆ سلێمان

٣٣- جردۆ قاسم خەڵەف

٣٤- شیرین سلێمان حەسەن

٣٥- حەجی قاسم بەکر

٣٦- ئەمیرە خالید سەیدۆ

٣٧- ئێزدین براهیم بشار

٣٨- سارێ پسۆ کالی

٣٩- سەبعۆ محەمەد سەبعۆ

هـ . ب