شاخی ماریا لە زاپ بووە بە شاخی دۆزەخ بۆ داگیرکەران
ئەو شاخەی، کە خەڵکی ئاشووری بە 'ماریا' ناوی دەبەن وەک قەڵایەکە لە ناوەندی زاپ دا. ئەم شاخە بووتە شاخی دۆزەخ و جەهەنەم بۆ سەربازانی سوپا و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.
ئەو شاخەی، کە خەڵکی ئاشووری بە 'ماریا' ناوی دەبەن وەک قەڵایەکە لە ناوەندی زاپ دا. ئەم شاخە بووتە شاخی دۆزەخ و جەهەنەم بۆ سەربازانی سوپا و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر.
سوپای تورک لە خاک و ئاسمانییەوە هێرش دەکاتە سەر زاپ. لە زاپ شاخێک هەیە، کە خەڵکی ئاشوریی ناوچەکە پێی دەڵێن، 'ماریا'. کاتێک لە بەری باشووری کوردستانەوە سەیری ئەم شاخە دەکرێت زۆر بەرز و شکۆدار دەردەکەوێت. ئەم شاخە بە زۆری و بە شێوەیەکی سەرەکی لە گابەرد و زنار پێکهاتووە. بەرد و دارستانەکان لە یەک تەنراون و لە ئامێزی یەکتردان. ناوچەیەکی زۆر گونجاوە بۆ شەڕی گەریلایی. کاتێک مرۆڤ لە دامێنەوە بەرەو سەرەوەی شاخەکە سەردەکەوێت شاخەکە وردە وردە تەسک دەبێتەوە. لە دوورەوە وەک گڕکانێکە، کە سەرێکی تیژی بەهۆی تەقینەوەی گڕکانەوە بۆ دروست بووبێت. وەک قەڵایەکی سروشتییە لە ناو زاپ دا.
لە ناو گەریلاکاندا ئەو قەڵا سروشتییە بە 'ماریا' ناو نابرێت. ئەوە شاخێکە، کە لەم ڕۆژانەی دواییدا زۆر ناوی دەبیسترێت. لەنێو گەریلاکاندا پێی دەوترێت شاخی دۆزەخ (جەهەنەم). بەڕاستی ئەوە بۆ ئەو سەربازانە دەوترێت، کە دەڕۆن بۆ ئەو شاخە. بۆ سەربازانی تورک بووە بە دۆزەخ و ئەمە چیرۆکی ئەوەیە، کە گەریلا بە شاخی ماریا دەڵێن، شاخی دۆزەخ. چیرۆکی گۆڕینی ناوی شاخی ماریا بۆ دۆزەخ چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشە...
لە گەیشتنیان بۆ سەر شاخەکە پەشیمان بوونەتەوە
سوپای تورک لە هێرشێکیدا بە ناوی 'دەرەوەی سنوور' سەربازانی تورکی خۆی لە ماریا جێگیر کرد. لەبەر بەرزی و پارێزراوی و باڵادەستی شاخەکە، فەرماندەکان و جەنەڕاڵەکانی ئەو سەردەمە و چەندین سەربازیان لەوێ جێگیر کرد. گەریلاکانیش دەستبەجێ خۆیان ئامادە کرد بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی گەورە، گەریلاکان بە چالاکیی چوونە سەر دوژمن زیاتر لە ١٠٠ سەربازیان لەسەر شاخەکە کوشت. وەک ئێستا، ئەو کاتەش زۆربەی سەربازەکان لە ترسا خۆیان لە سەر زنارەکان و بەردە بەرز و گەورەکانەوە هەڵدایە خوارەوە، یان بەربوونەوە، شێت و پەرێشان بوون، بە ناوچەکەدا بڵاوەیان لێکرد و خۆیان لە ژێر دار و بەردەکاندا شاردەوە.
ئەو چالاکییە مەزنەی گەریلا باری دەروونیی فەرماندەکان و جەنەراڵەکانی سوپای تورکی داگیرکەری ڕووخاند. لەکاتی چالاکییەکەدا سەربازێکی بریندار قسە لەگەڵ فەرماندەکەیدا دەکات و ئەو قسەکردنی نێوان سەربازەکە و فەرماندەکەى دەبێتە هۆی گۆڕینی ناوی ئەم شاخە. سەربازە بریندارەکە هەوڵی دەدات ڕابکات، کاتێک هەوڵ دەدات لە دەست گەریلاکان ڕابکات و خۆی بشارێتەوە، لە وەڵامی پرسیاری فەرماندەکەیدا، کە لێی دەپرسێت تۆ لە کوێت بە فەرماندەکەی دەڵێت: "من لە دۆزەخم". ئەم سەربازە ئەو دۆخەی، کە تیایدایەتی و ئەو جوگرافیایەی تیایدایەتی بە دۆزەخ دەشوبهێنێت. دوای ئەم دانپیادانانە ناوی شاخی ماریا ئیدی بوو 'شاخی دۆزەخ / جەهەنەم'. لەبەر ئەوە، لە نێو گەریلاکاندا پێی دەوترێت "شاخی جەهەنەم".
جارێکی تر هاتوونەتەوە بۆ ناو دۆزەخ
هەروەها لە مێژووی نزیک و ئەم دواییەدا ئەوە دەرکەوتووە، کە ئەم شاخە، یان زاپ هەرگیز ڕێگە بە سوپای تورک نادات. سوپای تورکی لووتبەرز و خۆبەزل زان، کە وانەى لە ڕووداوەکانی ئەمدوایە وەرنەگرتووە، ساڵی ٢٠٢٢دا جارێکی دیکە هێرشی کردەوە سەر ئەم شاخە.
مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە. سوپای تورک جارێکی تر خۆی خستەوە ناو دۆزەخ. بۆ نمونە ئەو ڕووداوانە، کە لە ٢٤ی ئایاردا لەسەر شاخی دۆزەخ (جەهەنەم) ڕوویاندا دووبارەبوونەوەى مێژوون بۆ سوپایەک، کە لە مێژوو وانە وەرناگرێت. لەسەر شاخی دۆزەخ (جەهەنەم) سەربازانی داگیرکەر و لە بەرامبەریشیاندا گەریلاکانی ئازادیی کوردستان هەبوون. لە کاتژمێر ٠٥:٠٠دا تیمێکی گەریلای گەڕۆک سەرباری ئەوەى فڕۆکەی چاودێری بە ئاسمانەوە بوو، چوونە سەر سەنگەرەکانی داگیرکەران و بە بۆمبای دەستی هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەر. دوای ئەوەى سەنگەرەکان تێکشکێنران، گەریلاکان چوونە سەر تەرمی سەربازەکان و دەستیان بەسەر چەکەکانیاندا گرت. گەریلاکان جارێکی تر سوپای تورکیایان خستەوە ناو دۆزەخ. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا، کە تەنها ١٢ خولەکی خایاند، ٢ لە فەرماندە باڵاکانی سوپای تورکی داگیرکەر و بە گشتی ١٨ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژران. گەریلا تیڤیش دیمەن و ڤیدیۆی ئەو چالاکییەى هێزەکانی گەریلای بڵاوکردەوە.
ڤیدیۆی چالاکییەکە...
ژ.ت