گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕیی هێزەکانی گەریلای لە زاپ بڵاو کردەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕیی هێزەکانی گەریلای لە زاپ بڵاوکردەوە، کە بەلایەنی کەمەوە ١٨ داگیرکەری تیادا سزادراون و ٢ کەسیان بەرپرسی باڵای سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ئەم زانیارییانەی لەبارەی ئەو چالاکییەوە بڵاوکردبووە:

"داگیرکەران بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی سەنگەرەکانی شاخی جەهەنەم-یان لە گۆڕەپانی بەرگری و بەرخودانی چیاڕەشی زاپ  بۆردومان کرد، بەڵام هێزەکانمان ئەو داگیرکەرانەیان خستە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی خۆیان. ئەو داگیرکەرانە، کە چەکی کیمیاییان لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەکاردەهێنا، لە ٢٤ی ئایاردا بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی شۆڕشگێڕانەی هێزەکانمان سزادران. تیمە نیمچە گەڕۆکەکانمان بە ڕۆح و ئیرادەی هێرشی ئاپۆیی و سەرکەوتنی ئاپۆیی ئەم چالاکییە هەماهەنگەیان رێکخست.

تیمە نیمچە گەڕۆکەکانمان داگیرکەرانیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ دا بە تاکتیکی چوونە سەر دوژمن و دەستبەسەردا گرتن و بە چالاکیی گەریلایی هاوئاهەنگ لە دوژمنیان دا.

لە قۆڵی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا ٣ چادری سەربازی و ٢ سەنگەریان کردە ئامانج، نارنجۆکی دەستییان هەڵدایە ئەو شوێنانە و بە  چەکی تاکەکەسی لێیاندان. هێزەکانمان چوونە سەر داگیرکەران، کە ٢ فەرماندەی گەورەی داگیرکەریان تێدابوو و بە خێرایی سەنگەرەکان و چادرەکانیان تێکشکاند. لەوێدا ٢ لە فەرماندە باڵاکان و بەگشتی ٧ داگیرکەر سزادران.

 هێزەکانمان ناوچەکەیان خستە ژێر دەست و کۆنترۆڵی خۆیان و چوونە سەر داگیرکەران. هێزەکانمان دەستیان گرت بەسەر چەکێکی ئێم-١٦ی کورت دا، دەمانچەیەک، مۆبایلێک، ئەنگوستیلەیەکی پەیمانگەی سەربازی و هێلەکێکی هێرش دا گرت، کە هی فەرماندەیەکی باڵای داگیرکەر بوو. هاوکات هێزەکانمان چوونەتە سەر تەرمی داگیرکەران و دەستیان بەسەر چەکێکی ئێم-١٦ و چەکێکی بۆمبهاوێژ و و سەرچاوەیەکی دروستکردنی وزەدا گرت.

قۆڵی دووەمی ئۆپەراسیۆنەکە بە چەکی تاکەکەسی و نارنجۆکی دەستی لە ٢ سەنگەر و چادرێکی سەربازی درا. تیمە نیمچە گەڕۆکەکانمان چوونە سەر سەنگەرەکان و لە ١٠ مەترییەوە لە داگیرکەرانیان دا. هێزەکانمان لەماوەیەکی کەمدا دەستیان بەسەر ئەو ناوچەیەدا گرت و چوونە سەر تەرمی ٥ داگیرکەر و دەستیان بەسەر چەکێکی ئێم پی تی، چەکێکی بۆمبهاوێژ، هێلەکێکی پۆڵاین دا گرت.

ئەو داگیرکەرانەی لە هەرێمەکەدا بوون دەیانویست دەستوەردان لە ناوچەی چالاکییەکە بکەن، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج. لەوێ بەلانیکەمەوە ٦ داگیرکەر سزادراون.

ئەو ئۆپەراسیۆنە تۆڵەسێنە شۆڕشگێڕییە لە ماوەی ١٢ خولەکدا و وەک هەورە بروسکە ئەنجامدرا. لەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەدا بەلایەنی کەمەوە ٢ فەرماندەی پلەبەرز و بە گشتی ١٨ داگیرکەر سزادران.

 وەک بەڵگەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک، کە هەموو جارێک دەیانشارێتەوە، هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر و دەستیان بەسەر ئەنگوستیلەیەکی پەیمانگەیى سەربازییی داگیرکەران،  چەکێکی بی کەی سی، ١٥٠ فیشەکی بی کەی سی، ٢ چەکی  ئێم – ١٦ / M-16ی کورت، ١٨٠ فیشەکی ئەوچەکانەدا، ٢ چەکی بۆمبهاوێژکراو، چەکێکی ئێم پی تی  MPT، دەمانچەیەک، دوربینێکی لەیزەری و شەوبین، موبایل، هێلەکێکی هێرش، هێلەکێکی پۆڵا، قەمەیەکی سەربازی و سەرچاوەیەکی دروستکردنی وزەدا گرت. هەروەها ٤ چادری سەربازی و ٤ سەنگەری داگیرکەرانیش بە تەواوی تێکشکێنران.

ژ.ت