شاندی کەنەکە سەردانی تەڤگەری ئازادی کرد

شاندی کەنەکە بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کاراموس لە چوارچێوەی سەردانەکانی لە باشووری کوردستان، سەردانی تەڤگەری ئازادی کرد.

لەکاتێکدا کە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تادێت زیاتر دەبێت، شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە باشووری کوردستان خەباتی دیپلۆماتیک ئەنجام دەدات.

شاندی کەنەکە بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد کاراموس سەردانی بارەگای سلێمانی تەڤگەری ئازادی کرد.

شاندەکەی کەنەکە لەلایەن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی، تارا حوسێن و ئەندامانی تەڤگەرەوە پێشوازیان لێ کرا.

لە سەردانەکەدا تیشکخرایە سەر گرنگی یەکێتی نەتەوەیی و ڕەوشی کوردستان. هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکانی هەرێمەکە و هێرشە داگیرکارییەکان کرا.

زانراوە کە خەباتی شاندی کەنەکە لە باشووری کوردستان بەردەوام دەبێت.