شه‌نیاشار له‌به‌رده‌م دادگای رحا چالاكی 'بێده‌نگیی' ئه‌نجامدا

فه‌رید شه‌نیاشار كه‌ له‌ پێناو كه‌سوكاریدا كه‌ له‌ رحا كوژران تێكۆشانی دادپه‌روه‌ریی درێژه‌ پێده‌دات، ئه‌مجاره‌یان چالاكی بێده‌نگی ئه‌نجامدا.

ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار كه‌ هاوسه‌ر و دوو كوڕی له‌ ناوچه‌ی پرسوسی رحا له‌ ١٤ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ له‌لایه‌ن كه‌سوكاری په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په‌ ئیبراهیم خه‌لیل یه‌ڵدزه‌وه‌ كوژران، له‌گه‌ڵ فه‌رید شه‌نیاشاری كوڕی كه‌ له‌هه‌مان هێرشدا برینداربوون، له‌ ٩ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه‌ تائێستا له‌ به‌رده‌م دادگای رحا داوای چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری ده‌كات.

ئه‌مینه‌ شه‌نیاشار به‌ هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستیه‌وه‌ نه‌یتوانی به‌شداری له‌ ئێشكگریی دادپه‌وه‌ری رۆژی ٥٥٦هه‌میندا بكات.

كوڕه‌كه‌ی فه‌رید شه‌نیاشار سه‌ر له‌به‌یانی هاته‌ به‌رده‌م دادگای رحا و له‌به‌رده‌م ده‌رگای دادگا ده‌ستی به‌ ئێشكگریی كرد.

فه‌رید شه‌نیاشار به‌ هۆی ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراون ناڕه‌زایه‌تی نیشان دا و ئه‌مجاره‌یان چالاكی بێده‌نگی ساز كرد.

فه‌رید شه‌نیاشار له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌گرتبوو كه‌ له‌ سه‌ری نوسرابوو "دادپه‌روه‌ری" و به‌م جۆره‌ به‌ بێده‌نگی درێژه‌ی به‌ چالاكی خۆی دا. شه‌نیاشار دوای ئه‌م چالاكیه‌ رایگه‌یاند، "ئیتر هیچ شتێك نه‌ماوه‌ كه‌ بیڵێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من بێده‌نگیم هه‌ڵبژارد".

هـ . ب