شەهیدانی راگەیاندنی یەژاستار کۆچەرین، ئاڤرین، ئاخین و رۆزا بەبیرهێنرانەوە
کادرە پێشەنگەکانی ناوەندی راگەیاندنی یەژاستار و ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە کۆچەرین، ئاڤرین، ئاخین و رۆزا یادیان بەرزڕاگیرا.
کادرە پێشەنگەکانی ناوەندی راگەیاندنی یەژاستار و ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە کۆچەرین، ئاڤرین، ئاخین و رۆزا یادیان بەرزڕاگیرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی کادرە پێشەنگەکانی راگەیاندنی هەپەگە و یەژاستار راگەیەندراوێکی بڵاوکردوە، کە بەم جۆرەیە:
"جەنگاوەرانی گیانبازی نەریتی راگەیاندنی ئازاد، کادرە پێشەنگەکانی ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە و ناوەندی راگەیاندنی یەژاستار هاوڕێیانمان کۆچەرین، ئاڤرین، ئاخین و رۆزا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانیان لە ١٢ و ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە ئەنجامی هێڕسەکانی دوژمندا شەهیدبوون.
هاوڕێیانمان کۆچەرین، ئاڤرین، ئاخین و رۆزا لە مەزڵوم دۆغانەوە تا غوربەتلی ئەرسۆز، لە خەلیل داغەوە تا ئارژین ئامەد، هندستان پەنابەر، عەلی کانیرۆژ، ئامارا رۆناهی، ژیان ئامارگی و شارستان ئاسمینەکان بوونە نوێنەری ئەم سەردەمەی نەریتی راگەیاندنی ئازاد لە سەر هێڵی ئازادیی. لەپێناو ئەوەی ئەو تێکۆشانەی لەسەر هێڵی گیانبازی لە چیاکانی کوردستان بەڕێوەدەبرێت و شەهیدە ئازیزەکانمان بە گەلەکەمان و رای گشتیمان رابگەیەنن، سەرباری نەبوونی دەرفەت و توانای بەردەست و دژواری و زەحمەتی، بەڵام بە خواستێکی گەورە و رەنجێکی بەرزەوە ئەرکی خۆیان بەجێگەیاند. هاوڕێیانی بژاردەمان کە خۆیشیان جەنگاوەری گیانبازی ئاپۆیی بوون، بوونە دەنگی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و لەوپێناوەدا تێکۆشان، بە قارەمانێتی شەڕیان کرد و شەهیدبوون.
هاوڕێیانمان کۆچەرین، ئاڤرین، ئاخین و رۆزا بوونە دەنگدانەوە و زایەڵەی نەریتی راگەیاندنی ئازادمان لە چیا. سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخ و بەڕێزی هاوڕێیانمان دەکەن.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:
ناسناو: کۆچەرین رۆژین
ناو و پاشناو:لەیلا تورگوت
شوێنی لەدایکبوون: قەرس
ناوی دایک- باوک: شیرین - محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئەیلولی 2022 / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: ئاڤرین مەعسوم
ناو و پاشناو: بێریڤان مستەفا
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
ناوی دایک- باوک: فەتحیە- رەجەب
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئەیلولی 2022 / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: ئاخین عامودێ
ناو و پاشناو: دڵسۆز حەبیب
شوێنی لەدایکبوون: عامودێ
ناوی دایک- باوک: نەورۆز – کاموران
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئەیلولی 2022 / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
ناسناو: رۆزا رێناس ئامەد
ناو و پاشناو: سونگول تارنجی
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک- باوک: رەحیمە- شێخموس
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی ئەیلولی 2022 / هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا
هـ . ب