شەنگالیەکان لەدژی سیخوڕێ و هێرشەکان رێپێوانیان ئەنجامدا

شەنگالیەکان لەدژی سیخوڕێ و هێرشەکان رێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا باسی ئەوەکرا کە حکومەتی عێراق بەرپرسیاری هێرشەکانی سەر شەنگالە.

نارەزایەتیەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی لە بەرامبەر هێرشی سەر پێشەنگەکانی کۆمەڵگاکە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت. ئەمڕۆش دوای بڵاوکردنەوەی خێر بۆ شەهید شێرزاد شەمۆ قاسم ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئێزیدخان، شەنگالیەکان رێپێوانیان ئەنجامدا.

رێپێوانەکە لەبەردەم ئەنجومەنی گەلی شەنگال لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دەستی پێکرد. لە هەموو دەزگا و ناوەندەکانی شەنگال، دانیشتوان بەشداریان تێیدا کرد و بە پانکارت و دروشم نارەزایەتیان پیشاندا.

لە کۆتایی رێپێوانەکەدا، نائیف شەمۆ یەکێک لە سەرۆک هۆزی فەقیر قسەی کرد. شەمۆ سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان کرد و وتی، " ئێمە هێرشە نامەردەکان لەدژی فەرماندە و پێشەنگەکانمان شەرمەزار دەکەین. هۆکاری هێرشەکان بێدەنگی حکومەتی عێراقە. لەبەرئەوەی دەوڵەتی عێراق، بێئیرادە، بێدەستپێشخەری و بێهەڵوێستە. لەبەرئەوەی ئێمە ئێزدین بۆیە دوژمن دەمانکوژێت. ئێمە گلەیی لە دوژمن ناکەین. پێویستە دوژمن باش بزانێت کە ئێمە خاوەن ئیرادە و خاوەن مێژووین. ئێوە هیچ کاتێک ناتوانن ئیرادەی کۆمەڵگەی ئێزدی بشکێنن."

شەمۆ باسی ئەوەشی کر کە تۆڕی سیخوڕەکان بە پێشەنگایەتی دەوڵەتی تورک پەدەکە پلانەکان بەڕێوە دەبەن و وتی، " گەورەترین برین لە خەنجەری پشتەوەیە کە خەنجەری خیانەتە. ئەمڕۆ ڕۆڵەکانی ئیزدی لەلایەن دوژمنانەوە هەڵدەخەڵەتێندرێن و خیانەت بەرامبەر کۆمەڵگا و ئایینەکەیان دەکەین. ئەمڕۆ ئێمە هەموو ئێزدیەکان بانگەوازی دەکەین کە یەکگرتوو بین. ماڵمان لە سیخوڕ و خائینەکان بپارێزین بۆ ئەوەی لە دوارۆژدا دوژمنایەتی و ناکۆکی لەنێوان هۆز و خانەوادەکاندا دروست نەبێت. لێرە بەدواوە نابێت گەنجان لەلایەن دەوڵەتی تورک و بنەماڵەی بارزانیەوە هەڵبخەڵەتێنرێن. دەبێت پێکەوە خیانەت بەدەر بنێین و شەنگالێکی ئازاد، خۆسەر و خاوەن ستاتۆ دروست بکەین."

چالاکی بە دروشمی ' شەهید نامرن'، 'بمریت خیانەت'، 'بمرێت بنەماڵەی بارزانی'، ئ'اسایش یەبەشە و یەژەشە هێزی ئێمەن'، 'بژی بەرخۆدانی شەنگال' کۆتایی هات.

ف.ق