شەرڤانێکی پێشەنگی یەژا ستار بوو

گەریلا ئاڤێستا تێکۆشین کە تا دوا هەناسەی بە ئیرادەیەکی بەرزەوە لە دژی هێرشەکانی دوژمن تێکۆشانیکرد، وەک شەڕڤانێکی پێشەنگی یەژاستار کە باوەڕی بە سەرکەوتن بوو، لە تێکۆشانی ئازادیدا شوێنی خۆی گرتەوە.

لە هەموو شوێنێک باس دەکرێت کە تێکۆشانی قارەمانانی کوردستان ژیانێکی پڕ مانایە. ئەو گەریلایانەی کە بەبڕیاری کۆتایی و بەهێز و بێ ترس بەرەنگاری دوژمن دەبنەوە بوونەتە دەنگی ئازادی. چەکی هەڤاڵانی شەهید لەسەر زەوی بەجێناهێڵن و شوێن ئامانجی ئەوان دەکەون. یەکێک لەو قارەمانانەی کە ژیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخت کرد، مزگین ئاشکار (ئاڤێستا تێکۆشین) بوو. ئاڤێستا تێکۆشین لە ساڵی١٩٩٣ لە بنەماڵەیەکی هۆزی ددێری وڵاتپارێزی بۆتان لە سێرت لەدایک بووە. وەک هەر رۆڵەیەکی کورد لە تەمەنێکی گەنجیدا بووەتە ئامانجی گوشار و هێرشەکانی دوژمن، بەتایبەتی لەو سەردەمەی لە قوتابخانە خوێندوویەتی، زیاتر هەستی بە ڕاستی دوژمن کرد. ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی مزگین زۆر شت بۆی ببێتە پرسیار، شێوازی ژیان کە هەموو شتێک تێدا سەپێنراوە بەلایەوە قبووڵکراو نییە.

پێش هەموو شتێک لە سەر ئاسمیلاسیۆن و سیاسەتە قێزەونەکانی دوژمن لە سەر کەلتوور و زمان لێکۆڵینەوە دەکات. بەڵام دەبینێت کە بارودۆخی ژیان ڕێگرە لە خەونەکانی منداڵی. بۆیە بە دوای ڕێبازێک لەسەر بنەمای ژیانێکی ئازاد و ئارامدا دەگەڕێت. بەتایبەتی دوای ناساندنی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی هەست بە هێز و باوەڕی بەخۆی دەکات. بنەماڵەکەی کەسانێکی بەنرخن لە تێکۆشانی ئازادییدا باجێکی زۆریان داوە. بێگومان ئەم دۆخە کاریگەری گەورەی لەسەر مزگین دەکات. لە سایەی بنەماڵە و دەوروبەری لە زۆربەی کارەکاندا بەشداری چالاکانە دەکات. بەڵام گەورەترین ئامانجی ئەوەیە ڕۆژێک ببێتە گەریلا و تۆڵەی ئازاری لە مێژینەی لە دوژمن بکاتەوە. ساڵی ٢٠١٤ مزگین بڕیاری کۆتایی خۆی دەدات بەشداری تەڤگەری ئازادیی کوردستان دەبێت. لە نێو ڕیزەکانی گەریلادا، ناوی ئاڤێستا تێکۆشین بۆ خۆی هەڵدەبژێت.

لە دژوارترین هەلومەرجەکاندا ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کرد

بینینی گەریلا چیتر بۆ ئەو خەیاڵ نەبوو. ئەو هێندە دڵخۆش دەبێت لە شوێنی خۆی ئارام ناگرێت. لە گارزانەوە بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت و بۆ یەکەم جار لەوێ پەروەردەی شەڕڤانی نوێ دەست پێدەکات. ئاڤێستا تێکۆشین کاریگەری پەیوەندیی هەڤاڵیەتی لەناو پەکەکە و شێوازی ژیانی گەریلایی لەسەری زۆر دەبێت. ئاڤێستا لە بواری سەربازی و ئایدیۆلۆژیەوە پەروەردە و ڕاهێنان دەست پێدەکات و بە خێرایی بەشداری کاری پراکتیک دەبێت. بە ژیان و پێگەی شۆڕشگێڕانەی خۆی بوو بە گەریلایەکی نموونەیی یەژا ستار و بە هەوڵدانەکانی پەروەردە و فێر بوون دەکاتە بەشێک لە ژیانی خۆی. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥دوای پەروەردە لە گارزان ڕوو دەکاتە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و دەچێتە هەرێمی حەفتانین. لەوێ بەشداری لە چالاکیەکانی دژ بە هێرشە قڕکەرییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی و گەلی کورد دەکات. وەک فەرماندەیەک لە هەرێمی حەفتانین لە زۆربەی چالاکیەکاندا بەشداری کردبوو و لەم چالاکیانەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بوێری و باوەڕی بە هەڤاڵانی بەخشی و وەک گەریلایەکی بە ئەزموون لە تێکۆشاندا ڕەوڵی دەگێڕا. ئەو بە هێز و ورەیەکی زۆرەوە ڕوو دەکاتە هەرێمی مەتینا و لەوێ لەگەڵ هەڤاڵانی شاراز وەڵامی هێرشەکانی دوژمنی دایەوە.

ئاڤێستا تێکۆشین لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورک شەهید بوو. ئاڤێستا لە ماوەی ١٠ساڵی تێکۆشانیدا بە بێ ڕاوستان بە بڕیارداری و ئیرادەیەکی بەرزەوە تێکۆشا و ڕۆڵێکی مێژوویی بوو، وەک فەرماندەیەکی ژنی یەژا ستار لە سەختترین هەلومەرجەکاندا. ئاڤێستا تا دوا هەناسەی بە باوەڕی بە سەرکەوتنەوە وەک شوڕشگێرێکی پێشەنگی یەژاستار لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا شوێنی خۆی گرتەوە.