سلێمانی: پانکارتی 'پەکەکە لە باشور میوان نیە، پەکەکە گەلە، گەلیش لێرەیە' هەڵواسرا

لە شاری سلێمانی ژنانی گەنجی باشوری کوردستان پانکارتێکیان بە نووسینی 'پەکەکە لە باشور میوان نیە، پەکەکە گەلە، گەلیش لێرەیە' هەڵواسی.

گەنجانی باشوری کوردستان بە ئەنجامدانی چالاکی و رێبازی جیاواز لە دژی هێرشەکانی پەدەکە بۆ سەر ناوچەکانی گەریلا، ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

لەم چوارچێوەیەشدا ژنانی گەنجی باشوری کوردستان ئێوارەی دوێنێ لە شاری سلێمانی پانکارتێکیان لە یەکێک لە پردەکانی شار هەڵواسی، وەکو پەیامێک لە دژی هێرشە ناڕەواکانی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان.

پانکارتی 'پەکەکە لە باشور میوان نیە، پەکەکە گەلە، گەلیش لێرەیە' لە سەر پردی کۆبانێی شاری سلێمانی هەڵواسرا. گەنجان جەخت دەکەنەوە کە پەکەکە پارتێکی گەلی کوردە و گەلی کورد لە هەر جێگایەک بێت، پەکەکەش لەوێیە.

ز.ش