سەربازان و جەردەوانانی دەوڵەتی تورک پەنابەرانیان لە وان کۆمەڵکوژ کرد

سەربازان و جەردەوانانی دەوڵەتی تورک لە گوندی قەرەحەسیری سەر بە ناوچەی سەرایا لە پارێزگای وان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی پەنابەران کرد و بەو هۆیەوە پەنابەرێک کوژرا و بەلانیکەمەوە ٩ پەنابەری تریش برینداربوون.

سەربازان و جەردەوانانی دەوڵەتی تورک لە گوندی قەرەحەسیری سەر بە ناوچەی سەرایا لە پارێزگای وان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی پەنابەران کرد و لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا، پەنابەرێک کوژرا و بەلانیکەمەوە ٩ پەنابەری تریش برینداربوون.

بەڵام بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە گوندنشینانەوە دەستکەوتووە، لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا بەلانیکەمەوە ٣ پەنابەر کوژراون.

چەندین ئامبولانس چونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شارەکە.

ژ.ت