سەربازانی تورک هێرش دەکەنە سەر بوومەلەرزەلێدراوان
وەیسی ئاتار کە دەموچاوی بریندار بووە وتی، کاتێک چووە بۆ ڕێکخراوی پیشەسازی (ÎHH) تاوەکو هاوکاری وەربگرێت جەندرمەکان هێرشیان کردووەتە سەری و ئەشکەنجەیان داوە.
وەیسی ئاتار کە دەموچاوی بریندار بووە وتی، کاتێک چووە بۆ ڕێکخراوی پیشەسازی (ÎHH) تاوەکو هاوکاری وەربگرێت جەندرمەکان هێرشیان کردووەتە سەری و ئەشکەنجەیان داوە.
وەیسی ئاتار ماوەی ٢٠ ساڵە لە شاری سەمسور دەژی و شەوی ڕابردوو کاتێک لەگەڵ ئامۆزایەکیدا خواستویانە ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی هاوکاری لەلای رێکخراوی پیشەسازیی (ÎHH) تۆمار بکەن، بەڵام لەلایەن بەرپرسێکی جەندرمەوە هێرشیان کراوەتە سەر. وەیسی ڕایگەیاند، دواتر پۆلیس هات و ئەوانیش وتیان: "ئێمە پەیوەندیمان بەم بابەتەی ئێوەوە نییە".
وەیسی ئاتار دەموچاو و پشت گوێی شین بووەتەوە و شوێنەواری برینی پێوە دیارە وتی: "کاتژمێر ٥:١٥ چووین بۆ رێکخراوی پیشەسازی. پێش ئەوەی لە ئۆتۆمبێل دابەزین کەسێک لەوێ وتی ' ئێمە یارمەتی نادەین''. من وتم، پرسیارێکم هەیە، ئەو وتی، "هیچ نییە". کاتێک وتم هەر هیچ نەبوایە وەڵامی سڵاوەکەی خودات بدایایەتەوە، ئەو خێرا بە دارێک هێرشی کردە سەرم. پاشان نزیکەی ١٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی هاتن و هەر هەموویان دابەزیان و دەستیان بە لێدانی من و ئامۆزاکەم کرد و ئۆتۆمبێلەکەشیان تێکشکاندنین.
پاشان سەربازەکان و فەرماندەکانیان هاتن. فەرماندەیەک سێ ئەستێرەی بەسەر شانەوە بوو. دوای ئەوە فەرماندەکە لێی پرسیم و وتی، تۆ دەڕۆیت بۆ لای پارێزگار، ئەفسەرە ئێشکگرەکان بە شەق و مستەکۆڵە لێیان دام".
ئاتاری بومەلەرزە لێدراو وتی، کاتێک پۆلیس هاتن بۆ شوێنی ڕووداوەکە پۆلیسەکان وتیان، "ئەمە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە".
ژ.ت