سەرۆککۆماری ئێران لە هەولێرە
سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیسکیان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە دواتر سەردانی سلێمانیش بکات.
سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیسکیان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، گەیشتە شاری هەولێر و بڕیارە دواتر سەردانی سلێمانیش بکات.
پزیشکیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی باشوری کوردستان نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازی لێکرا و دواتر کۆبوونەوە و پێشبینی دەکرێت چەندین پرسی ئەمنی و ئابوری و بابتی دیکە تاوتوێ بکەن.
دواتر پزیشکیان سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە کۆدەبێتەوە.
پزیشکیان دواتر چەند شارێکی ئایینی عێراق دەکات و بەو جۆرەش سبەینێ هەینی کۆتایی بە گەشتە سێ رۆژیەکەی بۆ عێراق دەهێنێت.
مەسعود پزیشکیان دوێنێ لە چوارچێوەی یەکەم سەردانی دەرەوەیدا دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری ئێران، گەیشتە بەغدا.
لە یەکەم رۆژی سەردانەکەیدا لە بەغدا ١٤ رێککەوتننامەی لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق واژۆکرد.