سوپای عێراق به تانك و كاتیوشاوه چووه ناوه‌ندی شه‌نگال
سوپای عێراق به ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، تانك و كاتیوشا چووه ناوه‌ندی شاری شه‌نگال.
سوپای عێراق به ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، تانك و كاتیوشا چووه ناوه‌ندی شاری شه‌نگال.
له شه‌نگال تادێت ئاڵۆزییه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه. سوپا عێراق به ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، تانك و كاتیوشاوه چووه ناوه‌ندی شاری شه‌نگال.
وێڕای هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه‌كانی ئێستا له شه‌نگال، جموجۆڵی سوپای عێراق به‌رده‌وامه. به‌پێی زانیارییه‌كان كه به‌ده‌ستهێنراون، ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ربازانی سوپای عێراق، وێڕای ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، تانك و كاتیوشا چوونه ناوه‌ندی شاری شه‌نگاله‌وه.
ده‌وترێت هێز له موسڵه‌وه به‌ڕێبووه و هاتووه‌ته شه‌نگال. جموجۆڵی سوپای عێراق له شه‌نگال به‌رده‌وامه.
هـ . ب