یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەژاک حاجی ئەحمەدی کۆچی دوای کرد_نوێکرایەوە

یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) حاجی ئەحمەدی (٨٤ ساڵ) لەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەری لێ وەردەگرت، کۆچی دوای کرد.

 هاوسەرۆکی پێشووی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، حاجی ئەحمەدی (٨٤ ساڵ)، لە ئەنجامی خوێنبەربوونی مێشک لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا لەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەری لێ وەردەگرت، کۆچی دوای کرد. 

حاجی ئەحمەدی لە ئورمیە لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکێک بوو لە پێشەنگانی دامەزراندنی پەژاک. 

ئەحمەدی زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی، یەکێک بوو لە سیاسەتمەدارە ناسراوەکانی نێو تێکۆشانی ئازادیی کوردستان. 

حاجی ئەحمەدی  ژیانی سیاسیی خۆی لە ڕیزەکانی یەکێتیی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا دەست پێ کرد، پاشان لە پەرلەمانی کوردستان لە تاراوگە، لە هاوسەرۆکایەتی پەژاک، وە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) درێژەی بە ژیانی سیاسی دا. حاجی ئەحمەد خەباتی بەرچاوی هەبووە بۆ بنیاتنان و پتەوکردنی یەکێتیی نەتەوەیی کورد.