سێیەمین کۆنگرەی تەڤگەری ئازادی دەستیپێکرد

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان (تەڤگەری ئازادی) بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر ئەندامانی و نوێنەری پارتە سیاسیەکان و کەسایەتیەکان، سێیەمین کۆنگڕەی خۆی ئەنجامدا.

لە هۆڵی هۆتێل ڕامادا لە سلێمانی، سێیەمین کۆنگڕەی تەڤگەری ئازادی بە بەشداری ٧٠٠ کەس کاتژمێر ١٠:٠٠ دەستیپێکرد.

نوێنەرانی هەدەپە، یەنەکە، حزبی شیوعی، حزبی زەحمەتکێشان، بزووتنەوەی گۆڕان، پادێ و بە دەیان نوێنەری لایەنەکان و کەسایەتیە ناسراوەکان بەشداریان کرد. هەروەها نوێنەرانی شیعە، کاکەیی، زەردەشتی، ئێزیدش ئامادەبوون. شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دیوانی سەرۆکایەتی یەکێتی و سیاسەتمەدار محەمەد ئەمین پێنجوێنیش بەشداریان کرد.

لە سەرەتادا محەمەد عەبدوڵلا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی قسەی کرد و بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و سێیەمین کۆنگرەی پارتەکەی پیرۆز کرد.

کۆنگڕەکە بەردەوامە...

ف.ق