تابلۆی 'پارکی بەرکین عەلوان' دەستیبەسەرداگیرا
تابلۆی پارکی 'بەرکین عەلوان' کە لە مەلەتی بۆ منداڵانی لێقەوماوی بومەلەرزە دروستکراوە، لە لایەن پۆلیسەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
تابلۆی پارکی 'بەرکین عەلوان' کە لە مەلەتی بۆ منداڵانی لێقەوماوی بومەلەرزە دروستکراوە، لە لایەن پۆلیسەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
لەناوچەی یەشیلیۆرتی سەر بە ناوەندی مەلەتی لە تەنیشت خێمەکانی بەڕێوەبەرایەتی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) پارکێکی یاریکردن بۆ منداڵانی لێقەوماوی بومەلەرزە بە ناوی پارکی بەرکین عەلوان دروستکرابوو، بەڵام تابلۆی پارکەکە لەلایەن پۆلیسەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
راگەیەندرا کە پۆلیسەکان بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ناوەکە 'سیاسی'یە هەربۆیە سەتیان بەسەر تابلۆی پارکەکەدا گرتووە.
هـ . ب