تاهیر دەمیرتاش کۆچی دوایی کرد

تاهیر دەمیرتاش باوکی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و نورەدین دەمیرتاش سیاسەتمەداری کورد، کۆچی دوایی کرد.

تاهیر دەمیرتاش باوکی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە زیندانی تیپی(ف)کۆجاعەلی زیندانیکراوە، کۆچی دوایی کرد. بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاهیر دەمیرتاش لەشاری ئامەد کۆچی دوایی کرد و تا ئێستا دیاری نەکراوە کەی بەخاک دەسپێردرێت.

تاهیر دەمیرتاش بەر لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی ئایار تووشی جەڵتەی دڵ بوو. لە کاتێکدا لە ژێر چارەسەریدا بوو، وەزارەتی داد بە فڕۆکەی تایبەت سەلاحەدین دەمیرتاشی هێنابووە ئامەد و دەمیرتاش سەردانی باوکی کرد. دوای سەردانەکە، دەمیرتاش بە فڕۆکەی تایبەت دیسان گواسترایەوە بۆ زیندانی ئەدرنا.