گەریلای هەپەگە ئازاد تۆڵهەڵدان لە ساڵیادی شەهیدبوونی زیلان (زیلان کناجی) یادی ئەوی بەرزڕاگرت و باسی لە کاریگەری چالاکییە گیانبازییەکەی کرد.
گەریلای هەپەگە ئازاد تۆڵهەڵدان باسی لەوەکرد کە ساڵی ١٩٩٦ دەوڵەتی تورک بە هەوڵی تیرۆرکردن لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ویستی گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادی پاکتاو بکات و ئەوەی خستەڕوو کە زیلان بە چالاکی خۆی هێرشەکانی دوژمنی شکستدا. ئازاد تۆڵهەڵدان بە بیریهێنایەوە کە لە دژی ئەو هەوڵەی دوژمن بۆ تیرۆرکردن، لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦دا زیلان لە دێرسیم چالاکی گیانبازی کرد و وتی، "هەڤاڵ زیلان چالاکیەکەی بە ئیرادە، بڕوا و پێداگریی گەورەوە ئەنجامدا. چالاکیەکەی کاریگەری گەورەی کردەسەر دوژمن. دوژمن تووشی شۆک بوو و لە ئاستێکی بەرچاودا شکستیخوارد. هەروەها لە ناو بزوتنەوەکەشمان وایکرد کە هێڵی تێکۆشان و بەرخودانی رێبەرایەتی سەربکەوێت.بە تایبەتی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا هاوڕێیانمان کە لە چیاکانی کوردستان تێدەکۆشن، لە سەر هێڵی گیانبازی هەڤاڵ زیلان تێدەکۆشن.لە گۆڕەپانی شەڕ، هاوڕێیانمان لەسەر هێڵی شەهید زیلان خۆڕاگری دەکەن. وەک شەڕڤانانی هەپەگە و یەژاستار ئێمە سەر رێبازی هەڤاڵ عەگید، زیلان، دەلال ئامەد رێدەکەین و تێکۆشانمان بە بڕوایەکی گەورەوە بەهێز دەکەین".
هـ . ب