ته‌رمی گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار سوجین و كیه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیان وه‌رگیرانه‌وه
ته‌رمی گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار هاجه‌ر سوجین و عالیه كیه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه وه‌رگیرانه‌وه.
ته‌رمی گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار هاجه‌ر سوجین و عالیه كیه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه وه‌رگیرانه‌وه.
سوپای تورك له ١٩ی ئه‌یلول له چیای گۆرسێی پیرانی ئامه‌د هێرشێكی ئاسمانی ئه‌نجامدا. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار خه‌دیجه ئای، هاجه‌ر سوجین و عالیه كیه شه‌هیدبوون. ته‌رمه‌كانی شه‌هیدان گواسترابوونه‌وه بۆ پزیشكی دادی ئامه‌د. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه ناسرابوونه‌وه، به‌ڵام راده‌ستیان نه‌كرابووه‌وه.
به‌و هۆیه‌وه بنه‌ماڵه‌ی خه‌دیجه‌ی ئای له‌به‌رده‌م ده‌زگای پزیشكی دادوه‌ری ده‌ستیان به چالاكی شه‌ونخونی كردبوو. له‌به‌ر ئه‌وه داواكاری گشتیی كۆماری ئامه‌د ناچار ببوو كه پاشه‌كشێ بكات و ته‌رمی ئای راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكاته‌وه. ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كانی هاجه‌ر سوجین و عالیه كیه راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كرایه‌وه.
رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ئامه‌د و ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په)، كۆمه‌ڵه‌ی هاوكاری و پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوان (توئای-ده‌ر)، كۆمه‌ڵه‌ی كولتوری پشتیوانی و هاریكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سوكاریان له لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ده‌ستداوه (مه‌بیا – ده‌ر) كۆمه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كو‌لتور و زمانی مێزۆپۆتامیا (مهد-ده‌ر) و كۆمه‌ڵه‌ی یاساناسانی ئازادی (ئۆهه‌ده) پشتیوانی بنه‌ماڵه‌كانیان كرد.
بنه‌ماڵه‌كان دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان وه‌رگرته‌وه به‌رو شاره‌كانی خۆیان كهوتنهرێگه. ته‌رمی عالیه كیه به‌مه‌به‌ستی به‌خاكسپاردن بۆ وان و ته‌رمی خه‌دیجه سوجین به‌ره‌و سێرت گواسترایه‌وه.
هـ . ب