ته‌رمی زیندانی سیاسی به‌شار یازجی به‌خاكسپێردرا
ته‌رمی به‌شار یازجی، زیندانی سیاسی، كه ڕۆژی شه‌ممه به هۆی نه‌خۆشه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، له پارێزگای وانی باكووری كوردستان به خاكسپێردرا.
ته‌رمی به‌شار یازجی، زیندانی سیاسی، كه ڕۆژی شه‌ممه به هۆی نه‌خۆشه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، له پارێزگای وانی باكووری كوردستان به خاكسپێردرا.
به‌شار یازجی، كه زیاتر له دوو ساڵ له زیندانی ئاسایشی باڵای شاری وان زیندانی كرابوو، ڕۆژی 23ی حوزه‌یران به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی دیجله له ئامه‌د گواسترایه‌وه.
به‌شار، كه به‌هۆی نه‌خۆشی جگه‌ر له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت، ڕۆژی شه‌ممه 8ی ته‌مووز كۆچی دوایی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمی یازجی له پزیشكی داد وه‌رگیرا، بۆ گه‌ڕه‌گی ئه‌رغه‌لی سه‌ر به ناوچه‌ی قه‌لقه‌لی پاێزگای وان گواسترایه‌وه و دره‌نگانی شه‌و به‌خاكسپێردرا.
ژ.ن