تەرمی گەریلا ئاجار لە وان بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە لەیلا ئاجار کە لە شەڕێکدا لە جۆلەمێرگ شەهید ببوو و دوای ٢ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە لە وان لەژێر گەمارۆی پۆلیسی تورک بەخاکسپێردرا.
تەرمی گەریلای هەپەگە لەیلا ئاجار کە لە شەڕێکدا لە جۆلەمێرگ شەهید ببوو و دوای ٢ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە لە وان لەژێر گەمارۆی پۆلیسی تورک بەخاکسپێردرا.
لەیلا ئاجار ١٥ی ئەیلول لە شەڕیکدا لە کوێستانەکانی بەیتانێی جۆلەمێرگ شەهید ببوو.
تەرمی ئاجار لە پزیشکی دادوەری جۆلەمێرگ وەرگیرایەوە و دوای دوو مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
تەرمی ئاجار دواتر بۆ وان برا و لەژێر گەمارۆی پۆلیسی تورکدا لە گوڕستانی کارشییاکای ناوچەی ڕێیا ئارموشی وان بەخاکسپێردرا. بە تەنها رێگە بە ٦ کەس درا کە بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی ئاجاردا بکەن.
ف.ق