تەرمی گەریلای هەپەگە کە لە سێرت شەهید بوو لە سێرت بە خاکسپێردرا

گەریلای هەپەگە بۆتان ئۆسیان (فەهمی باشکورت) کە لە ناوچەی لجێی ئامەد لە شەڕ دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهیدبوو، لە سێرت بەخاکسپێردرا.

گەریلا هەپەگە فەهمی باشکورت (بۆتان) ١٥ی ئەیلول لە شەڕدا لە گوندی پێچارێی ناوچەی لجێی ئامەد شەهیدبوو.

بنەماڵەکەی تەرمی باشکورتیان لە پزیسکی دادی ئامەد وەرگرتەوە و بە شێوەی جەماوەری بەرەو سێرت گواستیانەوە.

لە گەڵ چوونە ناو ناوچەی فارقینی ئامەد کاروانی ئۆتۆمبێلەکان وەستێندرا.

پۆلیسەکان تەنیا رێگەیان بە تێپەڕینی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تەرمدا و رێگەیان نەدا ئۆتۆمبێلەکانی دیکە تێپەڕن.

بنەماڵەی شەهید تەرمی باشکورتیان لە گوندی سەرخانسی ناوچەی بەرواری سێرت بەخاکسپارد.