تەرمی گەریلای یەژاستا ئامارا رۆژبین بەخاکسپێردرا

تەرمی گەریلای یەژاستار ئامارا رۆژبین کە لە ٢٠٢١دا لە شڕنەخ شەهید بوو، لە وان بەخاکسپێردرا.

تەرمی گەریلای یەژاستار جەمیلە چەتین (ئامارا رۆژبین) کە لە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢١دا لە چیای جوودی لە شەڕدا شەهید بوو، دوێنێ شەو رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. چەتین دوای شەهید بوون، تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە شڕنەج گواسترابووەوە. خانەوادەی چەتین لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١دا بۆ وەرگرتنی تەرمی کچەکەیان سەردانی داواکاری کۆماری شڕنەخ کردبوو. داوای تێستی دی ئێن ئەی لە خانەوادەکەی کرابوو.

دوای ئەوەی ئەنجامی دی ئێن ئەی ئاشکرا بوو، خانەوادەکە تەرمەکەیان وەرگرتەوە.

تەرمی چەتین دوێنێ دوای رێورەسمی ئایینی، لە گۆڕستانی سەیرانتەپە لە ناوەندی وان بەخاکسپێردرا.

ف.ق