تەرمی سالاز گەیشتەوە وان
تەرمی رۆژنامەوان نەجمەدین سالاز گەیشتەوە وان. تەرمەکە لە گۆڕستانی ئاککۆپرو لە ناوچەی توشبای بەخاکدەسپێردرێت.
تەرمی رۆژنامەوان نەجمەدین سالاز گەیشتەوە وان. تەرمەکە لە گۆڕستانی ئاککۆپرو لە ناوچەی توشبای بەخاکدەسپێردرێت.
رۆژنامەوان نەجمەدین سالاز کە لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی لە باشووری کوردستان گیانی لەدەستدابوو، تەرمەکەی گەیشتەوە وان.
تەرمەکە ئێوارەی دوێنێ گەیەندرایە دەروازەی سنووری خابوور و بەمەبەستی توێکاری رەوانەی نەخۆشخانەی دەوڵەت لە سلۆپی کرا. دوای ئەنجامدانی توێکاری، تەرمەکە گواسترایەوە بۆ وان.
بڕوایە دوای مەراسیمی ئایینی لە مزگەوتی بۆیالار لە گۆڕستانی ئاککۆپروی ناوچەی توشبا بەخاکبسپێردرێت و بنەماڵەکەی هەر لەو ناوچەیە پرسەی بۆ دادەنێن.