تەرمی عوسمان ماناک گەریلای هەپەگە بەخاکسپێردرا
تەرمی عوسمان ماناک گەریلای هەپەگە کە لە دەرسیم لە شەڕدا شەهید بوو لە سلۆپی بەخاکسپیردرا.
تەرمی عوسمان ماناک گەریلای هەپەگە کە لە دەرسیم لە شەڕدا شەهید بوو لە سلۆپی بەخاکسپیردرا.
عوسمان ماناک گەریلای هەپەگە لە ١ی ئازاردا لە بەرزاییەکانی دەرسیم لە پێدادانێکدا شەهید بوو. تەرمی ماناک بۆ پزیشکی دادی ئەرزەرۆم گواسترایەوە. خانەوادەی ماناک بۆ وەرگرتنی تەرمی کوڕەکەیان لە ناوچەی سلۆپی سەر بە شڕنەخەوە چوونە ئەرزەرۆم و دواتر تەرمی ماناک رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە و بۆ سلۆپی گواسترایەوە. لە سلۆپی پۆلیس رێگری لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی ماناک کرد و رێگەی نەدا جگە لە ئەندامانی خانەوادەکەیان هیچ کەسێکی دیکە بەشداری لە رێورەسمەکەدا نەکرد.
بەوهۆیەوە خانەوادەی ماناک تەرمی کوڕەکەیان بەتەنیا لە گۆڕستانی کزری ناوەندی سلۆپی بەکاخسپارد.
ف.ق