دوای نیوڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بە ئامادەبوونی تارا حسێن، هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا، بە مەبەستی بانگهێشتکردنی گەلی باشووری کوردستان، بۆ ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە بناری قەندیل، لە بانگهێشت نامەکەدا هاتبوو: وه‌رن هه‌موومان پێكه‌وه نه‌ورۆزی ئازادی و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له قه‌ندیلی سەرکەش پیرۆز بكه‌ین.
چرۆ شوانی بەیاننامەکەی تەڤگەری ئازادی خوێندەوەو ڕایگەیاند: گه‌لی ئازادی خواز و خۆراگری كوردستان حاشاهەڵنەگرە ئاگری نه‌ورۆز له دیرۆکی كوردان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا لە مەغزایەکی قوڵەوە، وه‌ك هێمای سه‌ركه‌وتن له به‌رامبه‌ر زوحاكه سته‌مكاره‌كان هه‌ڵكراوه و ئه‌و ڕۆژه بووه‌ته وه‌رچه‌خانێكی مه‌زن له ژیانی گەلانی ناوچه‌كه‌دا، له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا مه‌شخه‌ڵی ئه‌و ئاگره له ده‌ستی به‌هێزی كوڕان و كچانی شۆڕشگێر و نه‌وه‌كانی كاوه‌ی سه‌رده‌م و خوێندکارەکانی ڕێبه‌ر ئاپۆ بڵێسهدارتره و له لووتكه‌ی چیا به‌رزه‌كانی كوردستان ده‌گه‌شێته‌وه.
چرۆ شوانی ئاماژەی بەوەشدا، وەکو ئاکتۆرێکی کاریگەر له ئێستادا شۆڕشی (ژن – ژیان – ئازادی) له ناوچه‌كه‌دا سیسته‌مه ئۆلیگارشی و تۆتالیتاره‌كانی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌ژنۆ، گەلی وڵاتپارێز له كاتێكدا ئێمه بانگی پیرۆز كردنی نه‌ورۆز ده‌ده‌ین، گه‌له‌كه‌مان له باكور و ڕۆژئاوای وڵات‌دا تووشی گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سرۆشتی بۆته‌وه كه زیاتر له سه‌د هه‌زار قوربانی لێكهوتهوه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه نه‌ورۆز ته‌نها بۆنه‌یه‌كی كلتووری و شادی نییه، به‌ڵكو نه‌ورۆزی 2723ی كوردی له قه‌ندیلی سه‌ربڵند له ناوه‌ندی ڕه‌مزی خۆڕاگری ده‌كه‌ین به وه‌ڵام گۆیه‌كی سیاسی دژی فاشیزمی (ئاكه‌په و مه‌هه‌په).
لە درێژەی بانگهێشت ناکەمەکدا تەڤگەری ئازادی بەم جۆرە بانگەوازیان کرد: بۆ ته‌واوی گه‌لانی وڵات پارێز و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و پێكهاته‌و ئایین و ئایینزاكانی جڤاكی ڕه‌نگینی كوردستان، وه‌رن پێكه‌وه جه‌ژنی نه‌ورۆز هێمای ئاشتی و برایەتی و سەرکەوتنی گه‌لان له قه‌ندیلی قه‌ڵای خۆڕاگری و ئازادی پیرۆز بكه‌ین.
وتیشی، نه‌ورۆز جه‌ژنی ژیانه‌وه و نوێبوونه‌وه‌ی سروشت و ئاوێزان بوونی سه‌ركه‌وتنی حه‌قه به‌سه‌ر ناحەقدا، وەرن بائەم نەورۆزە بکەین بەدیاری بۆ ئەو ماتەمینە مەزنەی گەلەکەمانی پێدا دەگوزەرێت، وەک وەفایەک بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە تراژیدیە ڕیشەدارو مێژووییە له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و تیشكه ڕوناكانه‌ی له ئیمڕاڵیه‌وه دێن و به گه‌رمای ڕۆحی نه‌ورۆز په‌یمانی لۆزان ههڵبوهشێنینهوەو به فه‌لسه‌فه‌ی (ژن – ژیان – ئازادی )هەنگاوەکانی جێگیر کردنی کۆنفدرالیزمی دیموکراتی بەهێزتر بکەین.
ف.ق