تەڤگەری ئازادی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا
شاندێکی تەڤگەری ئازادی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق کۆبوونەوە. تەڤگەری ئازادی پەیوەست بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕاپۆرتێکی پێشکەشکرد.
شاندێکی تەڤگەری ئازادی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق کۆبوونەوە. تەڤگەری ئازادی پەیوەست بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕاپۆرتێکی پێشکەشکرد.
دوێنێ شاندێکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانی لە بەغداد سەردانی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراقیان کرد.
شاندەکە پێکهاتبوو لە هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی تارا حسێن، بەرپرسی لێژنەی دیپلۆماسی جومعە کەریم و بەرپرسی ئۆفیسی تەڤگەری ئازادی بەغداد حسێن کەرکوکی.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە چاوپێکەتنەکەدا، هەردولا باسیان لە پێشێلکردنی یاسایی لە لایەن دەسەڵاتدارانی یاسایی هەرێمی کوردستان بەرامبەر ئازادیخوازان، تەڤگەری ئازادی، چالاکوانان و تەواوی بەشە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردووە.
هەروەها بابەتێکی تری چاوپێکەوتنەکە پەیوەندی بە دۆخی مامۆستایان و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و سێ موچەی مانگەکانی پێشوی بووە.
لە چاوپێکەوتنەکەدا لەگەڵ فایەق زێداندا باسی پێشێل کارییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر خاک و ئاسمانی عێراق کراوە.
هەرەوەها فایەق زێدان وتویەتی؛ تەڤگەری ئازادی پارتێکی یاسای و فەرمیە لە کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و لەبەر ئەوە دەتوانێت لە هەر شوێنێکی عێراق و کورستان کاری خۆی بکات. سەرۆکی دادوەری گشتی ئاماژەی بەوە داوە هەر پێشێلکارییەک بەرامبەر ئەندامانی تەڤگەری ئازادی بکرێت و ئاستەنگی بۆ کارەکانیان دابنرێت، کارێکی نایاساییە.