له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا تیمه‌كانی گه‌ریلای گه‌ڕۆك كۆبوونه‌وه و جه‌ژنی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژه‌ئاستار به مه‌راسیمێك ده‌ستیان به پیرۆزبایی نه‌ورۆز كرد. له پیرۆزباییه‌كه‌دا یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه عه‌گید ره‌شید قسه‌ی كرد. ره‌شید له‌سه‌ره‌تادا جه‌ژنی نه‌ورۆزی رێبه‌ری گه‌لی كورد و جه‌ژنی نه‌ورۆزی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی به گیانی به‌رخودانه‌وه خۆڕاگری ده‌كه‌ن پیرۆز كرد و سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و گیانی به‌رخودانه‌ی له ١٩٧٣دا تۆوه‌كانی چێنرا چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك گه‌یشتووه‌ته ئێستا و له‌ئێستاش به‌دواوه به گیانی فیدایی و به‌و هێزه‌ی كه له به‌رخودانی ئیمراڵی وه‌ریده‌گرن به پێداگرییه‌كی زۆره‌وه درێژه‌ی پێده‌ده‌ن.
یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی هه‌په‌گه عه‌گید ره‌شید وتی، "شێوازی رێبه‌ر ئاپۆ شێوازی سه‌ركه‌وتنه. ئێمه ئێمه هه‌موو كات ئاگامان له‌و بابه‌ته هه‌یه. ئێمه ده‌زانین كه دوژمن له ئێمه ده‌ترسن. به شێوه‌یه‌كی دڕندانه و بێ ئه‌خلاقانه په‌لاماری ئێمه ده‌ده‌ن. با له ئێستا به‌دواوه زیاتر له ئێمه بترسن. فیداییه‌كانی رێبه‌ر ئاپۆ دێن. ئێمه له هه‌موو كات زیاتر مۆدێرن و ژیرین و له رێبه‌ر ئاپۆوه نزیكترین. ئێمه تۆڵه‌ی چه‌ندین ساڵه ده‌كه‌ینه‌وه. كوردستان ده‌كه‌ین به گۆڕستانی دوژمنان. ئێمه به شێوازی تێكۆشانی رێبه‌ر ئاپۆ، نه‌ورۆزی ٢٠٢٢دهكهینه نه‌ورۆزی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ. ئێمه به بێ رێبه‌رایه‌تی ناژین".
گه‌ریلاكان دواتر تا ئێواره به ده‌وری ئاگری نه‌ورۆزه‌وه گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێیان گێڕا و له شه‌ویش دا به فیشه‌كی ئاسمانی نه‌ورۆزیان پیرۆز كرد.
هـ . ب