وان: تەرمی شەهید گوڵستان شاهین گەریلای یەژا-ستار بەخاک سپێردرا

تەرمی شەهید گوڵستان شاهین گەریلای یەژا-ستار کە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ سوپای داگیرکەر تورک لە شاری مێردین شەهید بوو، لە شاری وان بەخاک سپێردرا.

شەهید گوڵستان شاهین (دیرەن ئاڤەنت) گەریلای یەژا-ستار لە ئۆپڕاسیۆنێکی سوپای داگیرکەری تورکدا لە ناوچەی شەمرەخی مێردین لە هەرێمی ئەیندلبی نێوان گوندەکانی شێبێ، کانی عەلی و گوندی شێبیی سەروو شەهید بوو. تەرمی شەهید دوێنی رادەستی خانەوادەکەی کرا.

خانەوادەی شەهید، تەرمەکەیان لە گوندی تومی ناوچەی سارای شاری وان بەخاک سپارد. جگە لە خانەوادەی شەهید، رێگە نەدرا هیچ کەسێک بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید گوڵستان شاهیندا بکات.

ز.ش