عومەر ئۆجالان: بۆچی یاسا جێبەجێ ناکرێت؟
پەرلەمانتاری ڕحا عومەر ئۆجالان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە سەرۆککۆماری تورک ئەردۆگان و وەزیری داد یەڵماز تونچی پرسی "بۆچی یاسا جێبەجێ ناکرێت؟".
پەرلەمانتاری ڕحا عومەر ئۆجالان تیشکی خستەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە سەرۆککۆماری تورک ئەردۆگان و وەزیری داد یەڵماز تونچی پرسی "بۆچی یاسا جێبەجێ ناکرێت؟".
پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕحا عومەر ئۆجالان دەربارەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا لە هەژماری خۆی لە میدیای دیجیتاڵ گوتی: "بۆ ئێمە تەندرووستی بەڕێز ئۆجالان گرنگە. وەک زۆرجار ئاماژەمان پێ داوە، ئێمە دەمانەوێت بەگوێرەی یاسا نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکان، مافەکانی خۆمان بەکاربهێنین. ئێمە دەمانەوێت وەک بنەماڵە بچینە ئیمراڵی و مافی دیداری خۆمان بەکاربهێنین. داواکاریمان هەیە، بۆچی یاساکان جێبەجێ ناکرێن؟".
عومەر ئۆجالان لەژێر پەیامەکەیدا سەرۆککۆماری تورکی ئاکەپەیی ئەردۆگان و وەزیری داد یەڵماز تونچ و وەزارەتی دادی تاگ کردووە.