ئامەد؛ یەپەسە ـ ژن ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی كردە ئامانج
یەپەسە ـ ژن لەناوچەی فەرقینی سەر بە ئامەد بەبۆمبی دەنگی ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسیان كردە ئامانج.
یەپەسە ـ ژن لەناوچەی فەرقینی سەر بە ئامەد بەبۆمبی دەنگی ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسیان كردە ئامانج.
لەسەر ناوی تیمی وەڵامدانەوەی شەهید جانفیدا ساسۆن، یەكینەكانی پاراستنی سڤیل ـ ژن راگەیەندراوێكیان بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە. لەراگەیەندرواكەیاندا دەڵێن؛ تیمەكەمان لە بیست و پێنجی ئەیلوول لەكاتژمێر 21:40 لەناوچەی فارقینی سەر بەئامەد لەگەڕەكی یەنی شەهیر بەبۆمبی دەنگی هێرشیان كردۆتە سەر ئۆتۆمبێلی پۆلیسی هاتووچوو.
لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە،"پۆلیس و سەربازانی ئەرتەشی داگیركەری فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە بەتایبەتی لەلایەن میتی پەروەردە دەكرێن و رەوانەی كوردستان دەكرێن و دەڵێت؛ جێگا ئەو پۆلیس و سەربازانە لەكوردستان نییە. ئەگەر فاشیزم بەتایبەتی سەرباز و پۆلیسی شۆڤنیزم رەوانەی كوردستان دەكەن. ئەو كاتەش وەكو یەپەسە و یەپەسە ـ ژن ئامانجی سەرەكیمان ئەو پۆلیس و سەربازانە دەبن. ئەو كەسانە لەژێر كۆنترۆڵی ئێمەدان. بەرێگە و رێبازی جیاواز چالاكیەكانمان بەردەوام بكات".
هـ . ب