ئاندۆک: کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک مومکین و کردارییە
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک رایگەیاند، کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک نەک لە دوای لەناوچوونی دەوڵەتەکان، بەڵکوو لەگەڵ دەوڵەتەکانیش دەبێتە ژیانی شکۆمەندانەی خۆپاراستن.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک رایگەیاند، کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک نەک لە دوای لەناوچوونی دەوڵەتەکان، بەڵکوو لەگەڵ دەوڵەتەکانیش دەبێتە ژیانی شکۆمەندانەی خۆپاراستن.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک رایگەیاند، کە سیستمی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک پشتی بە پاڕادایمی کۆمەڵگای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، ئازادی خوازی ژنان بەستووە.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک سیستمی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک، مۆدیلی رێکخستن، بەڕێوەچوون و رێگەی چارەسەریەکەی لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فرات (ANF) هەڵسەنگاند، بەشی دووەمی ئەم دیدارە بەم جۆرەیە.
بە تایبەتی هاوکات لەگەڵ 'بەهاری عەرەبی' پشێوییەک هاتە ئاراوە. لەم قۆناغەدا دەتوانن کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک وەک جێگرەوەیەکی تەواوەتی شرۆڤە بکەن؟
لە مێژوودا ساتی وا هەیە کە قۆناغی کائوس و گێژاوە. لە 'بەهاری عەرەبی'دا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوە بینرا. لەبەر ئەوەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستمی هەژموونیک، دیکتاتۆری زۆر بەهێز و زۆر باڵادەستە؛ لەبەر ئەوەی چەقی کۆیلایەتی، چینایەتی و بە دەوڵەتبوونە، کاردانەوەی کۆمەڵایەتی بەرامبەر سیستمی باڵادەستی هەنوکەیی یەکجار زۆرە. کاتێک دەرفەتێکی بۆ دەڕەخسێت، دێتەئاراوە. ئێران نمونەیەکی ئەمەیە. تێکۆشانی ئێستای کوردان نمونەیەکی ئەمەیە. ئێمە لە 'بەهاری عەرەبی'دا بینیمان کە گوایە ئەوەی فەرمانڕەوا و باڵادەستە عەرەبە، بەڵام گەلی عەرەب لە هەموو شوێنێک لە دژی ئەو عەرەبە راپەڕین. لەو سەرهەڵدانانەدا گەل یەکسانی و ئازادییان دەوێت. ئایا چی دەخاتە شوێنی ئەوە؟ لێرەدا ئەو شتەی کە دەبێت مرۆڤ لە بری ئەوە دایبنێت کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکە بۆ ئەوەی توانەوە لە ناو سیستمدا روونەدات. ئێمە ئەوەمان نیشاندا، بەڵام نەمانتوانی وەک پێویست بە هەرێمەکەدا بڵاوی بکەینەوە، کەموکورتی ئێمە هەبوو کە دەرفەتمان نەدۆزیەوە بە رێکخستنی بکەین. لەبەر ئەوەی ئێمە بزوتنەوەیەکی خاوەن کێشەی هەبوونین و لە دژی ئێمە کۆنسێپتی پاکتاوی گەورە لە ئارادایە، ئێمە نەماتوانی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک بکەینە پڕۆژەیەک کە بەردەنگەکانی هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بن. ئێمە لەوەدا دواکەوتوین. سەرنج بدەین، لەگەڵ بەهاری عەرەبی لە تەواوی جیهانی عەرەبیدا سەرهەڵدان و راپەڕین دروستبوو. چەند رژێمێک رووخان، بەڵام لە بری ئەوان گۆڕانکارییەکی جیاواز، هەمان چەشن رژێم دانرانەوە. ئەنجامەکە بە دڵی گەلان نەبوو. لەئەنجامدا ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی و دیموکراسی پێکنەهات.
پراتیکی رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنێکی گرنگ نییە؟
رێبەر ئاپۆ بۆ چەندین ساڵ لە رۆژئاوای کوردستان مایەوە. هێزی ئەوەی هەیە کە کاریگەری بکاتە سەر کۆمەڵگا. گەلی رۆژئاوا هەزاران گەنجی خۆیان ناردە ناو ریزەکانی ئازادییەوە. رۆژئاوا بووەتە گۆڕەپانێک کە هزری رێبەر ئاپۆ زۆرترین کاریگەری لەسەر داناوە. کاتێک لە رۆژئاوا قۆناغی گێژاو دەستیپێکرد، گەل شۆڕشی خۆی ئەنجامدا. ئێستا سەرباری ئەوەی لە ژێر هێرشی دژواردایە، ئەو هێزانەی هەوڵ دەدەن شۆڕشەکە تێکبشێنن لەوێن، لە ژێر گوشارێکی بەو جۆرەدایە، سەرەڕای ئەوەی زۆر کەموکورتی لە ئەقڵیەت، رێکخستن و کێشەی ناوخۆییش دێنەئاراوە، کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک لەوێ بە رێژەیەکی زۆر کەم کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە. سەرباری ئەوەش، شۆڕشی رۆژئاوا لە وەها ئاستێکدایە کە هەموو مرۆڤایەتی بۆلای خۆی کەمەندکێش دەکات و هەموو مرۆڤایەتی پێی سەرسامە. عەرەب، کورد، تورکمان، چەرکەس، ئەرمەنی، ئاسوری-سوریانی لەناو سیستمی هەنووکەییدا خۆبەڕێوەبەرن. باڵادەستی کوردان بەرامبەر بە عەرەبەکان بوونی نییە. باڵادەستی عەرەبەکان بەرامبەر بە چەرکەسەکان بوونی نییە. لەسەر بنەمای کۆمۆن و ئەنجومەنەکان ئەوەندەی دەیانەوێت بە شێوەیەکی خۆبەڕێوەبەر بە رێکخستن دەکەن. لەلایەکی دیکەوە دەزانن رزگاری تەنیا بەوانەوە دەستەبەر نابێت؛ ئەوان دەزانن کە لەبەرامبەر دوژمنی هاوبەشی خۆیان پێویستیان بە یەکتر هەیە. هێزەکانیان دەکەن بە یەکێک. هەم خۆبەڕێوەبەرن و هەمیش پێکەوە دەژین. بەرەو سیستمێکی لەو جۆرە دەچن کە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا خۆیان تێدا رێکخستووە. لە هەلومەرجی شەڕی جیهانی سێهەمدا ئەوە دەکەن. لەو هەلومەرجانەدا کە دەوڵەتی تورکی پاکتاوکەر بۆ ئەوەی شۆڕشەکە لەناوببات لە ئامادەباشیدایە، هێزە نێونەتەوەییەکان تاکۆتایی پشتیوانی لە هێرشەکان دەکەن، هاوکات خیانەتکاری کوردیش بە هەموو جۆرێک پشتیوانی لێدەکات و هانی دەدات، ئەوە هاتە ئاراوە. دوژمنانی زۆرن، بەڵام سەرباری ئەوەش، هەرچەندە کەمیش بێت کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک لە رۆژئاوای کوردستان دەرفەتی بە کرداریبوونی بەدەستهێنا. هۆکاری ئەوەی لە ناوچەکانی دیکەی جیهانەوە مرۆڤ دێنە رۆژئاوا و بەشداری ریزەکانی تێکۆشان دەبن، کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکە. دەبینن کە کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک چەندە کۆمەڵایەتی، یەکسانی خواز و ئازادی خوازە. دێن و لێرە ئەزمون وەردەگرن، هەمیش بەرامبەر بە هێرشەکانی هێزە دەسەڵاتدارەکان و دەوڵەتپارێزەکان شۆڕش دەپارێزن.
بۆ کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک دەبێت دەوڵەت لەناو بچێت؟
بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئازادی و یەکسانی بە گوێرەی ئامانجەکانی بگاتە سیستمێکی کۆمەڵایەتی نادەوڵەتی، ئەمە ئیتر پێویستییەکی مێژووییە. بۆ ئەوەی تێکۆشانی هەبوون و ئازادی پەکەکە بە گوێرەی خۆی بەڕێوەببرێت، هەموو پەیوەندییەکان لەناو کۆمەڵگای کورددا یەکسان، ئازاد و دیموکراتیک بن، لەوە دەرنەچن، ئەوە پێویستییەکە. ئامانجەکە ئەوەی کە دوور لە دەوڵەت بن. بۆ ئەوەی گەل لە هەلومەرجی شەڕی سێهەمی جیهانیدا ببنە خاوەنی پرۆژەو تێکۆشانی ئەوان بە فیڕۆ نەچێت، کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن رێبەر ئاپۆوە راگەیەندرا. کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک شتێکی بەو جۆرە نییە کە دوای ئەوەی دەوڵەت لەناوچوو، بێتە ئاراوە. ئامانجێکی لەو جۆرەی نییە. ئامانجەکەی ئەوە نییە کە ئێمە دەوڵەتەکان لە ناو ببەین لە بری ئەوان دەسەڵاتداری سیاسی دابمەزرێنین. کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک دەزانێت کە ئەو لە سەردەمێکی دەوڵەتیدایە. لە ناو سنووری دەوڵەتەکاندایە، سەرباری دەوڵەتەکان دەبێت فۆرمولاسیۆنی ئەوەی کە چۆن بە شکۆ و بە خۆپاراستنەوە بژی. لەهەموو کات و لە هەموو شوێنێکدا لە بەرامبەر دەوڵەتە هەنووکەییەکان لەناو ئاڵۆزی و دژبەرییدایە. لەبەر ئەوەی جەوهەریان جیاوازە، وەک دەستنیشانمان کرد، ئێمە باس لە شتێک لە ماوەی داهاتوو ناکەین. ئێە باس لە شتێکی بەو جۆرە دەکەین کە لە ئێستادا پێکدێت و دەبێت پێکبێت و بێتەئاراوە.
کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک دەتوانێت لە ژیاندا چ گۆڕانکارییەک پێکبهێنێت، چی دەگۆڕێت؟
پەکەکە دەیان هەزار کادری هەیە. پەکەکە لەهەمان کاتدا نمونەی کۆمەڵگایە. لەناو ئەویشدا شێوازێکی ژیان هەیە. ژیانی ئێستای ناو پەکەکە بە تەواوەتی بە گوێرەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک رێکخراوە. ئێمە لەوەدا دەژین. ئێمە لەسەر شتێک کە تیادا نەژیاوین قسە ناکەین. شتێک کە پێکمان نەهێناوە و نیشانمان نەداوە کە چۆن پێکدێت، ئێمە پڕۆپاگەندەی بۆ ناکەین. ئێمە باسی ئەو شتە دەکەین کە تیایدا دەژین. ئێمە بە بەرجستەیی دەڵێین کە چی دەگۆڕێت؟ لەبەر ئەوەی ئەوە پشت بە پاڕادایمێک دەبەستێت، مرۆڤ لە پاڕادیمەکە بڕوانێت راستترە. لە بنەڕەتدا پشتی بە پاڕادایمی کۆمەڵگای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژن بەستووە. ئەوە هەڵسەنگاندنێکە. ئێمە ژیان بەو جۆرە پێناسە دەکەین. ئێمە پێناسەکە لە سروشتی کۆمەڵگا و مرۆڤەکان وەردەگرین. ئێمە بۆ ئەوە بە دوای سیستمێکی نوێدا دەگەڕێین. کاتێک لە کۆڵەکەکانی پاڕادایمەکە دەڕوانین، دەردەکەوێت کە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک لە ژیاندا بە چ واتایەک دێت. پاڕادایمی ئێمە دیموکراتیکە.
ئێوە دیموکراسی لە ناو پەکەکەدا چۆن هەڵدەسەنگێنن یاخود لەو شوێنەی سیستمی کۆنفیدڕاڵیزم تیایدا بەڕێکخستن دەکرێت دیموکراسی چۆن پێکدێت؟
دیموکرایس یەک لە گەورەترین درۆکانی دەوڵەتەکانە و ئەو بابەتە یەک لەو چەمکانەیە کە دەوڵەتەکان دەستیان بەسەردا گرتووە. دیموکراسی هیچ پەیوەندییەکی بەو دەوڵەتەکانەوە نییە، لەبەر ئەوەی بەو سیستمەی تیایدا گەل خۆی بەڕێوەدەبات دەوترێت دیموکراسی. کێ دەتوانێت لە سیستمی دەوڵەتپارێزدا خۆی بەڕێوەببات. جگە لە چوونیان بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان لە ماوەی ٤-٥ ساڵ جارێک نمونەی خۆبەڕێوەبەری هەیە؟
مەگەر نییە؟
نا. لە پێشکەوتووترین دەوڵەتەکانیشدا یەکجار کەمە، بەڵام ئێمە لە ناو پەکەکەدا لە دیموکراسی راستەقینەدا دەژین. هەموو بڕیارەکانمان لەسەر ژیانی خۆمان بۆخۆمان دەیدەین. هەموو گفتوگۆکانمان خۆمان دەیکەین. مافی قسەکردنمان هەیە. کەس مافی ئەوەی نییە لەسەر ئێمە و لەبارەی ئێمەوە هیج شتێک بڵێت. ئێمە لەسەر خۆمان، لەسەر ژیان و کێشەکانمان قسەی خۆمان دەکەین. ئێمەخۆمان بڕیار دەدەین. بچوکترین یەکینەکەمان تیمە، ئەو تیمە خۆی بڕیاری خۆی دەردەکات. ئەگەر کێشەی ژیانییان هەیە، ئەوان خۆیان بڕیار دەدەن کە چۆن چارەسەری بکەن. بڕیاری هەندێک کەسی دیکە جێبەجێ ناکەن. خۆیان بەڕێوەبەرەکان هەڵدەبژێرن. لە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک دا هەموو بەڕێوەبەرەکان بە هەڵبژاردن دێنەپێشەوە. ئەو بەڕێوەبەرانە ئاغا و شتێکی دیکە نین. ئەرکی بەڕێوەبەر ئەوەیە کە ئەو بڕیارانەی دراون بخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەگەر بەو جۆرە نەبێت، ئەو بەڕێوەبەرە ناتوانێت خۆی لە بری تیم، ئەنجومەن، کۆمۆن دابنێت و لەسەر ناوی ئەو بڕیار بدات. کاتێک ببینرێت کە ئەو بەڕێوەبەرە وەک ئاغاکان فەرمان دەردەکات، بە گوێرەی دڵی خۆی بڕیار دەدات ئەو بەڕێوەبەرە لە ئەرکەکەی لادەدرێت.
بۆ نمونە ئێوە دەتوانن روانگەی سیستمی دەوڵەتپارێز و ئەو سیستمەی ئێوە داکۆکی لێدەکەن و تیایدا دەژین، بەراوردکارییان بۆ بکەن؟
لەو دیموکراسییەدا کە ئێمە بۆخۆمانی بە بنەما دەگرین و تیایدا دەژین مرۆڤەکان بەنرخ و بێهاوتان. لە ناو سیستمی دەوڵەتپارێزدا کەس خۆی بە بەنرخ دانانێت و هەموو شتێک سەرباری ئەوەی مرۆڤیش لەئارادان پێکدێت. فەرمان بەسەر مرۆڤەکاندا جێبەجێ دەکرێت. وەک مێگەل لە مرۆڤەکان دەڕوانن. تەنیا داوای ئەوە لە مرۆڤ دەکرێت؛ بۆ پێداویستییەکانی ژیان دەبێت پارە بەدەستبهێندرێت و راستیەک هەیە کە مرۆڤ بەدوای ئەو پارانەدا دەگەڕێت، تەواوی ژیانی بۆ ئەوە تەرخان دەکات، بەو دڵەڕاوکێیەوە دەکەوێتە خەمۆکیەوە. بەشێکی گەورەی کێشەکانی مرۆڤ کە لەهەلومەرجی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا دەژی، بە هۆی بێ بەهابوونیەوەیەتی. واتێدەگەیەنرێن کە بێ بەهان. وەک مرۆڤ مامەڵەیان لەگەڵدا ناکرێت. لەناو کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکدا مرۆڤ گەورەترین بەهایە. لەلای ئێمە مرۆڤەکان بۆ ئەوەی یەکتر بەرەوپێش ببەن دەکەونە پێشبڕکێوە، نەک ئەوەی ریشەی یەکتر دەربهێنن و لە دژی یەک بجوڵێنەوە. هەموو شت بۆ مرۆڤە. ئەوەی باسی دەکەین هۆشمەندیی ئەوە نییە کە مرۆڤ کە چەقی گەردوندایە، بەڵکوو مرۆڤ بەنرخە. هەموو ئااین، زانست و فەلسەفەکانیس دەڵێن کە مرۆڤ بە بەهایە، خاوەنی نەرمەوزەیە. باڵادەستان و فەرمانڕەوایان ئەوە ناڵێن لەبەر ئەوەی بە گوێرەی ئەوان نییە، بەڵام ئێمە باڵادەست نین، لەبەر ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بە گوێرەی جەوهەر و سروشتی خۆمان بژین، ئێمە بۆ هەموو کەس داوای ئەوە دەکەین. لەناو سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکدا مرۆڤ زۆر بە نرخ و بێهاوتا، سیاسی، خاوەنی وتە و مشتوڕە. هۆش، زمان و دڵی ئەوان کراوەتەوە. بەرامبەر بە هەموو ئەو کێشە مرۆڤایەتیانەی کە خۆی و هاوڕێکەی تیایدا ژیاون، خۆی بە بەرپرسیار دادەنێت. بەردەوام دەخوڵقێنێت. لەناو وەها سیستمێکدا مرۆڤ چالاکن. مرۆڤ ئاغاکان لە سەر خۆی دوور دەخاتەوە و لایاندەبات. مرۆڤ بە شێوەیەکی راستەقینە جەوهەر و نەرمەوزەی خۆی بونیاد دەنێت.
پەکەکە لەبەرامبەر ئەو هەموو هێرشانە هەبوونی خۆی دەپارێزێت. ئەوە پەیوەندی بە مامەڵەکردن و سیستمی رێکخستنەوە هەیە؟
بە دڵنیاییەوە هەیەتی، پەکەکە لەو هەلومەرجەی دەوڵەتی هیرارشی و هەلومەرجانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، لە دۆخێکدا کە دەوڵەتی تورکی قڕکەر بە هەموو پاڵپشتی جیهانییەوە هەڵدەکوتێتە سەر ئێمە، چۆن هەبوونی خۆی دەپارێزێت؟ ئێمە دەزانین کە ژیانی ئێمە و هەر یەک لە ئێمە چەندە بەنرخە و مرۆڤ چەندە بەهێزە. ئێمە ئەو هێزە لە ناخی خۆمان دا ئاشکرای دەکەین. ئێمە بەو هێزەی ئاشکرامان کردووە لە بەرامبەر ئەو هەموو هێرشانەدا خۆڕاگریی دەکەین. پەکەکە درێژە بە هەبوونی خۆی دەدات و بەرەوپێشچوون دەخوڵقێنێت. ئەوەش زۆر ئاشکرا دەریدەخات کە مرۆڤ لە سیستمێکی رێکخستنیدا چۆن دەگۆردرێن و تووشی وەرچەخان دەبن. هەم لەناو بزوتنەوەکەماندا و هەمیش لە ناو کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکدا کۆمەڵگاکانی مرۆڤ بە گوێرەی بنەماکانی خۆیان لە راستییەکدا دەژین و نەرمەوزەی ئەوان دێتە ئاراوە. هەست دەکەن کە بەنرخن. دەبنە کۆمۆناڵ. هەستیاربوون بەهێزترە. یەکگرتوو دەبن. جێگەیەک کە راستی مرۆڤ زیاتر تیایدا بوونی دەبێت.
بەر لە ئێستا وتتان 'بە شێوەی سەرەکی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک و ئازادی ژن پشتی بە پاڕادایمی کۆمەڵایەتی دەبەستێت' بۆچی باسی ئازادی ژن دەکرێت؟
یەکەم کۆیلەی مێژوو ژنانن. پیاوسالاری ئەوەی دروستکرد. لەم خاڵەدا کۆنترین کەسی ئازادی مێژوو، بەرخۆدێری ئازادی هەرە لە مێژینە دیسان هەر ژنە. دوژمنانیشمان وتیان، 'پەکەکە پارتییەکی ژنانە' راستە پەکەکە پارتییەکی ژنانە. نەک هەر پارتییەکە کە ژمارەیەکی زۆر ژنی تێدایە. پارتێکە کە لە زۆر شتی بنجینەیی، ستراتیژی و ئایدۆلۆژیدا پشت بە ژنان دەبەستێت. لەو رووەوە پارتێکی ژنانە. دەبینێت کە چارەسەری کێشەکان لە زیرەکی ژناندایە کە بە هەستەکانیەوە بارگاوی کراوە. ئەو ژن و پیاوانەی کە لەناو پەکەکەدا بە شێوەیەکی هاوبەش بیردەکەنەوە کە دەبێت لە دەرەوەی هۆشمەندی ئێستای پیاو بیربکرێتەوە و دەبێت ئەو وشیارییەی ئێستای ئایدۆلۆژیای سیستمی دەسەڵاتدار/ دەوڵەتی بگۆڕدرێت. هۆکاری ئەو هەموو کێشانە، هۆشمەندی پیاوە. ئەو کاتە دەبێت مرۆڤ بچێتە دەرەوەی ئەوان. کاتێک هاتیتە دەرەوە تۆ هۆشمەندی ژنان کە بە هەستەکانی بارگاوی کراون وەردەگریت. لەبەردەم هەموو ژنان و پیاوان لە ناو پەکەکەدا وەک ئەرک وایە کە هۆشمەندی خۆیان و شێوازی بیرکردنەوەیان بە گوێرەی هۆش و مێشکی ژن کە بارگاوییە بە هەستەکانی بگۆڕن. کاتێک ئەوە دەکەن، زیاتر خاکەڕاتر و لێبوردەتر، دیموکراتیک، باوەڕمەند، هەستیار، بەرپرسیار و بە هێزتر دەبن. هەربۆیە پەکەکە پارتێکی ژنانە، نمونەی کۆمەڵگایەک کە پەکەکە پشتی پێبەستووە و دەیەوێت دایبمەزرێنێت، سروشتی کۆمەڵگا و کۆمەڵگای سروشتیە. ئەگەر لە دەرەوە بە هۆشمەندی جیاوازی بەلاڕێدابراو دەستوەردان نەکرێت، کۆمەڵگای سروشتی کۆمەڵگایەکە کە بەدەوری ژنی دایک کۆدەبێتەوە و یەکدەگرێت. کۆمەڵگایەکە کە بە پێشەنگایەتی ژن بەرەوپێش دەچێت. هەربۆیە ئامانجی ژن دامەزراندنی کۆمەڵگایەکە بە پێشەنگایەتی ژن. لەناو خۆیشیدا پێشەنگایەتی ژنی هەیە. لەلای ئێمەش بە بەهاترین شت هەڵوێستی ژنە کە لەگەڵ جەوهەر و سروشتی خۆیدا یەکی گرتووەتەوە. بەهێزبوونی ژن بەهێزبوونی پیاوە. لەبەر ئەوەی دەگۆڕێت و گۆڕانکاری دەکات. لایەنی دەوڵەت و دەسەڵاتداری لە پیاودا هەیە، فڕێی دەدات و لە دژی ئەوە تێدەکۆشێت. ژنێک کە توڕەدەبێت، ژیان ناوازە دەکات. پێشەنگایەتی ژنێکی لەم جۆرە، لەلایەن هەموو پیاوان لە ناو پەکەکەدا بە بنەما دەگیرێت و بڕوای پێدەکرێت. کاتێک لەو چوارچێوەدا لێی بڕوانرێت، لە سیستمی کۆمەڵایەتیدا کە پەکەکە بە بنەمای دەگرێت، فۆرمی کۆمەڵگاش فۆڕمی کۆمەڵگایەکی سروشتییە بە پێشەنگایەتی ژنان. سروشتی کۆمەڵگایە.
بە گوێرەی ئەزمونی رۆژئاواش، لە سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکدا پەیوەندییەکانی ژن و پیاو بە چ شێوەیەک دەبن؟
هەر کە س کە چاودێری شۆڕشی رۆژئاو دەکات دەبینێت کە پەیوەندییەکانی ژن و پیاو لە دژی هەموو هێرشەکان چۆنە، دەبینن کە ژن هاتووەتە دۆخێکی چەندە چالاک و پیاویش چەندە خۆی لەلایەنی دەسەڵاتدارییەکەی کشاندووەتەوە؛ گەیشتووەتە ئاستی دۆخی گۆڕانکاری. ئێمە دەبینین کە ژیانی واتادار پەیوەندی یەکسان و ئازاد، چۆن نەرمەوزەی ژن دەخاتەڕوو و ژیان چۆن جوان و ناوازە دەبێت. لە سیستمی کۆنفیدڕاڵی دیموکراتیکدا پەیوەندییەکانی ژن و پیاو ئازاد و یەکسان دەبێت. هیج کەسێک لە سەرووی کەسی دیکەوە نابێت. هیج کەسێک لە سەرووی کەسێکی دیکەوە باڵادەست و زاڵ نابێت. هەر کەس لەناو کەسایەتی خۆیدا وەک کەسێک لە بنچینە و جەوهەری خۆیدا دوو هەبوونی ئازاد و یەکسان دەژی. لەبەر ئەوەی هیچ بەربەستێک لەبەردەم کەسدا نییە. تۆ بتوانیت ئەو نەرمەوزەیەی ناو جەوهەری خۆی بکەیت بە کردار. هەموو دەرفەتەکان بۆ ئەوە بەردەستن. هەمان شت پیاوانیش دەگرێتەوە. ژیانی واتادار، یەکسان و ئازاد ژیان لەناو سیستمی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکدایە. هەوڵ دەدرێت کە بە خاوێنترین شێوە لەناو پەکەکەشدا بژی.
ئاست و لایەنێکی ئیکۆلۆژیکی پاڕادایم هەیە. وەک ئاستێکی تەواوکار بۆچی گرنگە؟
بڕوانن ئێستا وشکەساڵی هەیە. هەمووان باسی ئەو وشکەساڵییە دەکەن، بەڵام دەزانن کە ئەوە بەرپەرچدانەوەیەکی ژینگە نییە. شتێکە کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بونیادی ناوە. کاریگەری گازە گوڵخانەییەکان و سوتەمەنی بەبەردبوو تاقیکراوەتەوە. ئەوەندە شت بوونیان هەیە کە کارەساتەکانی ژینگە، پرسەکانی ئیکۆلۆژیکن و هۆکاری هەموو ئەوانە مرۆڤی دەسەڵاتدار و چاوچنۆکە. هۆکار/سەرچاوە/بەرپرسیارێتی هەموو کارەساتەکانی ئیکۆلۆژیک، کێشەکانی ژینگە دەسەڵاتدارانن. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین. لە دژی ژینگە شەڕ لەئارادایە. ژینگە دەناڵێنێت. بەم جۆرە چەندە درێژە بە هەبوونی خۆی بدات، ئەوەش کێشەیەکە. کەم ئاوی و کێشەی وشکەساڵی و هتد. بەشەکانی دەوڵەتی دەسەڵاتدار کە پێشەنگەکانی ئەم دەوڵەتە هیرارشییانەن، لە لایەکەوە دوژمنایەتی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا دەکەن و لە لایەکی دیکەوە پیاوسالاری دوژمنانی ژنانن. لەبەر ئەوەی ژینگە بۆخۆیان وەک نیعمەت و خەڵاتێک بۆ ئەوان هاتووە دەڕوانن و بە چاوێکی زیندوو لە سروشت ناڕوانن، وەک مەکینە، ئامێر و کەرستەیەک مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، دوژمنایەتی دەکەن. لە مێژوودا هەموو دەسەڵاتداران دوژمنایەتی کۆمەڵگا، ژن و ژینگەیان کردووە. هەموو چەوساوەکان؛ یەکەم سروشت، وەک سروشتی دووەمی مرۆڤ و کۆمەڵگا یەکدەگرن. ژن، ژینگە و کۆمەڵگا دەبنە بەشێکی چەوساوە. لە سیستمی کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکدا مامەڵەیەکی بەو جۆرە بەرامبەر بە ژینگە پەیڕەو ناکرێت. مامەڵەی دایکانە لەگەڵ ژینگە دەکرێت. ئێمە هەموومان لە ژینگەوە هاتووین. ئێمە ژینگە وەک یەکەم سروشت پێناسە دەکەین. ئێمە خۆمان وەک بەشێک لە سروشت، منداڵی سروشت دادەنێین. وەک چۆن منداڵێک نابێت بەرامبەر بە دایکی خۆی تاوان بکات، دەبێت ئێمەش بەرامبەر ژینگەی یەکەم کە دایکی ئێمەیە، تاوان نەکەین. دەبێت ئێمە بزانین کە لەگەڵ شتێکی زیندوودا دەژین. لەناو پەکەکەدا مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگە بەو جۆرەیە. لانیکەم بۆ ئەوەی ئەو شێوازە ببێتە باڵادەست ئێمە لە هەوڵداین. ئێمە تێکۆشانی ناوخۆی خۆمان لەسەر ئەو بنەمایە دەکەین. ئێمە کۆمەڵگایەکین کە زیان بە ژینگە ناگەیەنین. ئێمە کۆمەڵگایەکین کە هەوڵ دەدەین بەو دەرفەتانەی ژینگە بەخشیونی بژین. کاتێک کە ئێمە ئەوەمان لە ئاستێکی بەرفراوانتردا لەناو گەلان و هەموو کۆمەڵگاکاندا بڵاوکردەوە، مرۆڤایەتی چیتر بەرامبەر بە ژینگە تاوانبار نابێت.
بەشی 'ژینگەی سێهەم' دەتوانن هەندێک زیاتر شرۆڤەی بکەن؟
ژینگەی سێهەم، هاتنە لای یەکی مرۆڤ و ژینگەیە بە گونجاوترین شێوە. مرۆڤ دەبێت وەک هەیە بەشداری ژینگە بکات. لەم سیستمی دەوڵەتە هیرارشییەدا ئەوەندە تاوان لە دژی سروشت دەکرێت، یاری بە هاوسەنگییەکەی کراوە. دەبێت راستکردنەوەیەک ئەنجام بدرێت، ئەوەندەی کە مرۆڤ پاشەکشێ بە هۆشمەندی دەوڵەتی دەسەڵاتدار بکات، باڵادەستبوونی بە سەر ژیانەوە تێکدەشکێنێت. بۆ دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی و هۆشمەندی کراوە گۆڕەپانەکە دەکاتەوە و رێکخستنبوونی کۆمەڵایەتی بە گوێرەی ئەوە بەرەوپێش دەبات، تۆ پەیوەندی لە نێوان ژینگەشدا راست دەکەیتەوە. لەبەرامبەر راستی کۆمەڵایەتی/ نەوەیەکی نوێی مرۆڤ دروست دەکەیت کە هەستیارتر، بەرپرسیارانەتر و دیموکراتیکتر مامەڵە لەگەڵ ژینگەدا دەکات.
ئەو بەلاڕێداچوونەی بە هۆی دەسەڵاتداری و هزری پیاوسالارەوە هاتووەتە ئاراوە، خۆی دەکاتە دەوڵەت. ریز دەبەستێت و تا رۆژی ئەمڕۆمان شۆڕ دەبێتەوەمرۆڤ، کۆمەڵگا، ژن و ژینگە بەوە ناژین. خۆی لە خۆیدا تێکۆشان لە هەموو لایەکی جیهان دەریدەخات کە ناژین. سیستمی دەوڵەتی هیرارشی و دەسەڵاتدار، تووشی لادان بوون. لەگەڵ ئەوەدا ژیان ئەستەمە. لەگەڵ ڤێرژنەکەی لە سەردەمی ئێمەدا بە هیچ شێوەیەک ژیان ناکرێت کە شێوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە. تاکە ئامانج سوود و تاکپەرستییە. گیانی ئەوە بە تاکپەرستی پڕکراوە.
ئایا ئاڵترناتیڤ و راستترین جێگەرەوە لەبەرامبەر ئەوە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکە؟
کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک سیستمێکە کە دەستنیشانی کردووە کە سروشتی مرۆڤ و کۆمەڵگا کۆمۆناڵە و لەسەر ئەو بنەمایە ژیانێکی هاوسەنگ لەگەڵ ژینگەی بە بنەما گرتووە. ئێمە وەک بزوتنەوە دەمانەوێت کە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک لە کوردستان، ناوچەکە و هەموو جیهان بچەسپێت و لەوپێناوەشدا تێدەکۆشین، وەک چۆن ئەمڕۆ هێزە دەسەڵاتدارەکان لە هەموو شوێنێکی جیهان، لە رێگەی بەرێکخستنبوونی دەوڵەتەوە گەیشتوونەتە سیستمێک. کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکیش سیستمێکە کە هەموو چەوساوەکانی لە هەموو شوێنێکی جیهان، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا کە هێرشی سیستمی دەسەڵاتداریان بۆ سەر ئەنجامدراوە دەگەیەنێتە یەک، بۆ ئەوەی تێکۆشانیان بە هاوبەشی بکەن و خۆیان رێکبخەن. لەلایەکەوە کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیک هەیە، لەلایەکی دیکەوە دەوڵەت هەیە. سیستمی هێزە دەسەڵاتدارەکان و دەوڵەت، دەبێتە دەوڵەت. بە شێوەیەکی سەرەکی لە رۆژی ئەمرۆماندا ناوەکەی دەبێتە نەتەوە دەوڵەت. سیستمی بەشە کۆمەڵایەتییەکانیش دەبێت کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک. لە کوردستان کەجەکە لە شوێنێکی دیکە دەبێتە شتێکی دیکە، بەڵام بنەماکەی ناگۆڕدرێت. دامەزراندنی سیستمێکە کە بناغەکەی بە گوێرەی ژینگەی مرۆڤ و کۆمەڵگایە و لە دەرەوەی دەوڵەتە.
هـ . ب