فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی ژنان (هه‌په‌ژه) ئاریه‌ن ئارێ له باره‌ی ساڵیادی شه‌هیدبوونی سمكۆ سه‌رهڵدان هه‌روه‌ها له باره‌ی داستانی قه‌ندیله‌وه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) هه‌ڵسه‌نگاندنی گرنگی كرد. ئاریان ئارێ به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كه‌سایه‌تی، شۆڕشگێڕی و فه‌رمانده‌یی شه‌هید سمكۆی له‌و قۆناغه‌دا كه پێكه‌وه گهریلایهتیان كردووه گێڕایه‌وه.
پسپۆڕی گه‌ریلایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان شه‌هید سمكۆ
فه‌رمانده‌ی هه‌په‌ژه له قسه‌كانیدا به بیرهێنانه‌وه‌ی شه‌هید سمكۆ و سه‌رهڵدان و ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له‌گه‌ڵیدا له قۆناغی به‌رخودانی ساڵی ٢٠١١ له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی هێزه‌كانی ئێران شه‌هید بوون به بیرهێنایه‌وه و وتی، "ئێمه سه‌ره‌تا فه‌رمانده‌ی ئه‌فسانه‌یی، پسپۆڕی گه‌ریلایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سمكۆ سه‌رهڵدان له ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا به رێزه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه. له هه‌مان كاتدا له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ سمكۆ سهرهڵداندا هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له ساڵی ٢٠١١دا له شه‌ڕی قه‌ندیل شه‌هید بوون ئێمه به خۆشه‌ویستی و رێزه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه. بۆ به زیندویی راگرتنی رۆحی شه‌هیدانمان ئێمه به سوێند، به به‌ڵێنی هه‌ره گه‌وره په‌یوه‌ست به ئامانجه‌كانی ئه‌وان ده‌بین و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ده‌ڵێین ئێمه به دڵنیاییه‌وه ده‌گه‌ینه ئازادی، ده‌گه‌ینه سه‌ركه‌وتن. به‌و هه‌ڵسوكه‌وته هه‌موو رۆژێك كه له‌م ژیانه پیرۆزه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت به دڵخۆشی و به جۆش و خرۆشه‌وه هه‌ڤاڵێتی واتای خۆی گه‌وره ده‌كات".
شه‌هید سمكۆ بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان راستترین پێشه‌نگایه‌تی كرد
ئاریه‌ن ئارێ سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر هه‌ڵوێستی شه‌هید سمكۆ بۆ رۆهه‌ڵاتی كوردستان و به‌م جۆره دوا، "هه‌ڤاڵ سمكۆ به فه‌رمانده‌یی خۆی، به ژیانی خۆی له پێناو رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا راستترین پێشه‌نگایه‌تی كرد. به كه‌سایه‌تی شۆڕشگێڕی خۆی مۆری خۆی له مێژوودا و له دڵ و مێشكی مرۆڤایه‌تیدا جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆخۆی كرده‌وه. ساڵانێكی زۆر به‌سه‌ر شه‌هیدبوونیدا تێپه‌ڕبوون به‌ڵام ئه‌و خۆشه‌ویستی و ههڤاڵێتیهی ئه‌و هه‌رگیز لهبیرنهكرا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی هه‌ڤاڵ سمكۆ بۆ ئێمه‌ی جێهێشت مه‌عنه‌وییه‌ت بوو، خۆشه‌ویستی هه‌ڤاڵێتی بوو و په‌یوه‌ستبوونی بێكۆتاییبوو به وڵاته‌وه. ئێمه به‌و میراتانهوه هه‌موو ئه‌ركه‌كانی قۆناغه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنین".
ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رمانده‌بوو ئه‌وه‌نده‌ش هاوڕێ بوو
فه‌رمانده‌ی هه‌په‌ژه ئارێ له درێژه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌یدا باسی له قۆناغی به‌ر له شه‌ڕی قه‌ندیلی كرد و وتی، "به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕی قه‌ندیل ده‌ستپێبكات ده‌رفه‌تمان بۆ ره‌خسا هه‌ڤاڵ سمكۆ بناسین. كاتێك هه‌ڤاڵ سمكۆمان ناسی ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی راكێشاین له پێشه‌نگایه‌تی، له هاوڕێیه‌تیدا، له راستیدا به گشتی له ژیانی شۆڕشگێڕیدا ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی ئه‌و سروشتی بوو. له هه‌بوون، خۆشه‌ویستی و واتابهخشیندا خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی به‌و جۆره‌بوو كه هه‌موو هه‌ڤاڵێك ده‌یتوانی خۆی لێ نزیك بكاته‌وه و گه‌رمترین هاوڕێیه‌تی ده‌كرد. له په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیدا متمانه‌یه‌كی به‌و جۆره‌ی دروست ده‌كرد كه گفتوگۆی زۆر واتادا دهخرانهپێش. ئه‌و پێشه‌نگایه‌تیه‌ی كه هه‌ڤاڵ سمكۆ ده‌یكرد به ته‌نیا وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك نه‌بوو، هێنده‌ی فه‌رمانده‌بوو ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ڤاڵ بوو. ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته پڕاوپڕ له خۆشه‌ویستیه وایده‌كرد كه له‌سه‌ر ژیان و هه‌ڤاڵانی خۆی كاریگه‌ری گه‌وره دابنێت. هه‌ڤاڵ سمكۆ له تێگه‌یشتن له هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌رایه‌تیدا، له هه‌مان كاتدا له تێگه‌یشتن له مێژوو و كۆمه‌ڵگادا خاوه‌نی ئاستێكی به‌رزبوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له گه‌ڕان و تێكۆشانی ئازادی‌دا زۆر گرنگی به خۆشه‌ویستی و یه‌كگرتنی هه‌ڤاڵێتی و ژیان ده‌دات. ئه‌و راستیه‌ش له‌لای هه‌ر هه‌ڤاڵێك خۆشه‌ویستی زۆر گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌ڤاڵ سمكۆ پێشده‌خست".
هه‌ڤاڵ سمكۆ له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ بووه یه‌ك
ئارێ هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد كه كاتێك شه‌هید سمكۆ ده‌ستی به تێكۆشان كردووه وه‌ك هه‌موو گه‌نجێكی كورد ناكۆكی له‌گه‌ڵ سیستمدا هه‌بووه و به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا، "به‌ڵام هه‌ركات كه له ناو تێكۆشانی ئازادی‌دا ژیانی كرد و كو‌لتور و ئه‌خلاقی رێبه‌ر ئاپۆ، خۆشه‌ویستی ژیانی ئازاد كه رێبه‌ر ئاپۆ سات به سات به هزر و فه‌لسه‌فه‌ی خۆی ئاوی ده‌دا ئه‌م ژیانه‌ی ناسی له تێكۆشانی خۆیدا به بێ وچان، به بێ ماندووبوون، ژیانی خۆی به‌م ژیانه‌وه، به رێبه‌ر ئاپۆ كرده یه‌ك. به هۆی بناخه‌ی پته‌وی خۆی و هه‌ڵوێستی خۆی تا كۆتایی متمانه‌ی ده‌به‌خشی، له دژوارترین و ستراتیژی تریان گۆرَهپانهكاندا مایه‌وه. هه‌ڤاڵ سمكۆ له‌م ژیانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆدا كاتێك شه‌ڕڤان بوو راستترین شه‌ڕڤانێتی چۆن ده‌كرێت بووه وه‌ڵام و به گشتی له ژیانی خۆشی‌دا هه‌ڤاڵێتی هه‌ره قوڵ، هه‌ره واتادار، پڕخۆشه‌ویستی پێویسته چۆن بێت، بووه وه‌ڵام بۆی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین هه‌ڤاڵ سمكۆ بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره و به گیانی سه‌ركه‌وتنه‌وه په‌یوه‌ست بوو. به پێشه‌نگایه‌تی فه‌رمانده‌یی ئه‌و هه‌م له رووی تاكتیك و هه‌م له رووی ستراتیژیكدا هه‌روه‌ها له رووی ئایدۆلۆژی، سیاسی و سیاسه‌تدا ئاستێكی زۆر گه‌وره به‌ده‌ستهێنرا. ئه‌وه چی دیاری ده‌كات؟ ئه‌وه ده‌ریده‌خات كه هه‌ڤاڵ سمكۆ پێشه‌نگ و شۆڕشگێڕێكی زۆر لایه‌نه بوو و هه‌رگیز بێ ئامانج نه‌بوو، هه‌رگیز له ژیانی خۆیدا بۆشایی نه‌ده‌هێشته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له ژیانی گه‌ریلایه‌تیدا ئه‌و هه‌موو كاریگه‌ری دروست كرد.
ئێمه ساڵ و مانگ و رۆژی خۆشمان له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ سمكۆدا ژیاین و هه‌موو كاتێك كه له‌گه‌ڵیدا ژیاین ئێمه زانیمان كه ویستی مرۆڤی ئازاد چییه، چۆنه. هه‌روه‌ها مرۆڤێك خۆی به‌ختی راستی بكات، مرۆڤ كه به ئازایه‌تیه‌وه شه‌ڕی هه‌بوون و ئازادی به‌ڕێوه ببات، پێویسته چۆن بێت، ئێمه له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ سمكۆدا به شێوه‌یه‌كی هه‌ره به‌رجسته دۆزیمانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێواز و جوڵه‌ی ئه‌و له ژیاندا هه‌رگیز ساكار یاخود رواڵه‌تی نه‌بوو. تاكۆتایی به پلان و پڕۆژه بوو. له ژیاندا به‌رده‌وام لێوردبوونه‌وه، گفتوگۆی ئه‌و له‌سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ و له‌سه‌ر ئازادكردنی وڵات هه‌بوو. له‌و شوێنه‌ی ده‌مایه‌وه به‌رده‌وام هه‌ڤاڵانی ده‌خسته لێوردبوونه‌وه و ده‌یوت، ‘ بۆ وڵات پێویسته ئێمه شه‌ڕ بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه چۆن ببینه پێشه‌نگی ئه‌م شه‌ڕ؟‘ ئه‌و مامه‌ڵه و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی به‌رامبه‌ر به ژیانی ئاپۆیی وایده‌كرد كه هه‌ر ساتێك هێنده گه‌وره‌تر، قوڵتر و به واتادار ژیان بكات و له دینامیزمی ژیانی ئاپۆییدا ببێته هێزی گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان".
بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فه‌رمانده‌یه‌ك سه‌رده‌م رێبه‌ر ئاپۆی خوێنده‌وه، دركی پێكرد و له‌گه‌ڵیدا ژیا
فه‌رمانده‌ی هه‌په‌ژه ئاریه‌ن ئارێ له به‌شێكی تری ههڵسهنگاندنهكانیداوتهی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، "ئه‌گه‌ر ئێوه له ژیاندا بگه‌نه ئه‌نجام له شه‌ڕیشدا ده‌گه‌نه ئه‌نجام" ی به بیر هێنایه‌وه و به‌م جۆره باسی هه‌ڵسوكه‌وتی شه‌هید سمكۆ بۆ هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانی كرد، "هه‌ڤاڵ سمكۆ به پێی ئه‌و راستیه ده‌ژیا. ئه‌وه‌نده‌ی فه‌رمانده‌ی شه‌ڕبوو ئه‌وه‌نده‌ش فه‌رمانده‌ی ژیان بوو، واته له ناو شه‌ڕ و ژیاندا دیالێكتیكێكی ئه‌وه‌نده به‌هێزی دروست كردبوو كه بۆ هه‌موومان ببووه نمونه‌ی فه‌رمانده‌یی و شۆڕشگێڕی. ئه‌وه‌ی له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا ئه‌وه‌ی پێشدهسخت ئه‌و روونی و شهفافیهتهبوو كه له ئامانج و داخوازی ئه‌ودا بونیاتنرابوو. هه‌ڤاڵ سمكۆ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌رده‌م له به‌رزترین ئاستدا رێبه‌ر ئاپۆی خوێند، دركی پێكرد و له‌گه‌ڵیدا ژیا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌ركێك كه رێكسختن پێی سپارد هه‌رگیز بێ ئه‌نجام نه‌ما. له‌ناو ده‌رفه‌تی هه‌ره كه‌میشدا به داهێنه‌ری هه‌ره گه‌وره سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و ژیانی بونیاتنا.
میراتی گه‌وره‌ی له پاش خۆی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جێهێشت
هه‌ڤاڵ سمكۆ به مه‌یل و حه‌زی كوردهواری رۆحێكی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ستخست. له‌گه‌ڵ هه‌ر چوار به‌شی كوردستاندا بووه یه‌ك، له هیچ شوێنێك خۆی به غه‌ریب و نامۆ دانه‌نا. خۆی به‌ختی شۆڕشی گشتیی كوردستان كرد و به‌و هه‌ڵوێسته‌وه بووه فه‌رمانده‌ی ئه‌فسانه‌یی كوردستان. هه‌ڤاڵ سمكۆ به شه‌ڕی خۆی، به ژیانی خۆی و به كه‌سایه‌تی خۆی بووه فه‌رمانده‌ی ئه‌فسانه‌یی كوردستان. هه‌ڤاڵ سمكۆ به شه‌ڕی خۆی، به ژیانی خۆی به كه‌سایه‌تی خۆی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆر میراتی گه‌وره‌ی له پاش خۆی جێهێشت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێویسته ئێمه وه‌ك گه‌ریلاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تا كۆتایی رێبازی هه‌ڤاڵ سمكۆ بگرینه‌به‌ر".
له شه‌ڕی قه‌ندیلدا گیانبازی هه‌ڤاڵ سمكۆ له هه‌موو هه‌ڤاڵاندا هه‌ڵوێستێكی گیانبازی دروست كرد
فه‌رمانده ئاریه‌ن ئارێ به‌م وتانه باسی هه‌ڵوێستی فه‌رمانده سمكۆ سه‌رهڵدان له ساته‌كانی شه‌ڕی قه‌ندیلی كرد: "له شه‌ڕی قه‌ندیلدا ئه‌وه‌ی له شاخه‌كان شه‌ڕه‌كه‌ی ئاراسته ده‌كرد و به‌ڕێوه‌ی ده‌برد هه‌ڤاڵ سمكۆ بوو. له‌و رۆژه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد، تا رۆژی شه‌هیدبوونی بۆ ساتێكیش سه‌نگه‌ری چۆڵ نه‌كرد. هه‌رگیز نه‌یگوت كه من فهرماندهیهكم، له شوێنێكی جیا بوه‌ستم، با شه‌ڕڤانان شه‌ڕ بكه‌ن و من شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ببه‌م. هه‌ڤاڵ سمكۆ وتی، ‘ئه‌گه‌ر من فه‌رمانده بم من له سه‌نگه‌ری پێشی پێشه‌وه‌دا ده‌بم، ئه‌گه‌ر من فه‌رمانده بم مێشكی شه‌ڕ بم، ئه‌گه‌ر من فه‌رمانده بم له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی له‌گه‌ڵمدان هیوا، بڕوا و وره‌ی هه‌ره مه‌زن ساز ببكهم بۆ ئه‌وه‌ی به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ری شه‌ڕ گه‌وره بكرێت‘. ئه‌و رۆحه گیانبازییه‌ی كه له شه‌ڕی قه‌ندیلدا به‌ره‌وپێشچوو و له‌و شاخانه‌دا شه‌ڕی گه‌یانده سه‌ركه‌وتن، رۆحێك بوو كه هه‌ڤاڵ سمكۆ دروستی كردبوو. گیانبازی هه‌ڤاڵ سمكۆ له‌سه‌ر هه‌موو هه‌ڤاڵان كاریگه‌ریی دانا و ئه‌و رۆحه‌ی كرده رۆحێكی گشتی. له هه‌مان كاتدا پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵ سمكۆ وایكرد كه هه‌ر هه‌ڤاڵێك له ئاستی هه‌ره باڵادا به بوێری شه‌ڕ بكات، په‌یوه‌ست بێت به سه‌ركه‌وتنه‌وه. به شه‌ڕی خۆی به‌رامبه‌ر به داگیركاری ئێمه بۆ كۆمه‌ڵگای خۆمانی دیاری بكه‌ین كه كه‌س ناتوانێت شكۆی ئێمه بشكێنێت، كه‌س ناتوانێت بێ ئیراده‌مان بكات.
ئێران لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌كردبوو كه كێ له به‌رامبه‌ر خۆی ده‌بینێت
كاتێك ئێران هێرشی كرده سه‌ر قه‌ندیل پلانی جیاجیای داڕشت. به‌ڵام ئێران هه‌رگیز لێكدانه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه كاتێك هات كێ به‌رامبه‌ر به خۆی ده‌بینێت؟ ئه‌و گه‌ریلاكان كه به هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ خۆیان له ئازادی، له راستییدا به‌خت كردووه ده‌بینێت، ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی ده‌زانن له پێناو چیدا ده‌جه‌نگن، بۆچی شه‌هید ده‌بن. ئه‌و روونبوونه‌وه‌ی له قه‌ندیلدا به‌دیهات وایكرد كه ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری ئێران تائه‌مڕۆش له هاتنی بۆ قه‌ندیل په‌شیمان بێت.له‌و شه‌ڕه‌دا به پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵ سمكۆدا هه‌ره‌كه له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و ئێران به ته‌كنیك و تاكتیكی خۆیه‌وه له قه‌ندیل شكستی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات. ئه‌وه‌ی له‌و شه‌ڕه‌دا هاته ئاراوه ئه‌وه‌بوو كه داگیركه‌ری نه‌یتوانی له به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك سه‌ربكه‌وێت، داگیركه‌ر ناتوانێت ئه‌و رووناكیه‌ی ئازادی كه رێبه‌ر ئاپۆ دایگیرساند بكوژێنێته‌وه، داگیركه‌ری ناتوانێت وڵاتمان داگیربكات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیتر پێشه‌نگی خۆی هه‌یه، گیانبازانی خۆی هه‌یه. هه‌ڤاڵ سمكۆ له‌و شه‌ڕه‌دا له هه‌موو كه‌سێكی تێگه‌یاند، كه هێز، بوێری و ئیراده‌ی ئێمه هه‌یه و به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موو داگیركه‌ران شكست بده‌ین. ئه‌و راستیه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی سه‌ركه‌وتنی هێنا له رۆژی ئه‌مڕۆماندا گه‌رمای خۆی ده‌پارێزێت".
كات كاتی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر خاكی خۆمان شه‌ڕی شكۆمه‌ندی، شه‌ڕی ئازادی به‌ڕێوه ببه‌ین
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (هه‌په‌ژه) ئاریه‌ن ئارێ له كۆتاییدا ئه‌م بانگه‌واز و نرخاندنه‌ی كرد، "له‌و شه‌ڕه‌دا به شێوه‌یه‌كی پێشه‌نگانه هه‌ڤاڵ سمكۆ هه‌موو گه‌نجانی رۆژهه‌ڵاتی وشیار كرده‌وه، كۆمه‌ڵگای وشیار كرده‌وه. هه‌ر گه‌نجێكی ئێمه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ سمكۆ، ساریا، ئه‌ڤیندار، به‌رفین و عه‌گیددا خۆی ناسی و هێزی خۆی بینی. خاوه‌ندارییه‌كی زۆر گه‌وره له رووی كۆمه‌ڵگاوه خرایه پێشه‌وه. كۆمه‌ڵگا خاوه‌نداری له فه‌رمانده‌كان، پێشه‌نگه‌كان، گه‌ریلاكانی خۆی كرد و پۆل پۆل به‌شداری له شۆڕشی ئازادی‌دا كرد. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌ریلایه‌تی ده‌كه‌ین، تێكۆشانمان له‌سه‌ر ئه‌و ریشه و بناخانهی پته‌و و گه‌وره ده‌كه‌ین.
خاوه‌نداری له ئه‌وان به به‌شداربوون له ریزه‌كانی گه‌ریلا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت
له كۆتاییدا بانگه‌واز له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانمان، بنه‌ماڵه وڵاتپارێزهكانمان و له راستیدا هه‌موو گه‌لی كورد، كوردستان و ئێران ده‌كه‌ن به ده‌وری هزر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆوه كۆببنه‌وه، خۆیان رێكبخه‌ن و له به‌رامبه‌ر داگیركاری تێكۆشان بكه‌ن. به تایبه‌تی له كه‌سایه‌تی هه‌ڤاڵ سمكۆ، ئه‌ڤیندار، به‌رفین و عهگیدهكاندا خاوه‌نداری له پێشه‌نگانی خۆیان، گه‌ریلاكانی خۆیان بكه‌ن و به میراتی ئه‌وانه‌وه بژین. ئه‌وه‌ش به به‌شداری له ریزه‌كانی گه‌ریلا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كات كاتی ئازادكردنی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆیه، كات كاتی شه‌ڕكردنه به‌رامبه‌ر داگیركاری، كات كاتی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر خاكی خۆمان شه‌ڕی شكۆمه‌ندی و شه‌ڕی ئازادی به‌ڕێوه‌ببه‌ین".
هـ . ب