ئاسایشی ئێزیدخان ساڵیادی دامەزراندنی خۆی پیرۆزکرد

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ئێزیدخان بە ڕاگەیاندراوێک ٩هەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی پیرۆزکرد.

هێزەکانی ئاسایشی ئێزیدخان کە ١٤ـی تەمموزی ٢٠١٦ بە ئامانجی مسۆگەرکردنی ئارامی و ئاسایشی شەنگال دامەزرا، نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی خۆی پیرۆزکرد.

بەم بۆنەیەوە فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ئێزیدخان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دووپاتی کردەوە، ئاسایشی ئێزیدخان لەنێو ئێش و ئازاری گەلدا دامەزراوە.

ئاماژە بەوە دەکات ئامانجی دامەزراندنی ئەم هێزە ئەوەیە تا ببێتە قەڵغان و دیوارێک بۆ پاراستنی خاک و شەرەف و شکۆی کۆمەڵگەی ئێزدی.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا شەهیدان یادکراونەتەوە کە بۆ ئازادی و ئاسایشی گەلی ئێزدی گیانیان فیدا کرد، دووپاتکراوەتەوە لەسەر درێژەدان بە میراتی شەهیدان.

فەرماندەییەکە دووپاتی دەکاتەوە، پاش ٩ ساڵ، بە پێداگری و ئیرادەیەکی مەزنەوە بەردەوامن لەسەر ئەرکەکانیان، وەک هەمیشە خزمەتی گەلەکەیان دەکەن و ئاسایش و شکۆی گەلەکەیان دەپارێزن.

هەروەها دووپاتی دەکاتەوە، بە ئیرادەی ئازادی خۆیان ئەم ڕێگەیان هەڵبژاردووە و تا دوا دڵۆپی خۆین دڵسۆزدەبن بۆ ئەرکەکەیان.

ڕاگەیاندراوەکە بە پەیامی "شکۆ و نەمری بۆ شەهیدانمان" و "ئازادی و ئاسایش بۆ گەلی مەزنی ئێزیدخان" کۆتایی هات.