ئاڤێستا: بە ئەندازەی ئەوەی نەکەونە داوی پیاوەوە، رێکخستنی ژنان بەهێزە

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە رایگەیاند، هێزە دەسەڵاتدارەکان هەوڵ دەدەن تێکۆشانی ژنان لەناو سیستمی دەسەڵاتی خۆیاندا بتوێننەوە و وتی، "رێکخستنی ژنان بەو ئەندازەیە بەهێزە کە جارێکیتر ناکەونە داوی پیاوەوە."

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤیدا کرد و بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژیانەوە هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد.

سۆزدار ئاڤێستا لە سەرەتای قسەکانیدا، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی گارە و هەموو شەهیدانی کوردستانی کردەوە و وتی، "٨ی مارس جارێکیتر لە هەموو شوێنێکی جیهان لەلایەن سەدان هەزار کەسەوە پیرۆزکرا. لە جیهان و کوردستان، بە تۆڕەیی و رۆحی ڕاپەرینەوە ژنان رژانە ناو گۆڕەپانەکان، لەبەرانبەر سیستمی باوکسالاری و عەقڵیەتەکەی وەستانەوە. من سڵاوی خۆم بۆ هەموو ئەو ژنانەش دەنێرم کە لە چیاکانی کوردستان تێدەکۆشن. تێکۆشانیان پیرۆزە و لە هیوای سەرکەوتن لە ڕێپێوانی سەرکەوتنی ژندا دەخوازم. ئێمە وەک ژنانی کورد، قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین. ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری خاونی رەنج و هەوڵێکی گەورەیە کە ژن گەیشتە ئەم ئاستە."

'تێکۆشانی ژنان بە فەلسەفە و رەنجی ڕێبەر ئاپۆ واتادار بوو'

سۆزدار ئاڤێستا رایگەیاند کە تێکۆشانە گەورەکانی ژنان لە مێژوودا، ژنانی قاڕەمان و تێکۆشەر بێگۆمان بۆ ئەوان وەک میراسێکی تێکۆشانن و وتی، "ئەم تێکۆشانە بە فەلسەفە و رەنجی ڕێبەر ئاپۆ واتادار بوو. لەگەڵ فشار و هێرشەکانی رژێمی فاشیتی ئاکەپە و مەهەپە، ژنان لە ٨ی ئازاردا لە کوردستان و تورکیا بە خۆش و خرۆشە و بەشداریەکی گەورەوە چالاکیان ئەنجامدا و بە لەگەڵ ژنانی جیهانی دەنگی خۆیان بەرز کردەوە. ئەگەر بە گشتی هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین ، دەبینرێت کە ئیرادەی ژن، هەڵوێستی ژن لەدژی دەسەڵاتداری و تۆرەیی ژنان خۆی پیشانداوە. ئەم بڕوا و تۆڕەیی و بریارە، دەسەڵاتداری و دەزگاکانی هەژاندووە. ژنان ئەمەیان بە باشی بینی کە خاوەن هێزێکن کە ئەگەر بخوازن دەتوانن سەربکەون."

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە ئاماژەی بە تێکۆشانی گەریلاکانی یەژاستار کرد بە بە دەیان ساڵە لە چیاکانی کووردستان تێدەکۆشن و راشیگەیاند، بەم تێکۆشانە، بۆ تێکۆشانی ئازادی ژنان بوون بە هیوا.

'هەلی تێکۆشانی هاوبەش خوڵقاوە، لە کوردستان پێویستە ئەوە جێبەجێ بکرێت'

ئاڤێستا رایگەیاند، لە بەرانبەر ئەم تابلۆ گەورەیە هیچ هێزێک ناتوانێت خۆی بگرێت و وتی، "ژنان ئێدی بە تێگەیشتن، رێکخستن و بە فەلسەفەی ژیانی ئازاد دەجووڵێنەوە. پێویستە هەموو کەسێک ئیدی ئەمە باش ببینێت. ئێمە لەم بڕوایەداین کە ئەو جۆش و رێکخستنەی لە ٨ی مارسدا بینرا، بە بەهێزی بەردەوام بێت، ئەنجام بەدەست دەهێنێت.

گرنگە ژنان ئەم تابلۆیە بە باشێ ببینن. ئەمە دەرفەتی تێکۆشانی هاوبەش دەخوڵقێنێت. پێویستە ئەم دۆخە بە تێکۆشانی هاوبەشی ژنان لە کوردستان بگاتە ئامانجەکەی."

'کاتی ئەوە هاتووە پیاوان خۆیان لە نەخۆشی کلاسیک رزگار بکەن'

دۆزدار ئاڤێستا باسی ئەوەی کرد، لە لایەکەی دیکەوە، لە هەر جێگایەک تێکۆشانی ژنان هەبێت، پێویستە خۆپاراستنیش بەهێزبکرێت و ئەمە وەک بابەتێکی سەرەکی کاری لەسەر بکرێت و ژنان لە هەموو جێگایەک خۆیان بپارێزن.

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە دەشڵێت، پێویستە پیاوانیش ئیدی سەرلەنوێ هەڵسەنگاندن بۆ خۆیان بکەن، خۆیان راست بکەنەوە، خۆیان لە نەخۆشیەکانی پیاوانی پێشوو رزگار بکەن و وتی، "بە تەنها بەم شێوەیە دەتوانرێت بەشداریەکی بەهێز لە تێکۆشانی ئازادیدا دروست ببێت. پێویستە ئیدی کەس عەقڵ بە ژنان نەدات. پێویستە ئیدی بە ژنان نەگوترێت کە چۆن بێت، چۆن خۆی رێکخستن بکات. سەردەمی ئەوە نەماوە. پێویستە لە ئاستی تێکۆشانی ژناندا ئێمە بیبینین کە هەندێک هێزی دەسەڵاتدار هەوڵ دەدەن تێکۆشانی ژنان لەنێوان سیستمی دەسەڵاتداریدا بتوێننەوە.

بێگۆمان ژنان ئەمە دەبینن. بە ئەندازەی جارێکیتر نەکەونە داوی پیاوەوە، خۆیان رێکخستەووە. لەبەرئەوەش پێویستە پیاوان بە ڕێز و حورمەتەوە لە ئیرادە، رێکخستن و تێکۆشانی ژنان بنواڕن. پیاو تا چ رادەیەک بتوانێت خۆی لە عەقڵیەتی ئێستا رزگار بکات، دەتوانێت ئەوەندە هەنگاوی نوێ بنێت. لەسەر ئەم بناغەیە لەگەڵ ژن پەیوەندیەکی نوێ و واتادار و راست دروست بکات."

کاریگەری بەرخۆدانی گارە لە جۆش و خڕۆشی ٨ی مارسدا

سۆزدار ئاڤێستا باسی ئەوەشی کرد کە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کوردستان نمونەیەکی گەورەیە و وتی، " ئێمە دەبینین کە بە باجی زۆر گەورەوە ژنان تێکۆشانیان کرد و لەناو تەڤگەری ئازادیدا جێگای خۆیان گردتەوە. بە هەزاران هاوڕێمان کە لەسەر بناغەیەکی راست، لەگەڵ ژنان لەناو تێکۆشانێکی گەورەدا تێکۆشانێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد، سڵاوی خۆم پێشکەش بە ئەوان دەکەم. لەم دواییانەدا لە گارە لەدژی پلانی داگیرکەری حکومەتی ئەردۆغانی فاشیست، تێکۆشان و قاڕەمانێتی هاوڕێ شۆرش و هەڤاڵانیان کە شەهید بوون، رێگەی ژیانی ئازادیان پیشاندا. لە خۆش و خڕۆشی ٨ی مارسدا، قاڕەمانێتی گارە کاریگەریەکی زۆری هەبوو. لەبەرئەوەش پێویستە هەموو کەسێک ئەم تابلۆیە بێنێتە بەرچاوی و خاوەنداری لێبکات.

'لەسەر بناغەی ئەو ڕۆحەی کە لە ٨ مارسدا خوڵقا، پێویستە هەموو کەسێک روو لە گۆڕەپانی نەورۆز بکات'

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە نەورۆزی ٢٠٢١ کرد و رایگەیاند، نەورۆزی ئەمساڵ بە تێکۆشانێکی گەورە پیرزۆ دەکردێت و وتی، "زوڵم و هێرشی فاشیزم زیاد بووە و  پێویستە ئێمە هەنگاو بەرەو دواوە نەنێین. پێویستە لەم کاتەدا کە نەورۆزمان لەپێشە، تێکۆشان فراوانتر بکەین و زیاتر خۆمان رێکبخەینەوە. وەک هەموو جارێک ژنان پێشەنگایەتی نەورۆز بکەن."

ئاڤێستا ئاماژەی بەوەد کرد کە ئیرادەی ژنانی کوردستان بە تایبەتی رۆژئاوای کوردستان لەم نەورۆزەدا بەهێزتر بەدەردەکەوێت و وتی، " ئەو تێکۆشانەی لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بەڕێوەبرا، نەورۆزی ئەمساڵ دەکاتە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ. ئێمە بروامان بەوە هەیە. لەم قۆناغەدا پێویستە هیچ ئاستەنگیەک نەناسرێت. پێویستە کەس حساب بۆ ئاستەنگیەکان نەکات. لەبەرئەوەی لە ٨ی مارسدا بینیمان کە ژنان هەموو ئاستەنگیەکانیان تێپەڕ کرد."

سۆزدار ئاڤێستا بانگی لە ژنان و گەنجان کوردستان، گەل و دۆستەکانی گەلی کورد کرد کە لە سەر بناغەی رۆحی ٨ی ئازاد، بڕژێنە ناو شەقامەکان و وتی، " لە ئێستاوە نەورۆز لە هەموو گەلی کوردستان پیرۆز بێت. بە تایبەتی نەورۆز لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هاوڕێیانی ناو زیندانەکان کە بەرخۆدان دەکەن، لە شەڕڤانانی هەپەگە و یەژاستار و میلیتانەکان هەمووان پیرۆز بێت."

ف.ق