یەبەشە: شەڕڤانێکمان شەهیدبوو، ٢شەڕڤانی دیکەشمان برینداربوون
یەبەشە رایگەیاند، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەڕڤانێکیان شەهید بووە و دوو شەڕڤانیشیان برینداربوون.
یەبەشە رایگەیاند، کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەڕڤانێکیان شەهید بووە و دوو شەڕڤانیشیان برینداربوون.
ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە شەوی رابردوو هێر کراوەتە سەر ماڵێکی مەدەنی و ژنێک برینداربووە.
ئەوەس خراوەتەڕوو، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمر ١٠:٢٠ و ١١:٠٥ دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دوو هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە ئەنجامی هێرشەکاندا بۆ سەر بارەگاکانی یەبەشە شەرڤانێکیان شەهید بووە و دوو شەڕڤانی دیکەشیان برینداربوون.