نازان سانجار كه ٢ ساڵه رۆژانی هه‌ینی له وان به‌شداری له چالاكی دانیشتن له به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په ده‌بێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر بینای ناوچه‌كه، زۆرجار به موچه‌ی حكومه‌تی ئاكه‌په به‌شداری له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی له‌به‌رده‌م هه‌ده‌په‌ی ئامه‌دیش ده‌كات.
نازان سانجار كه‌هه‌فته‌ی جارێك له‌گه‌ڵ والی وان و قه‌یوم كۆده‌بێته‌وه، له‌پێناو مووچه‌دا هاوینی ئه‌مساڵی له‌به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په تێپه‌ڕاند. نازان سانجار كه وه‌ك كارێك ئه‌وه ده‌كات، دوو كوڕی به هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هاوسه‌ره‌كه‌شی به هۆی تاوانی كوشتن له زینداندان.
كوڕی نازان سانجار به ناوی حه‌كیم به ناوی حه‌كیم سانجار به‌ر له سێ مانگ له پرسگه‌ی شاره‌وانی گه‌وره‌ی وان ده‌ستبه‌كاربوو. نازان سانجار كه له‌پای كرده‌وه‌كانی مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، له سه‌ردانی سوله‌یمان سۆیلو بۆ وان جارێكی‌تر ده‌ركه‌وته‌وه. نازان سانجار كه له سه‌ردانی سۆیلودا وه‌ك یه‌كێك له گه‌ل گرنگی به سۆیلو ده‌دا و جگه له‌و كه‌س گرنگی پیچنه‌ده‌دا. ئه‌مجاره ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو كه بۆ كوڕه‌كه‌ی كارێك بدۆزێته‌وه. وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو داواكاری سانجاری قه‌بوڵكرد و رایگه‌یاند، كه كاری پێویستی بۆ ده‌كرێت.
نازان سانجار به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و بۆ به‌ردانی دوو كوڕه‌كه‌شی داوای هاوكاری كرد، به‌ڵام سۆیلو داواكه‌ی قه‌بوڵ نه‌كرد.
نازان یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یه كه پێشه‌نگایه‌تی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ده‌په ده‌كات. سانجار كه به ئاڵای تورك و تی شێرتی سپی ده‌چێته به‌رده‌م بینای هه‌ده‌په، به هاندانی پۆلیسه‌كان له هێرشه جه‌سته‌ییه‌كانیشدا به‌شداره.
هـ . ب