یەک تریلۆنی داهاتی هەریم لە خەرجیەکانی زۆرترە
پارەی داهاتی حکومەتی هەرێم لە ساڵیکدا بەرامبەر بە خەرجیەکانی ١،١٤٠.٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ( یەک تریلۆن و سەد چل ملیۆن دینارە ) زیاترە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەر موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە دابەش دەکات.
پارەی داهاتی حکومەتی هەرێم لە ساڵیکدا بەرامبەر بە خەرجیەکانی ١،١٤٠.٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ( یەک تریلۆن و سەد چل ملیۆن دینارە ) زیاترە، بەڵام حکومەتی هەرێم هەر موچەی فەرمانبەران بە لێبڕینەوە دابەش دەکات.
عومەر گوڵپی پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی بەدواداچونێکی وەرددا جیاوازی نێوان داهات و خەرجیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢١ دەرخست کە بە جیاوازیەکی زۆرەوە داهاتی هەرێم زۆر لە خەرجیەکانی زۆرترە، بەڵام حکومەت هەر بە لێبڕینەوە موچە دابەش دەکات.
ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی ئەو زانیاریانە ڕاپۆرتێکی فراوانی ئامادەکردبوو و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سڵیمانی پێشکەشی ڕاگەیێندکارانی کرد و زانیاری گرنگی درکاند، کە ڕاپۆرتەکەی پشتی بەستبوو بە( ڕاپۆرتە دارییەکان و ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی حکومەتی هەرێم) و ( ڕاگەیێنراوەکان لە وەزارەتی فەرمانگە و وەزارەتەکانی ئامار و بازرگانی).
عومەر گوڵپی ئاماژی بەوەکرد سەرچاوەکانی داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٥٥.٥٪ فرۆشتنی نەوتە، ٪ ٢٥.٦ گومرگە، هەروەها ٨.٥٤٪ ڕسومات، ٧.٦٩٪ باج و ٢.٥٦٪ هاوپەیمانان هاوکاری هەرێمی کوردستان دابین دەکەن.
هاوکات باسی ئەوەی کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی سەرچاوەکانی داهاتی نەوت، باج، گومرگ، رسومات و هاوکاری هاوپەیمانان ساڵانە ١٣،٠٨٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠( سیزدە تریلۆن و هەشتا ملیار دینار)-ی دەست دەکەوێت، ئەوش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی خەرجیەکانی ساڵانە بەپێ داتاو بەڵگە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێم لە ساڵیکدا بە پرۆژە و موچەی فەرمانبەران بەبێ لێبرینیشەوە١١،٩٤٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ( یانزە تریلۆن و نۆسەد چل ملیار دینار)ە.
بەپێ ئەو داتاو زانیاریانەی عومەر گوڵپی پێشکەشی کردووە، جیاوازی نێوان داهات و خەرجی لە سالێکدا ١،١٤٠.٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠( یەک تریلۆن و سەد و چل ملێار دینارە) واتا داهاتی لە خەرجی زۆرترە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە نیە موچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەش بکات.
ف.ق