یەکینەکانی تۆڵەی شەهید بەدران بەرپرسیاری چالاکی دژی بارەگای دەوڵەتی تورک لە شێلادزێ لە ئەستۆ گرت

تیمی تۆڵەی شەهید بەدران گوندکڕەمۆ، بەرپرسیاری چالاکی ٢٢ی نیسانی لەدژی بارەگای سەربازی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی شێلادزێی باشوری کوردستان لە ئەستۆ گرت.

فەرماندەیی یەکینەکانی تۆڵەی شەهید بەدران گوندکڕەمۆ رایگەیاند کە هێزەکانیان لە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٢، کاتژمێر ١٢:٣٠ بە موشەک لە بارەگای سیرێی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاندا داوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"یەکینەکانمان لەدژی بارەگای سیرێی بکوژی گەلەکەمانی دەوڵەتی بێبەختی تورک و خائین لە شاری شێلادزیی باشوری کوردستان چالاکی ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە بە موشەک لە بارەگای دەوڵەتی تورکدرا، ژمارەیەک سەربازی دوژمن سزادران. هێزەکانی پەدەکە لە شێلادزێ بۆ رزگاکردنی کوژراو و وبریندارەکان، بە جلوبەرگی مەدەنی هاوکاری سەربازانی تورکیان کرد. لە لای هەموو کەسێک بە ئاشکرا دیارە کە چۆن پەدەکە هاوکاری هێزە داگیرکەرەکانی تورک دەکات."

فەرماندەیی یەکینەی تۆڵەی شەهید بەدران باسی ئەوەشی کرد کە پێویستە دۆست و دوژمن، هەموو کەسێک بزانێت کە هیچ دەڤەرێکی کوردستان بۆ خیانەت، هاوکار و داگیرکەری بەجێناهێڵین و وتی، " تۆڵەی گەلەکەمان و قاڕەمانەکانمان دەکەینەوە.

ئەم چالاکیە لەلایەن تیمی تۆڵەی شەهید سیدار بۆ یادکردنەوە و لە تۆڵەی فەرماندەی گەورەمان شەهید بەدران گوندکڕەمۆ لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا ئەنجامدراوە."

ف.ق