ئەمڕۆ ١٢هەمین ساڵرۆژی شەهیدبوونی پێنج گەریلای پەژاكە

ئەمڕۆ ١٢ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی پێنج گەریلای پەژاکە کە لە لایەن ژمارەیەک بەکرێگیراوەوە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لە داڵاهۆ ژەهرخوارد کرد.

١٢ ساڵ بەر لە ئێستا كوردە خۆفرۆشەكان لەپیلانگێڕیەكی نامرۆڤانەدا پێنج گەریلای پەژاكیان ژەهرخوارد كرد. بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان نەخشەكانی رژێمی داگیركەری ئێران و گوێڕایەڵ و خۆفرۆشی بەتاڵ كردەوە. پەژاك پیلانگێڕی هێڵی خیانەت و خیانەتكاری لەتێكۆشانی ئازادیخوازیخوازی گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان بۆ گەل و رای گشتی ئاشكرا دەكات و بەتێكۆشانی خۆی بەرپەرچیان دەداتەوە و دەمامیكەكانیان لەسەرهەڵدەماڵێت.

ئەمڕۆ، ٤ی گوڵانی ٢٠٢٢، دوازدەهەمین ساڵرۆژی شەهید بوونی پێنج شۆڕشگێڕی تێكۆشەری كوردە كە لەیەكێك لەهەرێمەكانی كرماشان گیانبەختكرد. گروپە بەكرێگیراو و خۆفرشەكان پێنج گەریلای یەكێنەكانی پاراستنی رۆژهەڵاتی كوردستانیان لەداڵاهو ژەهرخوارد كرد و هەر پێنج هەڤاڵیان كۆمەڵكۆژكرد. ئەم تیرۆرە، پێش چەند رۆژ لە سێدارەدانی فەرزاد كەمانگەر و هاورێیانی لەزیندانی ئەڤینی تاراندا روویدا و ئەم كردەوانەش راستەراست، نیشانەی هێرشێكی هەمەلایەنە و بەرفراوان بوو لەبەرامبەر بەپارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك"ەوە.

لە ٤ی گۆڵانی ٢٠١٠ هێزە ئەمنیەكانی ئێران، هەوڵیاندابوو پیلانگێڕیەك لەدژی گروپێك لەگەریلاكانی پاراستنی رۆژهەڵاتی كوردستان پێكبێنن. لەم رووداوەدا پێنج گەریلا لەهەرێمی داڵاهوی سەر بە پارێزگای كرماشان لەلایەن نۆكەر و بەكرێگیراوان و خۆفرۆش و دەستكەڵاكانی رژێمەوە سەرەتا ژەهرخوارد دەكرێن و دواتر بەشێوەیەكی وەحشیانە كۆمەڵكۆژیان دەكەن.

"قارەمان سۆهرابی"بەناز ناو"شاهین داڵاهو" لەدایكبووی ١٩٨١ كامیارانی سەر بە داڵاهو، "حكمەت گۆلەر"بە ناسناوی"حەكیم تاتوان" لەدایكبووی ١٩٨٤ی تاتوان، "مۆحسینە تەكین"بە ناسناوی "نوپەلدا كاردەلەن" لەدایكبووی ١٩٨٧ی سێرت، "رەزا فەقیە سلێمانی"، بە ناسناوی "خۆشمهر سنە" لەدایكبووی ١٩٨٣ی سنە و "لەیلا خەلیل مۆسلم" بە ناسناوی "زۆزان گەرناس"، لەدایكبووی ١٩٨٢ی كۆبانی ناوی ئەو پێنج گەریلایەیە كە لەو پیلانگێڕیەدا كۆمەڵكۆژكران.

رژێمی ئیسلامی ئێران و خۆفرۆشراوانی هەڵخەڵەتێندراو لەماوەی ساڵانی رابردوودا، هێرش و پیلانگێڕی جۆربەجۆریان لەبەرزایەكانی شاهۆ و داڵاهو لەكوردستان بەرێوە بردووە. بەڵام گەریلاكانی كوردستان بەدرێژایی زاگرۆس ئامادەی پاراستن بوونە و ئەمڕۆكە بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی كوردستان بەخوێنی گەشی شەهیدان بەهێزترین و چالاكترین بزوتنەوەی رێكخستنی و جەماوەریە لەئاست ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستاندا.

هـ . ب