ئەندامانی دەفەگە و مەکەگە بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد گردبوونەوە

ئەندامانی دەفەگە و مەکەگە بۆ ئاشکرا کردنی چارەنووسی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد کە ٥٠ ڕۆژە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕفێندراوە گردبوونەوە.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات (دەفەگە) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) سەبارەت بە دۆخی سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی ڕۆژنیوز کە لە ٢٥ی تشرینی یەکەم لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ڕفێندرا، ماوەی ٥٠ ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەسەری نەدراوا، لە پێش بینای دەفەگە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانییان بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا پانکارتی "ئێمە ئەو زۆلمەی کە لە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجامدەدرێت شەرمەزار دەکەین، دەبێت سلێمان ئەحمەد ئازاد بکرێت" هەڵگیرابوو. جگە لە ڕۆژنامەنووسان، سوڵتان یارای هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییکەکان (دەبەپە)ی ئامەدیش بەشداری لە گردبوونەوەکەدا کرد.

لە بەیاننامەکەدا کە لە لایەن ڕۆزا مەتینا خوێندرایەوە، باس لە توند و تییژیەکانی سەر ڕۆژنامەنووسان کرا و ئەو زۆڵمەی کە لە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێت شەڕمەزار کرا و داوایان کرد کە بە زووترین کات بارودۆخی سلێمان ئەحمەد ئاشکرا بکرێت و ڕۆژنامەنووسان ئازاد بکرێن. لە بەیاننامەکەدا سەرنج خرایە سەر کردەوەکانی پەدەکە کە لە بەرامبەر دەنگی ئازاد دا ئەنجام دەدرێت و ئەو کردەوانە بە توندیی شەرمەزار کرا.

لە کۆتایی دا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، گەل و تەواوی ڕۆژنامەنووسان کرا، کە لە بەرامبەر ئەو زۆڵمەی کە لە ناوچەکانی ژێر دەستی پەدەکەدا ئەنجام دەدرێت بێدەنگ نەبن.