ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپ لە شاری موش دەستبەسەر کرا

بەرفین یەکتا ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپ لەلایەن پۆلیسی تورکەوە لە شاری موش دەستبەسەر کرا.

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە موش هەڵیکوتایە سەر چەند ماڵێک.

 بەرفین یەکتا ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (هەدەپ) لە هەڵکوتانە سەر گوندی کزلاغاچی سەر بە ناوەندی موش، دەستبەسەر کرا.

هەروەها لە گوندی ئەلچلەر، پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپ، مەعروف چەلیکەلیش، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە ماڵەوە نەبوو، دەستبەسەر نەکرا.

لە میانەی هەڵمەتەکەدا پۆلیسی تورک دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاندووە و ئامێرەکانی ناو ماڵەکەیان تاڵان کرد.

 پۆلیس هیچ هۆکارێکی بۆ هەڵکوتانە سەرماڵان و دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکردووە.