یەپەسە لە وان و مێردین چالاکی ئەنجامدا

تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید خەلیل ژێهاتی یەپەسە رایانگەیاند، کە لە وان ٦ حەشارگەی وێنەگرتنیان لەناوبردووە کە کۆنترایەک لەوێ داینابوون و لە مێردینیش لە دژی ئۆتۆمبێلی کۆنترایەک چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.

تیمی تۆڵەسەندنەوەی شەهید خەلیل ژێهات راگەیەندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید خەلیل ژێهات لە ناوچەی شاخی وان کارەکانی کۆنترا عیسمەت ساریساچیان دەستنیشان کرد کە کار بۆ ژیتەم دەکات و حەشارگەی کامێرای چاودێری لەناوچەکە دادەنێت. تیمەکانمان لە ٦ی حوزەیراندا لە ناوچەی شاخ ٦ حەشارگەی کامێرای وێنەگرتن و چاودێرییان لەناوبرد.

لەگوندی یەستای ناوچەی عومەریەی مێردین ١٤ی حوزەیران دەوروبەری کاتژمێر ٠٣:٣٠ بە تاکتیکی سابۆتاژ لە پیکابی ژمارە ٣٣ن٨٥٧١ی کۆنترایەک بە ناوی زوبەیر فیدان درا، کەلەگەڵ دوژمندا بەشداری لە ئۆپراسیۆن کردووە و داری بڕیوەتەوە. کۆنتراکە بە سەختی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە مێردین. ئۆتۆمبێلەکەشی چیتر ناتوانرێت بەکاربهێندرێت".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "رژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست لە رێگەی زەوتکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و کابینەی نوێوە، بەڵێنی بۆ کۆمەڵکوژکردنی کوردان نوێ کردووەتەوە و هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان بێ پسانەوە درێژە پێدەدات".

لەلای گەلی کوردی وڵاتپارێز کۆنترا داردەست و هاوکارەکان کە لەپێناو سێ عانەدا زمان و کولتوری خۆیان بە نەبوو دادەنێن و شکۆ و ئابڕووی خۆیان بە جەلادەکەیان دەفرۆشن، لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان جێگەیان نابێتەوە. ئەو کەسە داردەست و هاوکارانەی دوژمن یان دەبێت دەستبەرداری خیانەت ببن، یان دەبێت لەم خاکە برۆن. دەستی ئەو داردەستانەی زیان بە ژینگەی کوردستان دەگەینن دەشکێندرێت. ئەو کۆنترایانەی لە دژی گەریلاکانی ئازادی بەشدارییان ئۆپراسیۆنیان کردووە و لە ریزەکانی پێشەوەدا جێیان گرتووە و بوونە مایەی شەهیدبوونی هەڤاڵانمان، لێیان خۆشنابین. زوو بێت یان درەنگ باجی ئەو خوێنانە دەدەن کە لە دەستیان دەچورێت.

وەک گەلی کورد بە تێگەیشتنمان لە چەمکی وڵاتپارێزی تائێستا لە دژی دوژمن تێکۆشانمان کردووە، لە بەرامبەر هەموو جۆرە ئەشکەنجە و ستەمێک سەرمان دانەنەواندووە. وەک جەنگاوەرانی یەپەسە-یەپەسە ژن کە هێزی رێکخستنکراوی گەلی کورد وڵاتپارێزە، هەموو چرکە و ساتێکمان ساتی تۆڵە سەندنەوە دەبێت و پێویستە دوژمن ئەوە بزانێت".

هـ . ب