یەپەسە- یەپەسە ژن بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی بەرخۆدانی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی سووری ئامەد کردەوە و ڕایگەیاند: "ڕێکردن لەسەر ڕێگاکەی شەهید چیاگەر جێگەی شانازییە. ئەرکی ئێمەیە، کە بانگەشەکان و ئامانجەکانی سەربخەین".
دەستەی بەڕێوەبەریی یەپەسە- یەپەسە ژن ڕاگەیاندراوێکی بۆ یادی شەهید چیاگەر هێڤی (جیهاد تورکان) و شەهیدانی بەرخۆدانی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریی سور بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی یەپەسە-یەپەسە ژن بەمشێوەیەیە:
"شەهید چیاگەر هێڤی لە ساڵی ١٩٨٢ لە ئێلح لەدایکبووە و بە شێوەیەکی چالاک بەشداری کاری گەنجان بوو. دوای خەباتی گەنجان لە ساڵی ٢٠٠٤دا چووە ڕیزەکانی گەریلاوە. پێشنیاری شەهید چیاگەر بۆ شەڕکردن لە باکوری کوردستان بوو، بۆیە ساڵی ٢٠١١دا بە گونجاو زانرا بۆ پێشنیازەکەی. کاتێک وەک ڕێبوارێکی ئەو ڕێگایە چووە بەردەم کامێرا وتی: "'ئێمە لە ڕووی جەستەیشەوە ئازادی ڕێبەرایەتیمان دەوێت. باوەڕمان بەوە بێ کۆتاییە. ئێمە بەو باوەڕ و ڕۆح و ورەیەوە دەچین بۆ ئامەد. من بۆ ئازادیی ڕێبەرایەتی دەچمە ئامەد. بۆ ئەوەش بەشدار بووم. ئەوی تریش دڵسۆزی و وەفای منە بۆ هەڤاڵە شەهیدەکان. گەورەترین هەوڵم بۆ ئەوەیە، کە دەبێت من ببمە شایستەی هەڤاڵە شەهیدەکان. هەموو ئەو شتانە، کە تا ئێستا شەڕیان بۆ کردووە، منیش لەم خاڵەوە بەردەوامیی پێدەدەم. ئەو ناوچانە، کە ئێمەی بۆیان دەچین، ئێمە پێداویستیەکانی ئەوە پێکدەهێنین. من بەم بانگەشەیە دەچم بۆ ئامەد".
لە ڕاپۆرتەکانیدا لە ئامەد نووسیویەتی، 'ئاماژە بەوە دەکەم، کە من بەشدارییەکی تەواوم بۆ خۆ فیداکردن هەیە، بەوەش لە پرۆسەی عەقڵییەتی شەڕی شۆڕشگێڕیی گەلی نزیک دەبمەوە. لەم ڕووەشەوە فیدایبوون، لە سەختترین پرۆسەدا بە مانای بەهێزترین پێکهێنانە. من دەمەوێت بەرامبەر بە پرۆسەکە هێزی خۆم دەربخەم. لەو ڕووەوە من هێزی خۆم، کە دەبوو لەم پرۆسەیەدا دەریبخەم دەرمنەخستووە، واتە بە جێبەجێنەکردنی بەرپرسیاریەتیی خۆم و نەبوونم بە هاوڕێیەکی ڕێبەرایەتی، دەمەوێت ڕەخنە لە پراکتیکی خۆم بگرم. من ئەوە ڕادەگەیەنم، کە هەموو 'خودپەرستی و من منی' لە ناخی خۆمدا بخەمە لایەک، سەرنجم بخەمە سەر ئامانجەکەم و خۆم بۆ هەموو جۆرە ئەرکێک ئامادە بکەم' و لێوردبوونەوە پێشەنگی لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا خستبووە ڕوو.
کاتێک ڕۆژی خۆی هات، بۆ پاراستن و بەدیهێنانی ئامانجەکانی شەهیدان لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، بە بێ دوودڵی و بە پەرۆشییەکی زۆرەوە بەڕێکەوت. شەهید چیاگەر و دەستەیەک لە هەڤاڵانی لە شاخەکانەوە چوونە ناوەندەکانی شار بۆ پێشەنگایەتیکردنی بەرخودانی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری هێزەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) و پاراستنی گەل.
لە کۆتا مانگەکانی ٢٠١٥دا تا ئازاری ٢٠١٦ لە ناوچەی سووری ئامەد بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوەچوو. ١٠٥ ڕۆژی ئەم بەرخۆدانە زۆر بە قورسی تێپەڕی. گەنجێکی بوێر و ئازای کورد، لە دژی دووەم گەورەترین سوپای ناتۆ بەشداریی چالاکانەی لە پاراستنی جەوهەری و سروشتی و بەرگری دا کرد. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەوسێنەر، لە بەرامبەریاندا بە شێوەیەکی فاشیستانە فڕۆکە، تانک، تۆپ، سەرباز و جەردەوانەکانی و هەموو دەرفەت و تواناکانی دەوڵەتی لە ناوەندی شاردا بەکارهێنا. لە دەستی بەرەنگارانی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەریشدا چەکی تاکەکەسی، دڵە گەورەکانیان و فەرماندەیەکی وەک شەهید چیاگەر هەبوو. بۆ ئەوەی مافی ئەو بەرپرسیارێتییە قورس و گرانە بدەن، هەمیشە لە چوارچێوەی 'من چۆن دەتوانم باشتر بم' لە ناو هەوڵ و گەڕانی بەردەوام دا بوو.
شەهید چیاگەر بە بەشداربوون، بە هەستیاری، ورەوە سەرنجی خستبووە سەر سەرکەوتن و بەوەش بووە کەسێکی کرداری بۆ وتە و بانگەشەکانی خۆی. هەم گەنجانی کورد، کە چەکیان هەڵگرتبوو و هەم خەڵکی سوور، ئەو گەواهی و شاهیدییە دەدەن، کە چۆن فیدایبون و قارەمانییەتیی بۆ گەل کردووە، شایەتیی ئەوەیان بۆ دا، ئەوانەی لەپێناو ئازادیدا گیانی خۆیان فیدا دەکەن، خاوەنی چۆن کەسایەتییەکی شەڕکەرانە و پێشەنگی ژیانن. مێژوو لە سەدەی ٢١دا بۆ 'کۆتاییەکی شکۆدار' باوەڕی پێهێنا و جارێکی تر خاکیبوون، جوانی و هەڵوێستی شکۆداری جەنگەکانی نووسییەوە. ئەوەی تۆمار کرد، کە بە تووڕەیی چیاگەر لە دژی داگیرکاری، چەوساندنەوە و فاشیزم وەستاونەتەوە و وەک چیاگەر لێیان دەدەن و ئیرادەیەکی چەند مەزنیان دروست کردووە.
ئێمە بووین بە شوێنکەوتوو درێژەپێدەری هەڵوێست و ڕێگای شەهید چیاگەری شۆڕشگێڕ، جەنگاوەر و فەرماندەیەکی شکۆمەند بۆ سەرخستنی بانگەشەکان و خەونەکانی و ئەوەش بە ئەرکی خۆمان دەزانین.
ئێمە لە کەسایەتی شەهید چیاگەردا، کە لە ١٢ی ئاداری ٢٠١٦دا شەهید بوو، یادی شەهیدانی بەرخۆدانی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری لە سوور و هەموو شەهیدەکانمان لە ناوچەکانی دیکەی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر، بە ڕێز و هەستپێکردن، پێزانین و سوپاسەوە دەکەینەوە. ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە، کە تێکۆشانی ئازادی و سەرکەوتن بەهێز بکەین و بەرەو پێشببەین".
ژ.ت