یەرەکە: بەرەنگاری راوکردن، داربڕین و تێکدانی ژینگە دەبینەوە

فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) وێڕای هۆشداریدان بەو کەسانەی لە ژێر ناوی جیاجیاوە هەوڵی سیخوڕیکردن و ئاشکراکردنی پێگەکانی گەریلاکانیان دەدەن، رایگەیاند: رووبەڕووی دیاردەکانی راوکردن، داربڕین و تێکدانی ژینگە دەبنەوە.

لە راگەیەندراوێکدا یەرەکە باسی لەوەکردووە کە دەسەڵاتی ئێران له‌ چوارچێوه‌یه‌ی سیاسه‌تی به‌كرێگیراوی و به‌ سیخۆر كردنی به‌شێك له‌ تاكه‌ لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌وڵی درێژ كردنی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری خۆی ده‌دات. بۆیه‌ به‌ بیانووی جۆراجۆر (وه‌كوو راو كردن، گه‌شتیاری، شاخه‌وانی و...) له‌م ناوچانه‌ی كه‌ یه‌كینه‌كانی گه‌ریلای ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێیدا هه‌ڵده‌سوڕێن، هه‌وڵی ئاشكرا كردنی شوێن و به‌دوا كه‌وتن و گورز لێدان ده‌كات".

لەو رووەوە فەرماندەیی یەرەکە رایگەیاندووە: " هه‌روه‌ها داواكارین گه‌له‌كه‌مان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و پاوانخوازی دا جوانی سروشت و ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاته‌كه‌مان نه‌كه‌نه‌ قوربانی. به‌و مه‌به‌سته‌ گه‌له‌كه‌مان ئگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ر جوره‌ گه‌ڕان، راوكردن و به‌ بیانوی جوراجور له‌م ناوچانه‌ی كه‌ یه‌كینه‌كانمان تێیدا هه‌ڵده‌سوڕێن،  هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی ئاشكرا بوونی شوێن و پێگه‌ی هه‌ڤاڵانمان و خزمه‌ت به‌ داگیركه‌رانی وڵاتمان ده‌كه‌ن. بۆیه‌‌ له‌ كاتی روبه‌رو بوونه‌وه‌ و ناسینیان،‌ تۆشی لێپێچینه‌وه‌ی پێویست ده‌بنه‌وه‌و له‌ وه‌ها دۆخێكی نه‌خووازراو دا ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ خۆیان به‌رپرسیارن".

لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوەکردووە: " له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی زاگرۆس به‌ گشتی و به‌ تایبه‌تی له‌ كه‌بیر كۆ، مانێشت، په‌راو، ئاژوان، دالاهوو، شاهۆ، كۆسالان، قه‌له‌به‌رد، شانه‌شین و ناوچه‌ی چڵچه‌مه‌، چیاكانی موكریان هه‌تا داڵانپه‌ڕ، هه‌تا كوێستانه‌كانی ئه‌ورین و ... راوكردن، دار برین و تێكدانی ژینگه‌ و له‌ ناوبردنی بوونه‌وه‌ران و ئاژه‌ڵه‌كێوییه‌كان (كه‌ڵه‌كێوی، بزنه‌كێوی، كه‌و و...) ناڕه‌وایه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ یه‌كینه‌كانمان ‌ له‌ كاتی روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ ناره‌وایانه ‌له‌و شوێنانه به‌ شێوه‌ی پێویست به‌ره‌نگار ده‌بنه‌وه‌. بۆیه‌ داوا له‌ گه‌له‌ نیشتمان په‌روه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌ به‌رپرسیارانه‌وه‌ هه‌ڵسووكه‌ت بكه‌ن".

دەقی راگەیەندراوەکەی فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)

بۆ رای گشتی   

پاراستنی ژینگه‌ ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و نیشتمان په‌روه‌رییه‌

وه‌كوو گه‌له‌كه‌مان ئاگادارن رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران له‌ قۆناغی شه‌ڕی سێهه‌مینی جیهانی دا له‌ ژێر هه‌ژمونی سیاسه‌تی برسی هێشتن و سه‌ركوتكاری ده‌یهه‌وێ ئیراده‌ی كۆمه‌ڵگا بشكێنێ و ده‌سته‌مۆیان بكات. به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌یه‌ی سیاسه‌تی به‌كرێگیراوی و به‌ سیخۆر كردنی به‌شێك له‌ تاكه‌ لاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌وڵی درێژ كردنی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری خۆی ده‌دات. بۆیه‌ به‌ بیانووی جۆراجۆر (وه‌كوو راو كردن، گه‌شتیاری، شاخه‌وانی و...) له‌م ناوچانه‌ی كه‌ یه‌كینه‌كانی گه‌ریلای ئازادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێیدا هه‌ڵده‌سوڕێن، هه‌وڵی ئاشكرا كردنی شوێن و به‌دوا كه‌وتن و گورز لێدان ده‌كات. هه‌روه‌ها داواكارین گه‌له‌كه‌مان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی و پاوانخوازی دا جوانی سروشت و ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاته‌كه‌مان نه‌كه‌نه‌ قوربانی. به‌و مه‌به‌سته‌ گه‌له‌كه‌مان ئگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌ر جوره‌ گه‌ڕان، راوكردن و به‌ بیانوی جوراجور له‌م ناوچانه‌ی كه‌ یه‌كینه‌كانمان تێیدا هه‌ڵده‌سوڕێن،  هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی ئاشكرا بوونی شوێن و پێگه‌ی هه‌ڤاڵانمان و خزمه‌ت به‌ داگیركه‌رانی وڵاتمان ده‌كه‌ن. بۆیه‌‌ له‌ كاتی روبه‌رو بوونه‌وه‌ و ناسینیان،‌ تۆشی لێپێچینه‌وه‌ی پێویست ده‌بنه‌وه‌و له‌ وه‌ها دۆخێكی نه‌خووازراو دا ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ خۆیان به‌رپرسیارن.

گه‌له‌ نیشتمان په‌روه‌ر و ژینگه‌ پارێزه‌كه‌مان به‌ باشی ئاگاداری سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی سیاسەتی زەوی سوتاوی (سیاست زمین سوخته‌) داگیركه‌رانن، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ی جۆراجور هه‌وڵی له‌ ناو بردن، قڕ كردن و پاكتاوكاری سروشت و ژینگه‌ی زاگرۆس ده‌ده‌ن. به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی زاگرۆس به‌ گشتی و به‌ تایبه‌تی له‌ كه‌بیر كۆ، مانێشت، په‌راو، ئاژوان، دالاهوو، شاهۆ، كۆسالان، قه‌له‌به‌رد، شانه‌شین و ناوچه‌ی چڵچه‌مه‌، چیاكانی موكریان هه‌تا داڵانپه‌ڕ، هه‌تا كوێستانه‌كانی ئه‌ورین و ... راوكردن، دار برین و تێكدانی ژینگه‌ و له‌ ناوبردنی بوونه‌وه‌ران و ئاژه‌ڵه‌كێوییه‌كان (كه‌ڵه‌كێوی، بزنه‌كێوی، كه‌و و...) ناڕه‌وایه‌. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ یه‌كینه‌كانمان ‌ له‌ كاتی روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ ناره‌وایانه ‌له‌و شوێنانه به‌ شێوه‌ی پێویست به‌ره‌نگار ده‌بنه‌وه‌. بۆیه‌ داوا له‌ گه‌له‌ نیشتمان په‌روه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌ به‌رپرسیارانه‌وه‌ هه‌ڵسووكه‌ت بكه‌ن.

هـ . ب