ئەرزینجان: داوا دەکەین هەموان بەشداری لە هەڵمەتەکەماندا بکەن -٢-

ئەندامی بەڕێوەبەریی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان: ئەمساڵ بە هەڵمەتی 'لەگەڵ ژن، ژیان و ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاودەنێین' پێشوازی لە ساڵەکە دەکەین. ئێمە داوا لە هەمووان دەکەین بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن.

ئەندامی بەڕێوەبەریی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان بۆ فراوانکردنی هەڵمەتی 'لەگەڵ ژن، ژیان و ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان' بانگەوازی راگەیاند. ئەرزینجان وتی، "دەبێت ژنان رێگە نەدەن ئەردۆغان هەڵبژێردرێت، دەبێت ژنان ئاراستە و ڕێڕەوی سیاسەت بگۆڕن.

ئەندامی بەڕێوەبەریی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵ فورات (ANF) دایەوە.

دوێنێ ٩ی ئازار، بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە لە ئاژانسەکەمان دانرا و بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە.

**********************

بەرخۆدانی گەلی کورد پلانەکانی فاشیزمیان پووچەڵ کردەوە

هێرشی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامە. لەو گەشەدانانەدا پێویستە هەڵوێستی ژنان چۆن بێت؟

پێشکەوتنەکانی سیاسی ئەم دواییە لە باکوری کوردستان، بەرخۆدان و بەشداریکردنی تەڤگەری ژنان گرنگە. وەک دەزانرێت هاوپەیمانی فاشیستی ئەردۆغان – باخچەلی ویستی ١٠٠مین ساڵیادی کۆمار بە تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کورد هیوای ئازادی گەلی کورد کۆتایی پێبهێنێت و قڕکردنی کورد تەواو بکات. لەگەڵ ئەوەش، تاوەکو توانی هەژارکردنی کۆمەڵگای تورکیا، پێشێلکردنی دیموکراسی و ئازادی وەک ستراتیژی بناغەیی دیاری کردبوو. بەڵام بە هەڵوێست و بەرخۆدانی رێبەرتیمان لە ئیمڕالی، بە هەڵوێستی تەڤگەری ئازادیمان بە پرەنسیب، ئیرادەی بەهێز ، خۆبەڕێوەبەری، بەرخۆدانی بێهەمپای سەرکەوتنی گەریلاکانمان لە زاپ و ئاڤاشین، بەرخۆدانی گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان بە تایبەتی لە باکور و کوردستان و بەرخۆدانی هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی لە هەرێمەکە پلانیان تێکچوو. کارەساتی بوومەلەرزەکەی تورکیا گۆڕا بۆ کۆمەڵکوژییەک کە سەدان هەزار کەسی تێدا گیانیان لەدەستدا. سیاسەتی بوومەلەرزەی دەسەڵاتی فاشیست، نەک تەنیا لە کوردستان، بەڵکو لە تورکیاش کاردانەوە و توڕەیی گەورەی لێکەوتەوە. لە نێو کارەساتی بوومەلەرزەکەدا قەیرانێکی زۆر جددی لەنێو هاوپەیمانی گەلدا دروست بوو کە کێ دەبێتە سەرۆک. کاندیدبوونی کلچدارئۆغڵو کە کادرێکی تایبەتی دەوڵەتە، لەبەر ئەوەی کورد و عەلەوی بوو، قبوڵ نەدەکرا. مەڕاڵ ئاکشەنەر یەکێکە لە کادیرە باڵاکان و پەیوەستە بە دەوڵەتی قووڵەوە. ئەمە باش دەزانرێت. کەسێکە کە لە سەردەمی کوشتنە ئەنجامدەرە نادیارەکاندا خزمەتی دەوڵەتی کردووە و خاوەن بەرپرسیاری بووە. ژنێکی ئاسایی نییە، بەڵکو ژنێکە بە تایبەتی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا پەروەردە بووە و عەقڵیەتی پیاوێکی باڵادەست و فاشیستی هەیە. هەروەک چۆن مەهەپە بۆ ئەردۆغان دەستنیشانکرا، مەڕال ئاکشەنەریش بە هێڵێکی راستگر و ڕەگەزپەرستانە وەک بەرپرسی سیاسەتی جەهەپە دەستنیشانکرا. دەیانەوێت جەهەپە لەسەر هێڵی ڕاستڕەو و ڕەگەزپەرستانە بێت. لە تورکیا هێڵی ڕەگەزپەرستی لاواز و تەشهیر بوو. هەر بۆیە گرووپە فاشیستییە ڕەگەزپەرستەکان بەگوێرەی خۆیان رێوشوێنیان گرتەبەر و لەسەر ئەو بناغەیە سیاست دەکەن.

فاشیزم دەیەوێت کلچدارئۆغلۆ کۆنتڕۆڵ بکات

لەم چوارچێوەیەدا کاتێک مەڕاڵ ئاکشەنەر کاندیدبوونی کلچدارئۆغلۆی قبوڵ نەکرد و سەرۆککۆماری پێشنیازی ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ و مەنسور یاڤاش کرد، زۆر لایەن نارەزایەتی گەورەیان پیشاندا. بە هەزاران ئەندامی پارتەکە دەستیان لەکارکێشایەوە. پرێستیجی ئیی پارتی لاواز بوو. رێژەی دەنگیان کەوت. ئاکشەنەر هاتە ئاستێک کە لە سیاسەت دەچووە دەرەوە. کاتێک کە بینی هاوپەیمانی گەل لەگەڵ بە هەزاران چەپ و سۆیالسیت هاوپەیمانی دەکات، کلچدارئۆغلۆش هەڵبژاردن دەباتەوە و سەردەکەویت، بە تاکتیک و فێڵ، بە فەرمانی دەوڵەتی قوڵ، جارێکی دیکە گەڕایەوە نێو هاوپەیمانی گەل.

گەڕانەوەی ئەویش بۆ بەردەوامیدانە بە سیاسەتی رەتکردنەوە و لەناوبردنی کوردە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاوپەیمانی گەل و کلچدارئۆغلۆیە کە هەڵدەبژێردرێت. کەمترین ئەگەری پێشکەوتنی تورکیای نوێی دیموکرات لە رێگەی مەڕاڵ ئاکشەنەر هەول دەدرێت ئاستەنگ بکرێت.

لێرە پێویستە ئەم راستیە ببینرێت. ئەگەر هەدەپە، هێزەکانی رەنج و ئازادی لەدژی فاشیزم هەڵوێستێکی ئاشکرا نیشانیان نەدابا و تاوەکو ئێستا بەرخۆدانیان نەکردایە و هەڵوێستێکی بە پرەنسیپیان نەبوایە، کلچدارئۆغلۆ رۆژێکیش نەیدەتوانی لەدژی عەقڵیەتی فاشێزم، یاریەکان و هەوڵە تێکدەریەکانی ئەردۆغان و باخچەلی – ئاکشەنەر بەرخۆدانی بکردایە.

لە رووی تەڤگەری ژنانی کورد و تەڤگەرەکانی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کێشە و قەیران لە تورکیا زۆر گرنگن. ئەردۆغان بە سیاسەتی رەگەزی، ئایینی، نەکادپەرستی و فراوانکردنی عوسمانیزم، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی هەرێمێکی مەترسیداری گەورە دەدا. دەسەڵاتی فاشیستی ئەردۆغان – باخچەلئ، لە بەرەو پێشەوە بردن و بڵاوکردنەوەی سیاسەتی یەلپارێزی، نەژادپەرستی، ناوەندیپارێزی، داگیرکەری، دژبەری گەل و لەدژی کۆمەڵگا، خۆی وەک مۆدێلێک پێشکەش دەکات و هانی ئەم سیاسەتە دەدات.

هێرشی قێزەون کە لەم رۆژانەی دواییدا لە بورسا کرایە سەر یانەی ئامەد، بەشێکە لەم سیاسەتەی قڕکردن. باخچەکی بێ ئەوەی شەرم بکات، هەڵوێستێکی هێرشکاری بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشاندا و خاوەنداری لە هێرشبەران کرد. ئەمە زۆر ئاشکرایە کە رێکخستنەکە لەلایەن کێیەوە بەڕێوە دەچێت. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەم شێوەیە هەوڵ دەدات دروشمی لایەنگرانی فەنەرباخچە و بێشیکتاش کە دەیانگوت ' حکومەت دەست لەکار بکێشەرەوە' لە رۆژەڤدا دەربکات، هەم داواکاری گەلی کورد هەموو کاتێک لەنێو سیاسەتی بەم شێوەیەی قڕکردندا بهێڵێتەوە. ئامەد سپۆر لە بەرامبەر ئەو فشار و کەمپەینی هێرشکردندا سەری دانەنەواند. گەلەکەمان لە ئامەد خاوەنداریان لە وەرزش کرد و وڵامی پێویستی چەتە فاشێستەکانیان دایەوە.

ژنان دەتوانن رەوتی سیاسەت بگۆڕن

بەهۆی ئەم پێشهاتە سیاسیانە گرنگە ژنانی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشەنگایەتی بەرەی رەنج، ئازادی و دیموکراسی بکەن و لەنێو ئەم بلۆکانەدا جێی خۆیان بگرن. لە دیموکراتیزەکردنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە گەشکردنی ژیانێکی یەکسان و ئازاد و دادپەروەرانەدا، رێکخستنی هاوبەشی ژنان و چالاکییەکان لەسەر ئەم بنەمایە لە دۆخێکدان کە کاریگەرییان لەسەر رەوتی سیاسەت لە تورکیادا دەبێت.

لە کاتی کارەساتی بوومەلەرزەکەی تورکیادا، رێکخستنەکانی ژنان چوونە ناوچەکە و خەباتی بەنرخیان ئەنجامدا. خاوەنداریان لە قوربانیانی بومەلەرزەکە کرد.

تێکشکاندنی حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و دەستلەکارکێشانەوەی، ئەرکێکی بنەڕەتی بزووتنەوەکانی ژنانە. دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار بە مانای بەدامەزراوەییکردنی کۆمەڵکوژی دژ بە ژنان، توندوتیژی دژی ژنان، نایەکسانی نێوان ژن و پیاو دەبێت. یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی ژنانمان کە پەرەمان پێداوە، لەناوبردنی حکومەتی فاشیستی تورکە. ئەردۆغان دەیەوێت جارێکی تر ببێتە سەرۆک کۆمار. پێویستە ڕێگری لەم کارە بکرێت. ژنانی تورکیا و کوردستان پێکەوە کار بۆ هەڵبژاردن بکەن. نەک تەنها بۆ شکستپێهێنانی ئەردۆغان، بەڵکو چ جۆرە سەرۆکێکیان دەوێت؟ چۆن سەرۆکێک لەلایەن ژنانەوە قبوڵ دەکرێت؟ دەتوانن باسی بکەن و ئاشکرای بکەن. دەتوانن بە شێوەیەکی رێکخستنی ئەم کارە بکەن. لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانن کۆبوونەوە لەگەڵ کاندیدەکانی سەرۆکایەتی کۆمار کە شیاون ئەنجام بدەن. ژنان پێویستە لە کۆنفرانسی ئیستەنبوڵەوە بۆ ماف و ئازادییە جیاوازەکان خواستەکانی خۆیان دەرببڕن. دەنگی ژنان بەرز بێت و رەنگەکانیان دیار بێت. پێویستە ژنان بتوانن ئایندەی تورکیا لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئازادی بنیات بنێن. لەسەر ئەو بنەمایە پێویستە ژنان لە بەرەی چەپ، سۆسیالیستی، رەنجدەران و دیموکراسیدا رۆڵێکی کاریگەر بگێڕن.

بەشداریبوونی رێکخستنی و چالاکانەی ژنان دەبێتە هۆی هێنانی دینامیزم، وزە و ناوەڕۆکێکی بەهێز بۆ دیموکراسی تورکیا. لەم پرۆسەیەدا یادەوەری و خەباتی ژنان لە هەموو شتێک زیاتر پێویستە بۆ بنیاتنانی تورکیایەکی نوێ. پێویستە پلاتفۆرمە هاوبەشەکانی ژنان زۆرترین وەڵام بدەنەوە بۆ ئەو پرسیارەی کە تورکیا چۆن بێت؟ لەم چوارچێوەیەدا گرنگە ژنان بەشداری بکەن و پێشەنگایەتی بکەن.

بۆیە هەڵوێست و نزیکایەتیە سیاسییەکانمان لە پراکتیزەکردنی هەنگاوەکانی بزووتنەوەی ژنانمان بۆ ئەمساڵ گرنگن. هاوکات لەگەڵ پرسی ژنان، پێویستە رێکخستنەکانی ژنان پرسی کۆمەڵایەتیش بخەنە روو و پەیوەست بن بە رۆژەڤی سیاسیەوە. بە کورتی، بزووتنەوەکانی ژنانمان دەبێت روانگەیەکی یەکگرتوو و ستراتیژی لە رێکخستن، کردار و بنیاتنان نیشان بدەن.

هێرشی دەوڵەتی ئێران و بەرخۆدانی رۆژهەڵات

لەبارەی فشاری دەوڵەت لە ئێران و رۆژهەڵات و بەرخۆدانی ژنان، شۆڕشی ژنان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و بەرخۆدانی ژنە گەریلاکان دەتوانن چی بڵێن؟

تاوەکو ئێستا سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە کە ساڵی ڕابردوو دەستی پێکردووە و تا ئێستاش لەسەر بنەمای دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەڕێوە دەچێت. حکومەتی ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەرکوتگەرانەی خۆی، دەیەوێت بە سیاسەتی دڕندانە، داواکاری ئازادی ژنان و گەل لە هەموو هەرێمێک و بە تایبەت لە بەلوچستان و کوردستاندا بە تەواوی سەرکوت بکات. هەر بەو هۆیەشەوە سەدان ئێرانی و کورد و بەلووچی کە بەشداریان لە راپەرینەکەدا کرد لە لایەن دەوڵەتەوە لە سێدارە دران. ئەو کەسانەی کە بەشداری خۆپیشاندانەکانی سەر شەقامەکان بوون، کوژران و بریندارکران. لە ئەنجامدا دەیان ژن کوێر بوون. هەزاران کەس لە زیندانەکاندا تووشی توندترین ئەشکەنجە و کردەوەی نامرۆڤانە بوون. لەم دواییانەدا بە جێبەجێکردنی سیاسەتی ژەهراویکردنی خوێندکاری کچان لە زانکۆکانی هەموو ئێران، بە شێوەیەکی زۆر قێزەون رووخساری ستەمکارانەی خۆی لە دژی ژنان نیشان دا. دەسەڵاتی ئێران دەیەوێت ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتی دووربخاتەوە. نایانەوێت ژنانی گەنج بچنە قوتابخانە و هۆشیاری ژنان زۆر بێت. بە ژەهراویکردنی ژنانی گەنج، تۆقاندن و هەراسانکردن دڕندانەترین سیاسەت دژی ژنانی گەنج ئەنجام دەدەن. کردەوەکانیان وەک هاوسەرگیری کچان لە تەمەنێکی بچووکدا، حیجابی زۆرەملێ و ناچالاکی ژنان هەمووان بەرهەمی سیاسەتەکانی شکاندنی ئیرادە و بێچالاککردنی ژنانە بەشێوەیەکی خۆسەر. دەیانەوێت ژنان لە ماڵەوە زیندانی بکرێن و وەک خزمەتکاری پیاوان لە کۆیلایەتیدا بمێننەوە.

وەک دەزانرێت لە ڕاپەڕینەکاندا کە لەسەر بنەمای "ژن ژیان ئازادی" پەرەی پێدرا، کچە خوێندکارەکان لە زانکۆکاندا و ژنانی هونەرمەند-رۆشنبیر پێشەنگایەتی کۆمەڵگایان دەکرد. تاوەکو ئێستاش پێشەنگایەتی دەکەن. لە نێوان سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئێران سەبارەت بە ژنانی گەنج و سیاسەتەکانی تاڵیبان سەبارەت بە ژنان جیاوازی نییە. ئێمە بە توندی و تووڕەییەوە ئەم کردەوانەی دەوڵەتی ئێران شەرمەزار دەکەین. دەوڵەتی ئێران دەبێت ئەم سیاسەتە گەندەڵ و فاشیستانەی دژ بە گەلی کورد و گەلی بەلووچ و هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی و ژنان رابگرێت. پێویستە سزای لەسێدارەدان هەڵبوەشێتەوە و سیاسەتی ستەم و توندوتیژی دژی ژنان کۆتایی پێبێت. پێویستە رێز لە شوناس و بیروباوەڕی گەل و ماف و ئازادی ژنان بگرێت. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی تر دەڵێین کە ئێمە هەرگیز ئەم سیاسەتانەمان لەسەر گەل و ژنان لەبیر نەکردووە. گرنگ نییە ئێمە وەک ژنی کورد لە کام پارچەی کوردستان دەژین. ئێمە باش ئاگاداری سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی ئێرانین بەرامبەر بە گەل و ژنانمان. ئەم سیاسەتانە قبوڵ ناکەین.

وەک ژن ئێمە ئەو کردەوانەی دەوڵەتی ئێران لە هەموو جیهان شەرمەزار دەکەین. بانگەوازی ئێمە لەدژی عەقڵیەتی پیاوی سەردەستی دڕندە لە ئێران ئەوەیە کە ژنانی ئێران و گەلان رێکخستنبوونی خۆسەری خۆیان لە هەموو رووەکانی ژیان بە شێوەی جۆر بە جۆر بەرەو پێشەوە ببەن و بەرە و پلاتفۆرمەکانی ئازادی هاوبەش دروست بکەن. پێویستە هەموو کۆمەڵگا، ژنان، گەلانی ئێران خۆیان رێکبخەین. بە تەنیا لەسەر ئەم بناغەیە دەتوانریت لە بەرامبەر ئەو سیاسەت دڕندانەی دەوڵەتی ئێران بوەستنەوە. وەک کەژەکە جارێکی دیکە رایدەگەیەنین کە ئێمە لە بەرەی گەل و ژنانی ئێرانداین.

پێویستە ژنان سیستمی خۆسەری خۆیان بەهیز بکەن

شۆڕشنی ژنان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، زیاتر پێشدەکەوێت. شۆڕشی ژنان لە رۆژئاوا هیوای ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانە. لە رۆژئاوا بۆ بنیاتنانی سیستمی کۆنفیدڕالیزمی ژنانی دیموکرتی خەبات بەڕێوە دەچێت. پێویستە خەباتی کۆمۆن، ئەنجومەن، ئەکادیمی و کۆپەراتیفی ژنان بەرەو پێشەوە ببرێن. پێویستە بتوانرێت سیستمێکی بەهێزی خۆیان بنیات بنێن. گەل و ژنانی کورد، عەرەب، ئاشوری، ئەرمەنی، تورکمان و چەرکەز لە چوارچێوەی مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیکدا ژیان و سیستمی نوێ بنیات دەنێن. خەباتی بنیاتنان کە ویستیان لەسەر  بناغەی ئامادەکاری شەڕی گەلی شۆڕشگێری بەرەو پێشەوە ببرێت، بە قورسی بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوە دەچێت. بۆ بنیاتنانی شۆڕشی ژنان بە هەزاران ژن کار دەکەن. لە ساڵی ٢٠٢٣دا لەسەر بناغەی هەنگاوی تەڤگەری ژنانمان خەباتیان زۆر بە کاریگەرتر و بەهێزتر بەرەو پێشەوە دەبەن.

لە هەمان کاتدا ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن لە خەبات بۆ پەرەپێدانی سیستمێکی دیموکراسی، دەستووری بنەڕەتی و پەرەپێدانی خەباتی هاوبەشی ژنان لە سەرانسەری سوریادا.

یەژەئاستار لەسەر بنەمای ئامانجەکانی بزووتنەوەی ژنانمان بەردەوام دەبێت لە فراوانکردن و بەهێزکردنی چالاکیەکانی. هێزەکانی یەژئاستارمان لە زاپ و ئاڤاشین بە سەرکەوتوویی بەرخۆدانی گەریلایان بەڕێوەبرد. نوێنەرایەتی ڕادیکاڵانەی هێڵی ئازادی ژنان کراوە. لەم رووەوە بەرخۆدان سوپای ژنانی ئێمە لە بنیاتنانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراسی ژنان، ئاستی ڕێکخستن و فەرماندەیی هێز و مۆڕاڵێکی زۆری پێبەخشی. بووەتە سەرچاوەی ئیلهام. لەهەنگاوەکەمان بۆ ژان، خەباتی یەژەئاستار، ئەو هەنگاوانەی دەیگرنەبەر و بەرخۆدانیان، زۆر گرنگ و مانادارە.

هێرشی داگیرکەری سەر شەنگال: خۆبەڕێوەبەری زۆر گرنگە

لەم دواییانەدا دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشی کردە سەر گەلی شەنگالمان. لە هێرشەکاندا ڕۆڵەکانی بەنرخی ئێزیدخان ئاگری جەفری، پیر چەکۆ و نایف شەمۆ شەهید بوون. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاریان و گەلی ئێزدیمان دەکەین. ئەم هێرشە تیرۆریستیانە کە بەر لە ٨ی مارس ئەنجام دراون، ڕێکەوت نین. زەمینی ئازادی کە گەلەکەمان و ژنە ئێزدییەکانمان بەدەستیان هێناوە، دەیانەوێت لەلایەن دەوڵەتی فاشیست و هاوبەشە خیانەتکارەکەی پەدەکە لەبار ببرێت. ئەو بڕیارانەی لە ٩ی تشرینی یەکەم لەبەرامبەر شەنگال دراون هەرگیز قبوڵ ناکرێن. جێبەجێکردنی بڕیاری ٩ی تشرینی یەکەم بەو مانایەیە کە گەل و ژنانی ئێزیدیمان ووبەڕووی قڕکردن و کۆمەڵکوژی دیکە دەبنەوە. ئەو کەس و ژنانەی کە ناتوانن خۆیان بپارێزن و خۆیان بەڕێوەببەن، هەمیشە رووبەرووی کۆمەڵکوژیەکان دەبنەوە. ئەمەش زیاتر لە دوایین فەرمانی هێرشی داعشدا بینرا. لەسەر ئەم بنەمایە، پاراستن و پەرەپێدانی رێکخستنی خۆبەڕێوەبەری و خۆپاراستن زۆر گرنگە. پێویستە ژنانی شەنگال هەموو ژنانی شەنگال رێکخستن بکەن. سیستەمی خۆبەڕێوەبەری لە هەموو ڕوویەکەوە بپارێزن. شەنگال تەنها لەسەر بنەمای بەرخۆدانی گەلەکەمان بە پێشەنگایەتی ژنان دەتوانێت خۆسەری خۆی بپارێزێت و پەرەی پێبدات.

لە باشووری کوردستان هۆشیارییەکی گرنگ لە نێو ژنانی باشووری کوردستان بەرەو پێشەوەچووە، بەڵام لە خۆڕێکخستندا کێشەی جددی هەیە. لە میکانیزمی بەڕێوەبردنی باڵا و میکانیزمی بڕیاری ستراتیژی پارتەکاندا ژن نییە. لە باشووری کوردستان ژنان لەبری ئەوەی چاوەڕێی پیاوان بکەن، پێویستە هەوڵی بنیاتنانی و پەرەپێدانی ڕێکخستنی خۆیان بدەن. پێویستە رێکخستنەکانی خۆیان بنیات بنێن و پەرەیان پێبدەن. پێویستە بە توندی و کاریگەرانە بەشداری خەبات بۆ ئازادیی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا بکەن، بەتایبەتی لە یەکڕیزی نەتەوەیی ژنانی کورددا.

پێویستە ژنانی گەنج خۆیان لە هەموو شوێنێک رێکبخەنەوە

پەیامتان لەبارەی تێکۆشانی ژنانی گەنج و ژنان لە ئەوروپا چییە؟

رێکخستنی ژنانی گەنجمان بە شێوەیەکی فراوان زۆر گرنگە. پێویستە رێکخستنی ژنانی گەنجمان لەسەر هەنگاوی " ژن ژیان ئازادی، سەربەخۆیی ئازادی" بە بەهێزری پێشبکەوێت. پێویستە ژنانی گەنج لە هەموو گۆڕەپانێک لەدژی نەتەوە – دەوڵەت خۆیان رێکبخەن. لە بنیاتنانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیدا پێویستە  لە هەموو ئاستەکاندا بەشداریەکی بەهێزی پێشەنگایەتی هەبێت. تێکۆشانی ئازادی کە لە هەموو ئاستێکدا بە شێوەیەکی ئاکتیف و رادیکال دەکرێت گرنگە. سیستمەکانی نەتەوە – دەوڵەت لەسەر بناغەی قڕکردنی عەقڵیەت و جەستەیی گەنجان دروست کراوە. پێویستە ژنانی گەنج لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا رێکخستنبوونی خۆیان بەرەو پێشەوە ببەن و بەشداریان لەنێو ریزەکانی گەریلادا بەرەو پێشەوە ببەن. پێویستە وڵامی بەهێز بە پرسی رێبەرتیمان " پێویستە چۆن بژین؛ بدرێت و بەشداریکردن بە عەقڵیەتێکی بەم شێوەیە و ئیرادەوە بکرێت.

بزووتنەوەی ژنانی کوردمان لە ئەوروپا بە ئەرک و بەرپرسیاریەکی زۆر مێژووییەوە کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات.

هزری کۆنفیدرالیزمی ژنانی دیموکرات و رێبەر ئاپۆ لە لەم بوارەدا دەتوانرێت لە جیهاندا بڵاوبکرێنەوە. ژنان و گەنجانی ئەوروپا نابێت کاریگەرییە تاکەکەسییەکانی ژیانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم قبوڵ بکەن. ژنێک کە لە خەباتی وڵاتەکەی دابڕاوە و کار بۆ وڵاتەکەی نەکات، ئازاد نییە. ناتوانێت لە جیهانی ڕۆحی خۆیدا ئارامی و بەختەوەری بدۆزێتەوە.

لەم رووەوە پێویستە بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا بە شێوەیەکی داهێنەرانە پەرە بە پلاتفۆرم و ئەنجومەنەکانی ژنان بدات، بە شێوەیەکی هەڤاڵتی و هۆشیاری، خۆشەویستی بۆ ژنان لە هەموو وڵاتێکدا کە بوونیان هەیە. ژنانی گەنج دەتوانن بە بە باشی پێشەنگایەتی چالاکییەکانی ئینتەرناشناڵەکان بکەن. جگە لەوەش پێویستە ژنانی کورد لە ئەوروپا خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی وەک ئەرکێکی ستراتیژی خۆیان ببینن.

-ژنۆلۆژی، راگەیاندن، کەلتور و خەباتی دیپلۆماسی زۆر گرنگە هەنگاوی ژنانی ئێمەن.

یەکێک لە گرنگترین پلانەکانی ئەم هەنگاوە بریتییە لە پەرەپێدانی هۆشیاری ژنان لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی و ئەنجامدانی چالاکیی بنیاتنان لەسەر ئەو بنەمایە. پێویستە هەموو ژنان سەرقاڵی ژنەلۆژی بن و خۆیان لەسەر بناغەی ژنۆلۆژی پەروەردە بکەن. شۆڕشی ژنانمان لەسەر بنەمای ژنۆلۆژی پەرە دەسەنێت.

لەسەر ئەم بنەمایە پێشوازی لە رۆژی ٨ی مارسی ٢٠٢٣ و هەنگاوی ئەمساڵی "بە ژن ژیان ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین" دەکەین. بەم هەنگاوە ئامانجمان نیشاندانی روانگەیەکی گشتی و ستراتیژیانەیە بۆ کێشەکانی مرۆڤایەتی و ژنان و جێبەجێکردنی هەم پێشهاتە سیاسییەکانی ئێستایە و هەم پلانی بەدیهێنانی شۆڕشی ژنان لە مامناوەند و درێژخایەندایە. بۆ ئەوەی کارەساتەکانی ژیانی ژنان کۆتایی پێبێت و ژیانێکی ئازاد، یەکسان و دادپەروەرانە گەشە بکات، پێویستە ژنان خۆیان ڕێکبخەن. سیستەمی کاپیتالیستی رەگەزپەرست کە جێگەی خۆی لە نێو شانەکانی کۆمەڵگا کردووەتە، بە تەنیا بە رێکخستنبوون و رێکخستنکردنی سیستمەکانی ژنان و گەلان لەناودەبرێت.

ئێمە بە یەکگرتنی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی ژنان، بە یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد، یەکێتی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکێتی ژنانی جیهان تێکۆشانی ئازادی بەرەو پێشەوە دەبەین. لەسەر ئەم بناغەیە جارێکی دیکە ٨ی ئازار لە هەموو ژنان و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەم. هەموو کەسێک بانگهێشتی خەباتی ئازادی دەکەم کە لە چوارچێوەی هەنگاوی ' ئێمە بە ژن ژیان ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنەوە رێپێوان دەکەین' بەڕێوە دەچێت. تێکۆشانی ئازادی ژنانمان هیوایەکی گەورەیە بۆ مرۆڤایەتی. ئێمە وڵامی هیوا راستەکان دەدەینەوە. ئێمە سەدەی ٢١ دەکەینە سەدەی شۆڕشی ژنان. بە ئەنجامدانی شێوازی ئازادی ئەفسونی ' ژن ژیان ئازادی ' ژیانی ئازاد بنیات دەنێین. ساڵی ٢٠٢٣ دەکەینە ساڵی ئازادی و بەرخۆدان و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین."

ف.ق