ئەڤین سوێدا: گەلی باشور سنوورەکانی بەردەمیان لادا و بەشداری شۆڕشی رۆژئاوا بوون

ئەڤین سوێدا نوێنەری بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕەفتارە دژبەرانەکانی  حکومەتی پارتی (پەدەکە)، گەلی باشوری کوردستان ڕۆڵێکی چالاکیان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا بینیوە و سنوورەکانی بەردەمیان لادا و لەو پێناوەدا قوربانییان دا.

ئەڤین سوێدا نوێنەری بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، سەرەڕای ڕەفتارە دژبەرانەکانی  حکومەتی پارتی (پەدەکە)، گەلی باشوری کوردستان ڕۆڵێکی چالاکیان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا بینیوە و سنوورەکانی بەردەمیان لادا و لەو پێناوەدا قوربانییان داوە.

ئەڤین سوێدا ڕایگەیاند، مۆدێلەکانی بەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان ئەزموونی گرنگن بۆ کورد و وتی: پێویستە ئەو دوو ئەزموونە هاوکاریی یەکتر بکەن بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانیان. سڕینەوە و لە ناوبردن بەسەر کورددا دەسەپێنرێت. تەنیا کورد بە یەکڕیزیی لە دژی داگیرکاریی دەتوانێت دەستکەوتەکانی بپارێزێت.

ئەڤین سوێدا نوێنەری بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشووری کوردستان ڕایگەیاند، لەبارەی تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر شۆڕشی رۆژئاوا، خاوەنداریکردنی خەڵکی باشووری کوردستان لەو شۆڕشە و هەڵسوکەوت و ڕەفتارەکانی حکومەتی پارتی (پەدەکە) لە دژی شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەى کرد.

'چالاکانە بەشداری تێکۆشانی شۆڕش بوون'

ئەڤین سوێدا باسی ئەوەیکرد، خەڵکی باشووری کوردستان چالاکانە  بەشداری شۆڕشی ڕۆژئاوا بوون و شەهیدیان بۆ داوە و وتی: "ئەمڕۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک شۆڕشێکی جیهانی ناوی دەبرێت. هەرچەندە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە لایەن هەموو جیهانەوە ناسراوە و پشتیوانیی لێدەکرێت، لە پێش هەموانەوە گەلی کورد پشتیوانیی لێکرد. گەلی باشووری کوردستان لە ناو ئەو گەلانەدا بوو، کە پشتیوانیی لە شۆڕشی رۆژئاوا کرد. گەلی باشووری کوردستان لە ڕۆژانی سەختدا پشتگیریی رۆژئاوایان کرد. خەڵکێکی زۆر لە باشووری  کوردستانەوە بەرەو ڕۆژئاوا پەڕینەوە و بەشداری ڕیزی خەباتی شۆڕشگێڕانە بوون ژمارەیەکی زۆریان شەهید و برینداریان دا".

ئەڤین سوێدا ڕایگەیاند، خەڵکی باشووری کوردستان هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە بایەخێکی زۆریان بە شۆڕشی ڕۆژئاوا داوە و وتی:  "خەڵکی باشووری کوردستان بە حەز و خۆشەویستییەکی زۆرەوە سەیری ئەزموونی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەن. دەیانەوێت هەموو وردەکارییەکانی ئەم شۆڕشە بخوێنێتەوە و بیبینن. زۆر کەس دەیانەوێت بڕۆن بۆ ڕۆژئاوا. ئێستا دەرفەت بۆ ئەوە بۆ ئەوە نییە. نوێنەرایەتیی ئێمە لە سلێمانی لەو خاڵ و بوارەدا زۆر کار دەکات. لە ناسینی شۆڕشی ڕۆژئاوا و بەڕێوەبەری خۆبەڕێوەبەریی دا گەلی باشووری و حکومەت تەواوکاری یەکتر نەبوون".

'ئێمە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد و یەکێتیی ئامادەین'

ئەڤین سوێدا ڕایگەیاند، گفتوگۆ لەسەر پاراستنی شۆڕش بەرامبەر بە هەڕەشەکان دەکرێت و بەردەوام بوو و وتی، "لەم بارودۆخەی ئێستادا ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان ڕووبەڕووی هێرشێکی سەخت و دژواری داگیرکاری دەبنەوە. گفتوگۆ لەسەر پاراستنی شۆڕش بەرامبەر بە هەڕەشەکان دەکرێت. ئێمە وەک نوێنەری بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری بەردەوام دەبین لە کارکردنمان لەسەر ئەم بابەتە.  ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان یەکن. کاتێک ڕۆژاڤا بە باشووری کوردستان دەڵێت ' برای من'، مەبەست لە بەڕێوەبەری نییە، بەڵکو  مەبەست هەموو خەڵکی باشووری کوردستانە. بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر بۆ یەکڕیزی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لە ڕووی پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد لە دژی داگیرکاری ئامادەیە. بۆ ئەوەی ئەو هەوڵانە ئەنجامیان هەبێت دەرگایان بۆ شوێنە پەیوەندیدارەکان دەکەنەوە".

'دوو مۆدێلی جیاواز بۆ کورد'

ئەڤین سوێدا باسی لەسەر دوو مۆدێلی بەڕێوەبردن لە کوردستان کرد و لە بەردەوامیدا وتی: "لە کوردستان دوو مۆدێلی بەڕێوەبردن هەیە، یەکێکیان بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوایە و ئەوی دیکەشیان بەڕێوەبەریی هەرێمی کوردستانە. ئەمانە بۆ کورد دوو ئەزمونی جیاوازن. هەموو کوردستان شۆڕشی ڕۆژئاوا بە هیوا دەزانن و هیوایان پێیەتی. دەبێت ئەم ئەزموونانە پێویستە یارمەتی یەکتر بدەن بۆ تەواوکردنی کەموکوڕییەکان و بۆشاییەکانی یەکتر. وەک ڕۆژئاوا و باشوور، ئەگەری ئەوە هەیە ئێمە ڕووبەڕووی هێرشی توندتر ببینەوە، بەڵام ئەگەر یەکبگرین هێرشەکان بێ ئەنجام دەبن".

نوێنەرایەتی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باشووری کوردستان

ئەڤین سوێدا ئاماژەى بەوەکرد، نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری لە باشووری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کراوەتەوە و  دەستی بە کارکردن کردووە و وتی: "بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری یەکەم نوێنەرایەتی خۆی لە باشووری کوردستان لە شاری سلێمانی کردەوە. ئەرک و ئامانجی نوێنەرایەتییەکە پەرەپێدان بوو بە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ناوچەکەدا و دروستکردنی پەیوەندیی دوولایەنە. بێگومان جێگەی خۆشحاڵییە، کە یەکەم نوێنەرایەتیی خۆی لە شارێکی کوردستان بۆ پێشخستنی شۆڕشی ڕۆژاڤا بکاتەوە. ئەمە مانایەکی گرنگی بۆ ڕۆژئاوا هەیە".

ئەڤین سوێدا لەبارەی هۆکاری ئەوەی لە شارەکانی تری وەک هەولێر بۆ نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا نەکراوەتەوە وتی: "بۆچوونی حکومەتی باشوری کوردستان بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک بۆچوونی گەل نییە. بۆ نمونە ویستمان نوێنەرایەتیی خۆمان لە هەموو ناوچەکاندا بکەینەوە، بەڵام نەمانتوانی. پەرلەمانی باشوری کوردستان ڕێگەی بە کردنەوەی ئەو نوێنەرایەتییە دا. ئێمە ویستمان نوێنەرایەتی فەرمیی خۆمان لە هەولێر بکەینەوە، کە پایتەختی هەرێمە. هەرچۆنێک بێت، ئێمە هێشتا نەمانتوانیوە ئەوە بکەین. بێگومان ئەوە پێویستی بە دیالۆگ و کاری بەهێز هەیە".

ڕفاندنی نوێنەران و هێرشکردنە سەر فەرهاد شبلی

ئەڤین سوێدا باسی لە ڕفاندنی نوێنەرانی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر کرد لە لایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لە ساڵی ٢٠٢١دا و وتی: "ساڵی ڕابردوو نوێنەرە فەرمیەکانمان لە هەولێر ڕفێندران و بۆ ماوەیەکی زۆر زیندانیکران. دوای ئەوە هەڤأڵانمان دیپۆرتکرانەوە. لێرە ئەو جۆرە ڕەفتار و نزیکایەتییە هەیە. بەو هەڵوێستانە ڕەفتار و نزیکایەتیی حکومەت بەرامبەر بە شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕوون دەبێتەوە".

ئەڤین سوێدا لە کۆتایی وتەکانیدا باسی لە هێرشی دڕندانە بۆ سەر جێگری هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا فەرهاد شبلی کرد و وتی: "کاتێک هەڤاڵمان فەرهاد شبلی لە کەلار کرایە ئامانج و بە دڕندانەترین شێوە شەهید کرا، ئامانجیان لێدان بوو لە شۆڕشی رۆژئاوا. پەیامێک بوو لە دژی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەر. هەڵوێستی حکومەتی باشووری کوردستان بەرامبەر ئەو هێرشە زۆر لاواز بوو. بۆ سەرەخۆشیش هەڵوێستێکی نەبوو. ئەو ڕەفتار و نزیکایەتیە گومان دروست دەکات. پێویستە حکومەتی عێراق و هەرێم لێکۆڵینەوە لە بکوژەکان بکات و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی بۆ گەلانی ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان ئاشکرا بکات".

ژ.ت